جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کۆردۆبا (ئیسپانیا)»

ب
r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی arz:كوردوبا؛ دەستکاریی جوانکاری
ب (r2.6.4) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ia:Cordova (Espania))
ب (r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی arz:كوردوبا؛ دەستکاریی جوانکاری)
'''قوڕتوبە'''، بە ئیسپانی '''Córdoba'''، یەکێک لە شارەکان وپایتەختی ناوچەی [[ئەندەلوس]] بووە لە باشوری [[ئیسپانیا]] وئەکەوێتە سەر ڕۆخەکانی ڕووباری دۆڵی گەورە، ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە نزیکەی ٣١٠،٠٠٠ کەس، ناوبانگی دەرچووە لە ڕۆژانی حوکمی ئیسلامی بۆ ئیسپانیا کاتێک پایتەختی [[دەوڵەتی ئەمەوی]] بووە لەوێ، لە دیارترین شوێنەکانی مزگەوتی قوڕتوبەیە.
[[پەڕگە:Cordoba, Spain location.png|thumb|250px|شوێنی قوڕتوبە]]
== مێژوو ==
{{مێژووى ئەندەلوس}}
=== قوڕتوبەی ڕۆمانی ===
[[پەڕگە:Río Guadalquivir Cordoba.jpg|thumb|200px|right|ڕووباری دۆڵی گەورە]]
قوڕتوبە دامەزراوە وەک جێگەیەکی ڕۆمانی لە باکوری ڕووباری وادی گەورە (ڕووباری بیتیسی کۆن) لە سەردەمی کۆماری ڕۆما ساڵی ٢٠٦ی پێش زاینی، پاشان بووە پایتەختی ولایەتی بیتیکا لە باشوری [[ئیسپانیا]] ھەر لە چوارچێوەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا، قوڕتوبە شارێکی ڕۆمانی بوو زیاتر لە حەوت سەدە، لەبەر ئەوە تاکو ئێستا ئاسەواری حوکمی ڕۆمانی ماوەتەوە تیایدا، دیارترینیان پەرستگەی ڕۆمانی و پردی ڕۆمانیە کە دۆڵی گەورە ئەبرێت، ھەروەھا ئارامگەیەکی ڕۆمانی ھەیە کە بەم دواییانە دۆزرایەوە، ھەروەھا لەو سەردەمانەدا لە قوڕتوبە فەیلەسوف سینیکا دەرکەوتووە.
 
لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی ڕۆمانی لەسەر دەستی ھێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ھۆزە جێرمانیەکان (بەڕابەڕە)، لە نیمچە دوورگەی ئیبیریاوە ھەندێک لە ھۆزەکانی وەک ڤانداڵ ھاتنە ناوچەکەوە، پاشان قوتە ڕۆژئاواییەکان ھاتنە ناویەوە کەفەرمانڕەوایی ھەموو دوورگەکەیان ئەکرد بە قوڕتوبەوە، ھەتاکو گەیشتنی [[موسڵمان|موسڵمانان]] لە سەدەی ھەشتی زاینیدا، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕۆمە بیزەنتیەکان.
=== قوڕتوبەی ئیسلامی ===
==== سەردەمی والیەکان ====
موسڵمانانە [[دەوڵەتی ئەمەوی|ئەمەوییەکان]] فەتحی قوڕتوبەیان کرد لە سەردەمی خەلیفە وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک لە ساڵی ٧١٠ز لە سەر دەستی سەرکردە موغیس ڕۆمی، دوای ئەوەی کە بە ھێزەکانیەوە بەرەو ئیبریا ڕۆیشت کە موسڵمانان ناویان نابوو ([[ئەندەلوس]]) وپاشاکەیانی کوشت وئەمەوییەکان ئەندەلوسیان کرد بە ویلایەتێکی سەر بە مەغریب، ھەتاکو خەلیفە [[عومەری کوڕی عەبدول عەزیز]] ویلایەتی ئەندەلوسی خستە پاڵ پایتەختی ئەمەوی لە [[دیمەشق]] بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، وئەمەوییەکان قوڕتوبەیان کردە بنکەیەک بۆ والیەکانیان لە ئەندەلوس وبەو شێوەیە مایەوە تاڕوخانی [[دەوڵەتی ئەمەوی]] لەسەر دەستی [[دەوڵەتىدەوڵەتی عەبباسىعەبباسی|عەباسیەکان]] ساڵی ٧٥٠ز.
==== سەردەمی ئەمەوی ====
قوڕتوبە بەرز بوویەوە بە ھاتنی ئەمیری ئەمەوی [[عەبدول ڕەحمان داخل]] بۆ [[ئەندەلوس]] کاتێک لە دەستی عەباسیەکان ھەڵھات، دەستی گرت بەسەر کاروبارەکان لە ئەندەلوسی ئیسلامیدا وقوڕتوبەی کردە پایتەخت لە ساڵی ٧٥٦ز، کە ئەمەش سەرەتای سەردەمی زێڕینی قوڕتوبەیە، و بووە پایتەختی ھەموو [[ئەندەلوس|ئەندەلوسی ئیسلامی]] وگرنگترین شار لە نیمچە دوورگەکەدا، ولە سەردەمی داخلدا ئیش کرا لەسەر مزگەوتی قوڕتوبەی گەورە کە ھەتا ئێستا ماوەتەوە لە شارەکەدا، وحوکم بەردەوام بوو بە دەستی ئەمەوییەکانەوە لە خێزانی عەبدول ڕەحمان داخل لەو ماوەیەدا.
 
