تەیمووری لەنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (بۆت چاکسازی: ko:티무르
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی oc:Tamburlan؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٧٢:
دوای کۆچی دوایی میریاخماق لەساڵی« ٧٥٦ کۆچیدا» کەھێشتا بەخاک نەسپێردرابوو ئەرسەلانی برازای میر یاخماق کە جێگری بوو بە تەیموری ووت ئەی میری تەرقائی وا لە ئێستاوە تۆم دەرکرد وە پەیوەندیت بەم لەشکرەوە نەماوە لەبەر ئەوەی لەبەر چاوی جەنگاوەرەکاندا ئەم گفتوگۆیە کرا لە نێوان ئەرسەلان و تەیموردا تەیمور ھەستی بە شکان ئەکرد لەبەر چاوی لەشکرەکەیدا بۆیە بە ئەرسەلانی ووت نەئەبوو لەبەر چاوی لەشکرەکە بمشکێنیت و ڕووبەروی ئەو بڕیارەم بکەیتەوە. بۆیە خۆیپێنەگیراو شمشێری لەکێلان دەرھێناو بەرەنگاری ئەرسەلان بوو ئەرسەلانیش ھەستی بە ترس و دڵەڕاوکێ کردوو دوور کەوتەوە ، تەیموریش بە لەشکرەکەی ووت کاممان بە سەر لەشکر ھەڵدەبژێرن من یان ئەو ترسنۆکە لەشکرەکە بە کۆی دەنگ لە وەڵامدا تەیموریان ھەڵبژارد ، بەو جۆرە بەسەرلەشکری میری خوا لێخۆشبوو میر یاخماق مایەوە دوای کۆچی دوایی میری یاخماق ، ئەوەی بووە مایەی فراوانبونی سنوری دەسەلاتی ڕاوێکی بە کۆمەڵبوو لە ساڵی « ٧٥٧ کۆچی » کە لەگەڵ چەند ئەفسەرێکدا بۆ ڕاوکردن چونە ناوچەیەک لە سەروو ڕۆژئاوای سەمەرقەندەوە بەڵام نەیدەزانی خێڵی گڕۆڵتائی لەو ناوچەیەدا دەژین بۆیە لە ڕێگایاندا ھەندێک پیاوی ئەو خێڵە ڕییان لێگرتن و ووتیان بۆتان نیە لەم ناوچەیەدا ڕاو بکەن تەیموریش لە وەڵامدا ووتی ئەگەر زەوی و زاری ئێوەیە کوا بەڵگەتان ؟ کوا خانووبەرە کوا کشتوکاڵ ؟ تەنانەت چادرێکیش لەم بیابانەدا بەدی ناکەم و ئێرە مڵکی ھەموانە ئەوانیش گوێیان بەم قسانە نەداو ھەستان بە ھەڕەشە کردن لە تەیمور و ھاوەلانی وە داوای ھەزار لیرەیان لێکردن لەبەرامبەر ڕاوکردن لەو ناوچەیەدا تەیموریش کە زانی ھەڕەشەی لێدەکرێت داوای ئامادە بوونی لە ئەفسەرەکانی کردوو و کاتێک دووان کەسی لێکوشتن ھێرشیان بۆ ھێنا بە تیر سیانی تریشی لێ کوشتن لەم کاتەدا دەستی لە شمشێری یەکێک لەوان گیر دەبێت ودەکەویتە شەڕێکەوە لەگەڵیان کە لەشکری ئەوان قەلاچۆدەکات و ئەوانەی دەشمێننەوە ھەڵدێن . لە دوای ئەم شەڕەوە تەیمور کە زانی زۆر بەدەسەڵاتە بە خۆی ووت نابێت بە فەرماندەی ئەو لەشکرە بچوکە قایل بێت .
 
