ئەنادۆڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: لابردنی sr:Мала Азија
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی als:Kleinasien؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Anatolia composite NASA.png|thumb|300px|وێنەیەکی ئەنادۆڵ بە مانگی دەستکرد گیراوە]]
'''ئەنادۆڵ'''، بە تورکی ''Anadolu''، بە یۆنانی ''Anatolē '' بە مانای ڕۆژھەڵاتن دێت، نیمچەدوورگەیەکی شاخاوییە لە ڕۆژئاوای [[ئاسیا]] لەسەر [[دەریای ناوەڕاست]] و زۆربەی خاکەکانی [[تورکیا]] دەگرێتەوە کە [[ئەنقەرە]]ی پایتەخت ئەکەوێتە ناوچەکەوە، ڕووبەرەکەی بە ٧٤٣،٠٠٠ کم² مەزەندە دەکرێت، و دەورەدراوە بە دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و دەریای ڕەش، ھەروەھا زۆر جار بە ناوی ئاسیای بچوک ئەناسرێت.
== جوگرافیای سروشتی ==
نیمچەدوورگەیەکە لە ڕۆژئاوای [[ئاسیا]]، و ئەکەوێتە نێوان دەریای ڕەش و دەریاس سپی ناوەڕاست، و بەشە ئاسیاکەی [[تورکیا]] ئەنوێنێت، و زۆربەی کات بە ناوی ئەنادۆڵ باس دەکرێت ولە ڕووی جوگرافیەوە بە ئاسیای بچوک ئەناسرێت، دەریای ئیجە ناوچەکە لە [[یۆنان]] جیا دەکاتەوە لە لای ڕۆژئاواوە، و لەلای ڕۆژھەڵاتەوە نیمچەدوورگەکە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە بەرزاییەکانی [[فورات]]، و ھەموو ناوچەکەش ئەکەوێتە تورکیاوە.
== دانیشتوان ==
بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ تاکو ئێستا ڕێڕەوی نێوان [[ئەوروپا]] و وڵاتەکانی [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]] و ڕۆژھەڵاتی دوورە، کە ئەمەش وایلێکردووە چەندین شارستانی ھەمەجۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز ببینێت یان پێیدا تێپەڕبن، کە دیارترینیان لیدیەکان و میدیەکان و یۆنان و ڕۆمان بوون پاشان عەرەب چەند ناوچەیەکی فراوانیان لێ فەتح کرد و بوونی تورک لە ناوچەکە لە سەدەی دوانزەی زاینییەوە دەرکەوتووە، کاتێک ھۆزە تورکیەکان لە ناوەڕاستی [[ئاسیا]] و [[ئێران|ئێرانەوە]] ڕۆیشتن بەرەو ئەنادۆڵ و چەند شانشینێکی بچوکیان تیادامەزراند، و بوونیان جێگیر بوو لە ناوچەکە و لە دوای دامەزراندنی [[دەوڵەتی عوسمانی|دەوڵەتی عوسمانیەوە]]، بەم شێوەیە ڕەگەزی تورکی زۆربەی ناوچەکەی گرتۆتەوە لە ئێستادا.
 
لە ئێستادا %٨٠ی دانیشتوانی ناوچەکە تورکن، و کورد %١٥ی ناوچەکە پێک دەھێنن، ھەروەھا چەند کەمایەتیەکی بچوک لە خۆدەگرێت لە ئەلبانی و عەرەب وزازایی و ئەرمەنی و ئاشوری و بۆسنەیی وجۆرجی و یۆنانی و یەھودی ... ھتد.
== ئابوری ==
[[پەڕگە:Gelidonya lighthouse.jpg|thumb|250px|دیمەنێکی باشوری ئەنادۆڵ]]
دانیشتوانی ناوچەکە ئیش ئەکەن لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پیشەسازیدا، و بارودۆخی سروشتی ناوچەکە یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبوونەوەی کشتوکاڵی کێڵگەیی (گەنم و جۆ) و کشتوکاڵی پاقلەمەنیەکان (نیسک) بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ کشتوکاڵی لۆکە و سەوزە و چەوەندەری شەکری و ودەرختە بەردارە ھەمەجۆرەکان، ھەروەھا بارودۆخی سروشتی گونجاوە بۆ پەروەردەکردنی گیانەوەران. ھەروەک پیشەسازی چنین و مافور ھەیە لە ناوچەی [[قۆنیە]] ھەروەک پیشەسازی خواردەمەنیەکان بڵاوە لە ناوچەکە لەگەڵ چەندین پیشەسازی تر لە ناوچەی [[ئەنقەرە]].
== مێژوو ==
ئاسیای بچوک بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە سەرەتای شارستانی تیا دەرکەوتوو، ئەگەری ئەوە ھەیە کە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بۆ یەکەمجار بەکارھێنانی ئاسنیان ناسیبێت پێش ٣٥٠٠ ساڵ، زاناکانی ئاسەوار چەند نیشانەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو ئەکات لە ناوەڕاستی باشوری ئاسیای بچوک لە پێش ٦٠٠٠ پێش زاینی، و شانشینی حیسیەکان دەرکەوتوو تیایدا لە ساڵی ١٩٠٠ی پێش زاینی و دانیشتوانی ئیجی جێگیر بوون لە ناوچەکە لە ساڵانی ١٢٠٠ پێش زاینی، ھەروەھا ئاسەواری شارستانی ئیغریقیە کۆنەکانی تیایە کە لە ئاسیای بچوک ژیاون.
 
ڕۆمان دەستیان گرتووە بەسەر ڕۆژئاوای ئاسیای بچوکدا ساڵی ١٣٣ پێش زایین، و دەستیان گرت بەسەر نیمچەدوورگەکەدا ساڵی ٥٠ی پێش زایین.
 
بەڕبەڕەکانی ناوەڕاستی ئاسیا دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا لە سەدەی سێی زایینی، و [[موسڵمان|موسڵمانان]] شارەکانیان فەتح کرد لە سەدەی حەوتی زاینییەوە، و حوکمی تورکی دەستی پێکرد تیایدا لە ساڵی ١٠٧١زاینییەوە، پاشان ھەڵمەتە خاچپەرستی و مەغۆلیەکان لە سەدەی سیانزە و چواردەی زاینییدا بوو بە ھۆی ڕوخانی [[دەوڵەتی سەلجوقی|دەسەڵاتی سەلجوقی تورکی]] لە ناوچەکە، وھەروەک سەرەتای ڕێگە بوو بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی [[دەوڵەتی عوسمانی|عوسمانیەکان]] لەم ناوچەیەدا.
== سەرچاوەکان ==
* [http://www.marefa.org/index.php/%D٨%A٣%D٩%٨٦%D٨%A٧%D٨%B٦%D٩%٨٨%D٩%٨٤ سایتی المعرفە]
* وێکی ئینگلیزی
 
[[پۆل:ناوچەکانی جیهانجیھان]]
 
[[af:Anatolië]]
[[als:Kleinasien]]
[[an:Peninsula d'Anatolia]]
[[ang:Lǣsse Asia]]