ماوس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «== ماوس == thumb|left|270px|[[مێکانیزمی ماوسێک.]] '''مشکواره'''، '''مشک'''، ...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٥:٢٠، ١٧ی ئایاری ٢٠١٢
ماوس
مشکواره، مشک، مشکیله یان ماوس ئامێرێکی وه‌ک مشک وایه که له رێزی که‌ل‌وپه‌لی تێچووی کۆمپیوته‌ر ده‌ژمێردرێت. ماوس، وه‌ک ته‌خته کلیل، نێوانجی به‌کارهێنه‌ریه‌کی ره‌قه‌کاڵا یی دێته هه‌ژمار. ئه‌م ئامێره زۆرتر دوو پشکۆژی هه‌یه و به کابڵ به کۆمپیوته‌ره‌وه گرێ ده‌درێت.له نه‌رمه‌کاڵاکانی ئه‌وڕۆییدا ماوس به‌شی زۆری ئه‌رکه‌کانی ته‌خته کلیلی له ئه‌ستۆ گرتووه.
جۆره‌کانی ماوس
ماوسه‌کان له گۆنه‌گه‌لێ جۆراوجۆرا بوونیان هه‌یه. جیاوازیه‌کان له گۆنه‌گه‌لی ئه‌و ره‌قه‌کاڵا له بواره جۆراوجۆره‌کاندا چۆنیه‌تی کارکردی فیزیکی، چۆنیه‌تی په‌یوه‌نی له گه‌ڵ کۆمپیوته‌ر و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی گرێدانی به ئه‌وه‌وه‌یه.ماوسه‌کان له روانگه‌ی چۆنیه‌تی کارکرد له گۆنه‌کانی تلێنی، نووری(Optical)، ژیرۆسکۆپی و سێ ره‌هه‌ند دا بوونیان هه‌یه. چۆنیه‌تی په‌یوه‌نی ماوس له گه‌ڵ کۆمپیوته‌ر،پێکهاتووه له پرۆتۆکۆله‌کانی وه‌ک یه‌کی له حاڵی کارپێکردن به هۆی کۆمپانیاکان ی مایکرۆسافت، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیسته‌مز و ئای بی ئێمه‌وه.ماوسه‌کان ده‌توانن له لایه‌ن ده‌رکه‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک، ده‌رکه‌ی پی ئێس و ده‌رکه‌ی ی‌و ئێس بی ه‌وه به کۆمپیوته‌ر گرێ بدرێن.
ماوسی تلێنی
ماوسی تلێنی (یان نووری- مێکانیکی) له گۆیه‌کی په‌لاستیکی پێکهاتووه که له گه‌ڵ سووڕانه‌وه له که‌شی ژێرینی ماوسه‌که وه، دوو چه‌رخ‌دنده‌ی په‌نای خۆی له نێو ماوسه‌که‌دا دێنێته جووڵه‌جووڵ.جووڵه‌ی ئه‌م چه‌رخ‌دنده‌گه‌له له لایه‌ن دوو دیۆد پێناسه ده‌کرێن و بۆ پشکێنه‌ر ده‌نێردرێن.
ماوسی نووری
ماوسی نووری له جیاتی جووڵه پێ‌خستنی هه‌ندێک له له‌ته‌کانی خۆی وه‌کوو ماوسه مێکانیکیه‌کان، دیٶدێکی به‌ڵاوکه‌ری نوور و دیۆدگه‌لێکی نووری بۆ پێناسه کردنی جوڵه سه‌باره‌ت به رووی ژێرین به کار دێنێت.
پشکۆژه‌کان (Buttons)
ماوس ئامێرێکه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌کار هێنانی به‌رنامه‌کان نه تایبه‌ت له ویندۆز و ئینتەرنێت که ساحێوی 2کلیلی سه‌ره‌کیه، (کلیلی سێهه‌مین که له ناوه‌ند یان شوێنی پاڵه‌وه‌ی هه‌ندێک له ماوسه‌کان دانراوه له به‌رنامه‌گه‌لێ تایبه‌ت دا به‌کاردێت.
که‌ڵکی ماوس له پێوه‌نده‌ره به‌کارهێنه‌ریه‌کان(User Interface ) دا
داهێنه‌رانی نه‌رمه‌کاڵا تێده‌کۆشن نه‌رمه‌کاڵاکانی ئه‌وڕۆیی به جۆرێک دابڕێژن که توانایی به‌ڕێوه‌بردن له گه‌ڵ ماوسیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م کار له‌گه‌ڵی ئاسانه و هه‌میش فێربوون و فرزیه‌که‌ی شیاوه. ماوس به یارمه‌تی کابڵێک له گه‌ڵ کۆمپیوته‌ردا گرێ ده‌درێت و نیشانده‌ر(Pointer) له مۆنیتۆردا به‌ڕێ ده‌خات و رێنوێنی ده‌کات. ماوس له هه‌ر شوێنێک بێت، له گه‌ڵ ئاوڕدان بۆ هه‌ر په‌کێک، به لێدان (کرته کردنی پاشکۆژی راس یان چه‌پ) هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و کار به رێوه ده‌بات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ هه‌ندێک له به‌رنامه سیسته‌میه‌کان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانه‌کان و هتد ...) به کار دێت. کلیلی لای چه‌پ که به‌رچاووترین کاره‌کان ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م چوار کاره‌ی له ئه‌ستۆدایه :
- له گه‌ڵ پاڵپێوه‌نانی کلیلی لای چه‌پ داتوانین ئه‌و شته بۆ ئه‌نجام دانی کارگه‌لێکیتر (پێویست) هه‌ڵببژێرین که ره‌نگه‌که‌ی شین یان ره‌ش ده‌بێت.
- دووبار لێدانی زووی کلیلی لای چه‌پ بۆ به‌ڕێوه‌بردن (یان لێک کردنه‌وه).
- زۆرتر ده‌توانین به کرته کردن و وه‌ستاندنی کلیل له خواردا،(وه به‌رنه‌دانی کلیل) ده‌لاقه‌کان گه‌وره و چکوله یان جێ‌به‌جێ بکه‌ین.
- ده‌توانن په‌ڕه‌یه‌ک یان ده‌قێک کرته بکه‌ن و به وه‌ستاندنی کلیله‌که (بۆ روونوسی یان قت کردن)بیخه‌نه جێگایه‌کی دیکه‌وه.
ئه‌و چوار کاره له به‌رنامه‌گه‌لی تایبه‌تدا کاری تایبه‌تی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن که تا راده‌یه‌ک وه‌ک کاره‌کانی سه‌ره‌وه‌یه.