کارڵ شمیت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
شمیت یەکێک لە ڕەخنەگرانی جیددی لیبرال دیمۆکراسیە. گرینگایەتی بارودۆخێکی لە بار بۆ تەنفیزی نۆرمە یاساییەکان (Legal Norms) و دەستوور (Constitution)، شمیتی لە جۆرێک تۆتالیتێریانیسم نزیک کردەوە، تا ڕادەیەک کە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی هیتلێر و حیزبی ناسیۆنال سۆسیالیست، شمیت ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی دۆزینەوەی پێوەندیەکی دەستوری و یاسایی لە نێوان پێشەوا (Führer) و خەڵک دابوو.
 
 
==ئەندێشەی شمیت==
شمیت لە سەرەتادا هۆگری تێگەیشتێکی نوێکانتی لە یاسا و دەولەت بوو، بە جۆرێک کە دەوڵەت و سامانی یاسایی هاوسان بن. بەڵام واقیعەکانی پاش شەری یەکەمی جیهانی شمیتی لەم تێگەیشتە نوێکانتیە هەڵبری و بەرەو جۆرێک ریالیسمی هاندا.
پاش ئەم شیفتە، شمیت بۆ جڵەوکردنی قەیرانەکانی پاش شەری جیهانی یەکەم سەرقالی لێکۆلینەوە لە سەر چەمکی دیکتاتۆری دەبێ. شمیت لە کتێبی "لەبارەی دیکتاتۆری"دا لە نێوان دیکتاتوری حاکم و دیکتاتۆری کۆمیسێریایی جیاوازی دادەنێ. دیکتاتۆری کۆمیساریایی لە جەنگەی قەیران دا دێتە ئاراوە تا هەل و مەرجێک برەخسێنێ کە تێیدا دەستوور و نەزمی یاسایی وەکار کەونەوە. بەڵام دیکتاتۆری حاکم بە پێچەوانە هەوڵ دەدا دەستووری هەنووکەیی بە مەبەستی داڕشتنی دەستوورێکی دیکە هەڵوەشێنێ کە بە باوەری خۆی دەستووری ڕاستەقینەیە.
شمیت لە کتێبی ئیلاهیاتی سیاسی دا حاکم وەک کەسێک کە لە سەر باری ئاوارتە بریار دەدا، پێناسە دەکا. حکم بەو کارە سنوورێک لە نێوان ژوورەوە و دەرەوە دیاری دەکا، لە حاڵیکدا کە خۆی هەل ژوورەوە و هەم لە دەرەوە دایە.
 
 
== بەرهەمەکان ==