مایکرۆسۆفت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ٣٧:
گەیتس دەڵێ : کاتێک کە گەیشتمە شوێنی کۆمپانیایی (MITS) ناچار بووم کرێی ماندوو بوون پێشینە وەرگرم بۆ ئەوەی کرێی ئوتێل بدەم چونکە گشت پارەکانمان چووە کرێی فرۆکە .
 
==دامەزراندنی کۆمپانیا==
لە تەمموزی ساڵی [[١٩٧٥]] گەیتس کۆمپانیایەکی دامەزراند لەگەڵ ئالانی ھاوڕێی، و ناوی کۆمپانیاکەیان نا مایکرۆسۆفت ، ئامانجی ئەم کۆمپانیایە پەرەپێدانی زمانی بەرنامەی ئەلتیر و کۆمپانیاکانی تری [[کۆمپیوتەر]] بوو. کە لە سیاتلی [[ئەمریکی]] دەست بەکار بوو. ھەروەھا گەیتس (دیسک بەیسکی)ی ئەلتیری پێشخست. پاشان گەیتس داوای لە ئاید رۆبەرتس کرد کە (بەیسک) بفرۆشێتە ئەو بەرامبەر بە ٦٥٠٠ [[دۆلار]] چونکە لەلایەن زۆرکەس ئەم بەرنامەیە دەدزرا، بەڵام ئاید رۆبەرتس ڕازی نەبوو.
لە ساڵی [[١٩٧٦]] ئەم کۆمپانیایانە ڕێک کەوتن کە بە ئازادی [[بەرنامەی مایکرۆسۆفت]] بێسیک بەکار بێنن : [[جەنەڕاڵ ئێلەکتریک]] و سیتی گرووپ و (National cash Register) لەم ماوەیەدا گەیتس (مناڵانی لاوی بچوکی زۆر زیرەک)ی دامەزراند کە دەیان ویست بێنە ناو جیھانی کۆمپیوتەری کەسی (تایبەت). لاوانێک کە سۆزێکی بێ وێنەیان ھەیە بۆ [[کۆمپیوتەر]] و ھەموو ھێز و توانایەکیان دەخەنە کار بۆ بەر بڵاوبوونەوەی [[تەکنۆلۆژیا]]. بەمەش گەیتس دەبوایە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیای (MITS) پوچەڵ کاتەوە بۆ ئەوەی پارەی زیاتری دەست کەوێ. گەیتس سیستەمێکی گرتەبەر بۆ ئاشت بوونەوە و پێکھاتن لە دەرەوەی دادگاکان بەمەش بووە خاوەنی بەرنامەی بێسیک. یەک لە شیکەرەوەکان ووتی : ئەمە یەکەم حاڵەت بوو لە حاڵەتەکانی تر کە لە لێھاتوویی [[بیل گەیتس]] کەم دەکرایەوە.