بیل گەیتس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤:
== کورتەیەک لەسەر ژیانی بیل گەیتس ==
 
بیل گەیتس ساڵی [[١٩٥٥]] لە [[سیاتێل]] لە [[ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا]] لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و ‌خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی [[١٩٦٨]] و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بەزمانی [[بەیسیک]] دروستی کردبوو. لە ساڵی [[١٩٦٩]] گەیتس و [[پۆڵ ئالێن]]ی‌ ھاورێی‌ پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە گرتکرد بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد؛ لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای [[مایکرۆسۆفت]]. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای‌ ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی‌ کە بیل گەیتس لە بواری‌ [[بەرنامەسازی]]‌دا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی [[وۆرد]] و [[ویندۆز]]. لە ساڵی‌ [[١٩٨٦]]دا ناوی‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمریکا و ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە ١٢٠٠ کەس.
بیل گیتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی فەقیردۆست و خێرکەرە.