کارڵ لۆڤیت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
'''کارڵ لۆڤیت''' (بە [[زمانی ئاڵمانی|ئاڵمانی]]: ''Karl Löwith'') ([[١٨٩٧]]-[[١٩٧٣]]) [[فەیلەسووف]]ی ئاڵمانی و قووتابی [[مارتن هایدگەر]]ە. ئەگەرچی لۆڤیت خۆی [[پرۆتێستان]] بوو بەڵام چوونکوو بنەماڵەکەی بەڕەچەڵەک [[جوولەکە]] بوون، پاش بە دەسەڵات گەییشتنی [[هیتلەر]] ناچار بوو [[ئاڵمانیا]] بەجێ بهێلێ و پەڕیوەی هەندەران بێ (سەرەتا [[ئیتالیا]]، پاشان [[ژاپۆن]] و لە ئاخریشدا [[ئەمریکا]]).
 
لۆڤیت زۆرتر بە هۆی کتێبی «لە هێگێلەوە هەتا نیچە» و هەروەها کتێبێ «مانای مێژوو» ناوبانگی دەرکردووە، دەقی ئاڵمانی ئەم کتێبە لە ژێر سەردێری «مێژووی جیهانی و دەستەبەریی رزگاری: بنەما ئیلاهیەتێکانی فەلسەفەی مێژوو» لە چاپ درا. لەم کتێبەدا لۆڤیت عیلاقەی پرس سازی نێوان ئیلاهیات و فەلسەفە دەخاتە بەر باس. بە باوەری لۆڤیت روانگەی ڕۆژاوایی مێژوو بە هۆی پێوەندی نێوان ئیمانی مەسیحی و ڕوانگەی نووژەنمۆدێرن ئالۆز بووە، بە چەشنێک کە ئەم ڕوانگەیە نە مەسیحیانەیە و نە بێدینانە.
 
==سەرچاوە==