[[دەوڵەتی ئەمەوی]] ڕووبەڕووی چەند شوڕشێک بوویەوە وفەرمانڕەواکانی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان لە دەستدا، تا یەکێک لە حەفیدەکانی [[عەبدول ڕەحمان داخل]]، عەبدول ڕەحمانی سێیەم ناسراو بە ناسر بوو توانی توانی دەسەڵاتی ئەمەوییەکان بگەڕێنێتەوە وزۆربەی ئەندەلوس مل کەچ کات بۆ دەسەڵاتی خۆی لە قوڕتوبە، ئەمەش لە سەدەی دەی زاینیدا بوو، و بەھێزیەکەی گەیشتە ئاستێک ناوی خۆی نا خەلیفەی موسڵمانان، بە پشت بەستن بەو باوەڕەی کە خێزانەکەی لەپێشترە بۆ خەلافەت تا [[دەوڵەتىدەوڵەتی عەبباسىعەبباسی|عەباسیەکان]]، وناسڕ حوکمەتەکەی گواستەوە بۆ شارێکی نوێ لە دووری چەند میلێکەوە لە قوڕتوبە ناوی زەھرا بوو، لەگەڵ ئەوەی قوڕتوبە ھەر بە شاری سەرەکی مایەوە لە وڵاتدا، لە دوای ڕووداوی ڕەبز شارەکە گەیشتە ئەوپەڕی سەربەرزی لەسەردەمی خەلیفە عەبدول ڕەحمان ناسر وکوڕەکەی (حەکەمی دووەم)دا، ودەوڵەتی قوڕتوبە لە گرنگترین دەوڵەتە ئەوروپیەکانی سەدەی دەیەم بووە، ھەروەک سەرچاوەیەک بوو بۆ زانست وڕۆشنبیری لە ئەوروپادا، وپایتەختێک لە پایتەختە ئەدەبی وڕۆشنبیریە ئیسلامی وعەرەبیەکان.
==== سەردەمی مەلیکە تائیفیەکان وموڕابیتون ====
[[پەڕگە:PlazaEspanaAtardecer.jpg|thumb|250px|شاری ئیشبیلیە]]
لە ساڵانی (١٠٢٠و ١٠٣٠)کان خەلافەت ڕوخا بە ھۆی شۆڕشی بەڕبەڕ وگەشەی مەلیکە تائیفیەکان کە دەوڵەتیان دابەش کرد بۆ ١٢ بەش، لەوانە، غەرناتە و ئیشبیلیە ومەڕیە وبلنسیە وتەڵتیڵە وسەرقستە وبەرازین وبەتڵیوس، وفەرمانڕەوا موسڵمانەکانی ئیشبیلیە وتەڵتیڵە بووە ناکۆکیان لەسەر قوڕتوبە تا جێگیر بوو لە دەستی پاشای ئیشبیلیە (موعتەمید کوڕی عیباد) ساڵی ١٠٧٨ز، قوڕتوبە پایەی پایتەختی دەوڵەتی لەدەستدا، وئەستێرەی ئیشبیلیە لە جیاتی قوڕتوبە بەرز بوویەوە.
 