== چۆن شاری بوخارای داگیرکرد ==
لە ساڵی « ٧٥٨ کۆچیدا » ھەندێ سەربازی میری بوخارا شەش سەربازی تەیموور دەکوژن بۆیە تەیمور داوای کرد لە میری بوخارا کە ئەو بکوژانەی بۆ بنێرێ تا بە سزای خۆیان بگەن میری بوخاراس ڕازی نەبوو وە تاوانەکەی خستە ئەستۆ سەربازانی تەیمور ، بۆیە تەیمور بڕیار دەدات کە ھێرش بکاتە سەر بوخارا و لە مانگی شەوالی « ٧٥٨ کۆچیدا » لە سەمەرقەندەوە بەرەو بوخارا کەوتە ڕی بە لەشکرێکی سوارچاکەوە کە گەیشتنە بوخارا بە پەیژە بەسەر دیوارەکانی شورای شارەکەو دابەزینە ناو شارەکەوە وە لەشکری بۆ شەڕ دامەزراند بۆ سبەینێ رۆژ ھەڵات میر لەسەر بورجی کۆشکەکەیەوە لە تەکیا دوا و پێی وت چیت لە من دەوێت ئەی تەیمور ئەمیش باسی ڕووداوی کوژرانی شەش سەربازەکان و وەلامی نامەکانی بۆ کرد دوای وتو وێژێکی زۆر میر رازی نەبوو بە داواکاریەکانی تەیمور ئیتر تەیمور ھاواری کرد دەتکوژم و تەواوی دارایی و سامان و وڵاتت دەکەویتە دەستی من و دەبمە فەرمانڕەوای بوخارا ، میریش لە وەلامدا ووتی کە توانیت من بکوژیت با وابێت ، دوا ئەم قسانە میر دیار نەما بەلام ھەر لە ئێوارەدا تەیمور سەربازەکانی ڕاسپاردبوو کە دەروازەی ڕیگای نھێنی کۆشک بدۆزنەوە چونکە ھەر میرێکی ئەو کاتە ڕیگایەکی دەرباز بونی نھێنی ھەبوو بۆ دەرەوەی شار ، دوای کەمێک لەناو جەنگاوەرانی تەیموردا دەنگە دەنگ و ھەرا پەیدا بوو چەند کەسێکیان بە دیل گرتبوو کە میری بوخاراو دەست و پێوەندەکانی بوون ، ھێنایانن بۆ لای تەیمور و تەیمور لە ھەڵویستی خۆی پەشیمان بوو ڕازی بوو بەوەی کە داواکاریەکانی بەجێ بھێنی بەڵام تەیمور لە وەڵامدا وتی دوایی من لە خاکی تۆدا بووم ئێستا تۆ دیلی لای من بۆیە ئەو قسانە ھی بەیانی زوو بوون نەک ئێستا ،وە تەیمور فەرمانیدا کە میری بوخارا لەسەر زەوی ڕابکێشن و بە شمشێرەکەی لە نێوانی ھەناسەیەکدا سەری لە لاشەی جیا دەکاتەوە و فەرمانڕەوایی بوخارا دەگرێتە دەست . پاشان یەکێک لە ئەفسەرە چالاک و بە ئەمەکەکانی خۆی دەکاتە لێپرسراوی بوخاراو فەرمان دەدات بە سەربازانی خۆی و دانیشتوانی بوخارا کە ھەموو قەلاو شورای دەوری شار لەگەڵ زەویدا تەخت بکەن نەوەک یەکێکی تر بۆ مەبەستێکی دژ بەکاریان بھێنێت چونکە لە ژیانیدا دەستی گرتبێت بەسەر ھەر جێگایەکی ئەم زەمینەدا بەم چەشنەی کردووە . دوای ئەوەی دەسەلاتی جێگیربوو لە بوخارادا بەرەو سەمەرقەند دەگەڕێتەوە .
 
ھێڵی ٨٤:
== سەرچاوەکان ==
* سایتی کوردماکس
* http://www.kurdmax.com
 
[[پۆل:سەرکردە سەربازییەکان]]
ھێڵی ١٤٤:
[[nn:Timur Lenk]]
[[no:Timur Lenk]]
[[oc:TimurTamburlan]]
[[os:Тамерлан]]
[[pl:Timur Chromy]]