کارڵ شمیت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٦:
==ئەندێشەی شمیت==
شمیت لە سەرەتادا هۆگری تێگەیشتێکی نوێکانتی لە یاسا و دەولەت بوو، بە جۆرێک کە دەوڵەت و سامانی یاسایی هاوسان بن. بەڵام واقیعەکانی پاش شەری یەکەمی جیهانی شمیتی لەم تێگەیشتە نوێکانتیە هەڵبری و بەرەو جۆرێک ریالیسمی هاندا.
 
پاش ئەم شیفتە، شمیت بۆ جڵەوکردنی قەیرانەکانی پاش شەری جیهانی یەکەم سەرقالی لێکۆلینەوە لە سەر چەمکی دیکتاتۆری دەبێ. شمیت لە کتێبی "لەبارەی دیکتاتۆری"دا لە نێوان دیکتاتوری حاکم و دیکتاتۆری کۆمیسێریایی جیاوازی دادەنێ. دیکتاتۆری کۆمیساریایی لە جەنگەی قەیران دا دێتە ئاراوە تا هەل و مەرجێک برەخسێنێ کە تێیدا دەستوور و نەزمی یاسایی وەکار کەونەوە. بەڵام دیکتاتۆری حاکم بە پێچەوانە هەوڵ دەدا دەستووری هەنووکەیی بە مەبەستی داڕشتنی دەستوورێکی دیکە هەڵوەشێنێ کە بە باوەری خۆی دەستووری ڕاستەقینەیە.
 
لە نامیلکەی چەمکی ئەمری سیاسی شمیت لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەمری سیاسی دایە. بە باوەری شمیت هەر چۆنێک کە ئەخلاق بە باسکردن لە سەر خێر و شەر (چاکە و خراپە)ە، جوانیناسی بە جوان و ناحەز و ئابووری بە قازانج و زیان سەرقاڵ بوووە، سیاسەتیش بە دۆست و دووژمنەوە سەرقاڵە. بەڵام پۆلینبەندی دۆست و دوژمن ئەوەندە بە هێزە کە بە ئاسانی پۆلینبەندیە هونەری، ئایینی و ئابوریەکان دەخاتە پەراوێزەوە.
 
شمیت لە کتێبی ئیلاهیاتی سیاسی دا حاکم وەک کەسێک کە لە سەر باری ئاوارتە بریار دەدا، پێناسە دەکا. حکم بەو کارە سنوورێک لە نێوان ژوورەوە و دەرەوە دیاری دەکا، لە حاڵیکدا کە خۆی هەل ژوورەوە و هەم لە دەرەوە دایە.