کارڵ بیندینگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ٢:
'''کارڵ لودویگ لۆرێنز بیندینگ''' (بە [[زمانی ئاڵمانی|ئاڵمانی]]: ''Karl Ludwig Lorenz Binding'') ([[١٨٤١ ]]-[[١٩٢٠]]) مافناسی ئاڵمانیە کە زۆرتر بە ھۆی کتێبی بەدناوی "ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ" (Die Freigabe der Vernichtung Lebensunwertem Lebens) ناسراوە کە لەگەڵ [[ئالفرێد ھۆچ]] ھاونووسی کردووە.
 
بیندینگ لەو کتێبەدا سەرەتا باس لە یاسایی بوونی خۆکوژی دەکا و خۆکوژی بە مافێکی مرۆڤ دادەنی، چونکوو خۆکوژی بەدواداچونی یاسایی هەڵناگرێ و کەس بەو تاوانە ڕووبەڕوو دادگا و سزا نابێتەوە. بەم پێیە بیندینگ لایەنگری [[یۆتانازی]] بوو، بەڵام هەر بەوەندە ناوەستێ و ھەوڵ دەدا کە زەمینەیەکی یاسایی بۆ کوشتنی کەسانێک دابین بکا کە بە باوەڕی ئەو ژینیان شیاوی ژیان (درێژە پێدان) نییە؛ وەکوو نەخۆشە ڕەوانیەکان و کەسانی پەک کەوتوو. بە باوەڕی بیندینگ دەکرێ بڕیاری مردن یان کوشتنی ئەو کەسانە لە لایەن پزیشک و کەس و کاریانەوە بدرێ، بەڵام دواجار دەبێ لێژنەیەکی دەوڵەتی کە لە مافناس، ڕەاوانپزیشک و پزیشکان پێک هاتووە بڕیاری یەکجاری بدا. پاش ھاتنە سەر کاری نازیەکان بیروبۆچۆنی بیندینگ بە مەبەستی قەلاچۆکردنی کەسانی پەک کەوتوو و بەتایبەت جوولەکەکان کەڵکی لێوەرگیرا. خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە ژیانی بیندینگ بەر لە چاپبوونی کتێبی «ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ» کۆتایی پێهات و بڵاوکەرەوەی کتێبەکە ئەم بەرهەمەی بە دوایین خزمەتی بیندینگ بە مرۆڤایەتی قەبلاند.
 
== سەرچاوەکان ==