جوانڕۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٦:
لەو ھێرشە دا زیانو زەرەری زۆر ئەگەیەنن بە دارو دەستەی عەلی ئەکبەر شەرفولمولک کەلە شوێنێکیترەوە بۆ حوکمرانی جوانرۆ نێردرا بوون. لەو جەنگەدا، کوڕو مامی شەرەفولمولک کوژران. لە تۆڵەی ئەو ھێرشە، ناسرەدین شای قاجار ھێزێکی زۆر بەپشتگیری فەرھاد میرزای مامی دەنێرێ بۆ جوانرۆ. گوندو باخو دارستانەکانی ناوچەی جوانرۆ تۆپ باران ئەکا. خەڵکی جوانرۆ و گوندەکانی دەورو بەری ئاوارەی شارەزوور ئەبن. بۆ ئەوەی شۆرشی رزگاریخۆازی کورد بە رێبەری ژنراڵی ھەمیشەزیندوو، بارزانی نەمر، لە ھێزو دەسەڵاتی پارچەکانی تری کوردستان کەڵک وەر نەگرێ، لە ساڵی ١٣٣٤ی ھەتاوی ( ١٩٥٥ ی زایینی ) پەیمانی بەغدا لە نێوان ئێران‌و تورکیا و ئێراق بەسترا. یەکێ لە بڕگەکانی ئەو پەیمانە، بەستنی سنوورەکانی ئەم سێ وڵاتە بوو، بۆ ئەوەی کوردی پارچەکانی تر نەچنە ناو بزوتنەوەی رزگاری خوازی بارزانیەوە. ھەر لەو ساڵە دا حکومەتی ئێران بۆ چەک داماڵینی گشتی ناوچەی جوانرۆ ،سوپای چواری باختەری بە سەرپەرشتی غوڵامحوسین خانی ئەردەڵان ناردە ناوچەی جوانرۆ. بەڵام جوانرۆیەکان گوێیان نەدایە فەرمانەکانی حکومەت و سنوریان بەزاندو بە چەکەکانیانەوە پەیوەندیان گرت بە شۆرشی رزگاری خوازی بارزانی. بارزانی نەمریش کۆسپو گرفتی ئاوارە جوانرۆیەکانی چارە سەر کرد و ژمارەیەکی زۆر جوانرۆیی چوونە ریزی شۆرشی ئازادی خوازانەی کورد. ھەر لەوساڵەدا موحەمەد بەیگ وەکیلی جوانرۆ سەرکردەی خەڵکی ناوچەی جوانرۆ و ھەورامان بەدیداری بارزانی نەمر شاد بوو و بەڵێنی ھەموو جۆرە ھاوکاری و یارمەتیەکیان دایە پێشەوا بارزانی.
حۆسیـن بەیگی وەکیل شۆرشگێری ئازای جوانرۆ پاش پەیوەندی بە بزووتنەوەی بارزانی لە ساڵی ١٩٦٣، ئازایەتی‌و نەترسیەکی بێ وێنەی لەخۆ نیشاندا و لە گەڵ پێشمەرگەکانی لە شەرە پارتیزانیەکان تا نزیکەی بەغدا بەشداری ئەکرد. جوانرۆیەکان لە شۆرشی ئەیلوول شەھیدو برینداری زۆریان پێشکەش کرد کە نموونەیان شەھید حەمید موحەمەدی ھونەرمەندو دەنگخۆش بوو..
لەپاڵ شاری جوانرۆ ئوردوگایەک ھەیە، سەردەمێک ژمارەیەکی زۆر لەئاوارەکانی شاری ھەڵەبجەی لە خۆ گرتبوو. پاش راپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستان و دروستبوونی ھەرێمی کوردستان لەلایان سەرکردایەتی کوردەوە، ئاوارەکانی باشووری کوردستان بەگشتی و ھەڵەبجەیەکان بەتایبەتی گەرانەوە بۆ زێدو شاری خۆیان. ئەم ئوردوگایە ئەگەر چی ئیستا چۆڵە، بەڵام خانوە روخاوو شەقامە چۆڵەکانی پرە لە بیرەوەری و ئاوارەیی و غوربەت و تەنیایی. لەپاڵی ئەم ئوردوگایە گۆرستانێک ھەیە کە تێیدا چەند شەھیدی ھەڵەبجەیی بۆ ھەمیشە خەوتوون.<br />
 
سه‌یرانگا به‌ناوبانگه‌کانی جوانڕۆ بریتین له : هه‌ڵانی، سپێوه‌ر، سه‌ڕۆ و سه‌فیاوا، پۆیسانی هاتنه‌ژووره‌وه‌یی شار و هه‌روه‌ها سه‌یرانگای شه‌روێنه