کارڵ بیندینگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Karl Binding.jpeg|thumb|left|Karl Binding]]
 
کارڵ لودویگ لۆرێنز بیندینگ (١٨٤١ -١٩٢٠) مافناسی ئاڵمانیە کە زۆرتر بە ھۆی کتێبی بەدناوی "ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ" (Die Freigabe der Vernichtung Lebensunwertem Lebens) ناسراوە، کە لە گەڵ [[ئالفرێد ھۆچ]] ھاونووسی کردوە.
 
بیندینگ لەو کتێبەدا سەرەتا باس لە یاسایی بوونی خۆکوژی دەکا و خۆکوژی بە مافێکی مرۆڤ دادەنی، چونکوو خۆکوژی بەدواداچونی یاسایی هەڵناگرێ و کەس بەو تاوانە رووبەروو دادگا و سزا نابێتەوە. بەم پێیە بیندینگ لایەنگری [[یۆتانازی]] بوو، بەڵام هەر بەوەندە ناوەستێ و ھەوڵ دەدا کە زەمینەیەکی یاسایی بۆ کوشتنی کەسانێک فەراھەم کا کە بە باوەری وی ژینیان شایەنی ژیان نییە، وەکوو نەخۆشە ڕەوانیەکان و کەسانی پەک کەوتوو. بە باوەڕی بیندینگ دەکرێ بڕیاری مردن یان کوشتنی ئەو کەسانە لە لایەن پزیشک و کەس وکاریانەوە بدرێ، بەڵام دواجار دەبێ لێزنەیەکی دەوڵەتی کە لە مافناس، ڕەاوانپزیشک و پزیشکان پێک هاتووە دەبێ بڕیاری یەکجاری بدا. پاش ھاتنە سەر کار نازیەکان بیر و بۆچۆنی بیندینگ بە مەبەستی قەلاچۆ کردنی کەسانی پەک کەوتوو و بە تایبەت جوولەکەکان کەڵکی لێوەرگیرا. خاڵی سرنج ڕاکێش ئەوەیە کە ژیانی بیندینگ بەر لە چاپ بوونی کتێبی "ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ" کۆتایی پێهات و بڵاوکەرەوەی کتێبەکە ئەم بەرهەمەی بە دوایین خزمەتی بیندینگ بە مرۆڤایەتی قەبلاند.