نا جێگیری بارودۆخ و حوکم لەناو مەملوکە تائیفیەکان ولێدانی بەردەوام لە نێوانیاندا کردنی بە نێچیرێک بۆ مەسیحیەکانی باکور، ھەتا زانا و ڕاوێژکارانی [[مەغریب]] و [[ئەندەلوس]] فەتوایان دا بۆ (یوسف کوڕی تاشفین) سەرکردەی دەوڵەتی موڕابیتون لە مەغریب، کە ھەموو ئەندەلوسی وەرگرت لە دەستی مەملوکە تائیفیەکان و ھەموو وڵاتەکەی ڕێکخست بە قوڕتوبەوە لە ژێر شانشینی یوسف تاشفین لە مەغریب ئەمەش لە ساڵی ١٠٩١ز دا بوو.
==== سەردەمی مەوحیدون ====
[[پەڕگە:Battle of Las Navas de Tolosa.jpg|thumb|250px|شەڕی عیقاب ساڵی ١٢١٢ز]]
دەوڵەتی موڕابیتون ڕووخا لەسەر دەستی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی تر کە بزوتنەوەی موڕابیتون بوون، ھەموو قوڕتوبە وئەندەلوسی ئیسلامی بە گشتی کەوتە دەستیانەوە لە ناوەڕاستی سەدەی دوانزەدا، ومەوحیدون پایتەختی ئەندەلوسیان گەڕاندەوە قوڕتوبە، وشتێکیان لە پایەکەی پێشتری بۆ گەڕاندەوە، بەڵام مەوحیدون زۆر نەمانەوە تا تێکشکان لە شەڕی عیقاب دا لە ساڵی ١٢١٢ز، بەمەش زۆربەی شارە ئیسلامیەکانی ئەندەلوس کەوتنە دەستی شانشینی قشتالەی مەسیحی، وقوڕتوبە کەوت لە ساڵی ١٢٣٦ز لەسەر دەستی فێرناندۆی سێیەم دوای زیاتر لە پێنج سەدە لە حوکمی ئیسلامی بۆ شارەکە.
=== قوڕتوبەی ئیسپانی ===
قوڕتوبە بە خێرایی چۆڵکرا لە دانیشتووە موسڵمانەکانی، وپاشاکانی ئیسپان ڕێگەیان دا ئەوانەی کە ماونەتەوە لەسەر [[ئیسلام]] بمێننەوە دوای دەستگرتنیان بەسەر شارەکەدا، بە ھەمان شیوە بۆ موسڵمانەکانی تری [[ئەندەلوس]]، وکرێکار وئەندازیارە موسڵمانەکانیان بەکارھێنا لە داڕشتنی بینا وکۆشک وکەنیسەکانیان بە شێوازی ئەندەلوسی، بەڵام ئەمە زۆر بەردەوام نەبوو، و کەوتنە توند وتیژی لەگەڵیان وناچاریان ئەکردن ببن بە مەسیحی، و ھەمە جۆری ئازاردان وکوشتنیان لەگەڵ بەکار ئەھێنان بەشێوەیەک زۆربەیان ئەترسان موسڵمان بوونیان ئاشکرا بکەن تا نەکوژرێت تا ئیسپانیا بڕیاری دەرکردنی موسڵمانەکان ونەوەکانیانی دا لە وڵاتەکە بەھەمان شێوە یەھودیەکانیشیان دەرکرد، ئەمەش لە سەرەتای سەدەی حەڤدەدا بوو، وزەوی وخاکەکانیان دابەش کران بەسەر کۆچکردووە مەسیحیەکان لە باکورەوە وشارەکان دووبارە نیشتەجێکرانەوە وەک قوڕتوبە.
 
 
باشوری [[ئیسپانیا]] (ئەندەلوسیا، وەک ئەوە ئیسپانیەکان ناویان ناوە) تێپەڕ بوو بە ماوەیەک لە دابەزینی ئاستی ئابوری وڕۆشنبیری بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ئیسپانیا، وئیشبیلیە گەشەی سەند لەسە حسابی قوڕتوبە بە ھۆی بەکارھێنانی وەک بەندەرێک کە ئیسپانیا ئەبەستێت بە جیھانی نوێوە، وناوچەکە بە گشتی لە ئێستادا لە ئاستێکی ئابوری زۆر باشدایە بە ھۆکاری چالاکبوونی گەشت وگوزار تیایدا. ودانیشتوانی قوڕتوبە ئێستا زیاتر لە سێ سەد ھەزار کەسە. وھەروەھا تاکە شاری ئیسپانیایە کە ھێشتا پارتی شیوعی ئیسپانی حوکمی ئەکات.
== ئاسەوارەکانی ==
* پردی ڕۆمانی، کە ڕووباری دۆلی گەورە ئەبڕێت، ونوێکرایەوە لەسەردەمی ئیسلامی و ھەتا ئەمڕۆ بەکاردێت.
* پەرستگەی ڕۆمانی
* ئارامگای ڕۆمانی
* مزگەوتی جامیع، کە لە جوانترین داھێنانەکانی [[موسڵمان|موسڵمانانە]] لە [[ئەندەلوس]]، ویونیسکۆ بە یکێک لە ئاسەوارە جیھانیەکان دایناوە.
* شاری زەھرا، کە عەبدول ڕەحمان ناسڕ بە ناوی ژنەکەیەوە دروستی کرد، وبەتەواوی سوتا لە کاتی شۆڕشی بەڕبەڕ ساڵی ١٠٢٠ز، وئێستا نوێ ئەکرێتەوە، و لە ناوەندەکەیدا کۆشکی عەبدول ڕەحمان ناسر ھەیە.
* قەڵای کالاھورا، قەڵایەکی ئیسلامیە ئەکەوێتە بەشی باشوری دۆڵی گەورەوە لە کۆتایی پردی ڕۆمانی، پاشا ئیسپانیەکان زۆر شتیان بۆ زیاد کرد، وئێستا مۆزەخانە ئەگرێتەوە.
* پاشماوەی دیوارەکانی شارەکە و ھەندێک لە دەروازەکانی، بە تایبەت لای ڕۆژئاوایەوە
* ناعورە، ئەکەوێتە تەنیشت پردی ڕۆمانی
* گەڕەکی یەھودی لە قوڕتوبە، بە ئیسپانی پێی ئەوترێت خودیریا یان (شوێنی یەھود)، لەگەڵ ئەوەی یەھودی لێدەرکراوە لە سەدەی حەڤدەوە.
* کۆشکی قوڕتوبە، ئەو کۆشکەیە فەرمانڕەوا مەسیحیەکانی قوڕتوبە دروستیان کرد دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر کۆشکی قوڕتوبەی دێریندا، ولەمەوە ڕێگەیان بە [[کریستۆڤەر کۆڵۆمبس]] دا ساڵی ١٤٩٢ز سەفەر بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ھند.
 
<div class="center"><gallery>
</gallery></div>
 
== سەیری ئەم بابەتانەش بکە ==
* [[ئەندەلوس]]
* [[خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس]]
== سەرچاوەکان ==
* سلسلة تاريختاریخ العرب والإسلام: دراسات فيفی تاريختاریخ المدن العربيةالعربیة الإسلاميةالإسلامیة (2001٢٠٠١). د. عبد الجبار ناجيناجی. شركةشرکة المطبوعات للتوزيعللتوزیع والنشر: بيروتبیروت.
* [http://www.alarabimag.com/arabi/Data/2005/2/1/Art_67816.XML استطلاع مجلة العربيالعربی المصور عن قرطبهقرطبە]
 
[[پۆل:شارەکان]]
[[an:Cordoba]]
[[ar:قرطبة (إسبانيا)]]
[[arz:كوردوبا, اسبانيا]]
[[ast:Córdoba]]
[[ay:Córdoba, Ispaña]]
١٨٬٥٥٦

دەستکاری