جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕۆژژمێر»

بەبێ کورتەی دەستکاری
ب (r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی chy:Hoéstoneéše'he)
ھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێر (تقویم)ێ کاروباری خۆی بەڕێوە دەبا و، ساتی قەومانی ڕووداوێکیش بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی. زۆربەی وڵاتان بەگوێرەی "ساڵی زایینی" ھەڵسوکەوت دەکەن؛ ھەندێ وڵاتیش وەکوو [[چین]]، [[ئەفغانستان]]، [[ئێران]] و ھتد پێڕەوی ساڵی ترن.
 
دانیشتوانی ھەر پارچەیەک لە کوردستانیش چونکوو وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان نییە، خۆنەویست ڕۆژژمێری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە تێیدان. ھەڵبەت کورد سەرەڕای بێوڵاتی، ساڵی تایبەتیی خۆی ھەیە کە بەو پێیەش "[[ڕۆژژمێری کوردی]]" داڕێژراوە. لێرەدا دەمانەوێ باسی «ساڵ» و «ڕۆژژمێر»ە گرنگەکان پەیوەندی و جیاوازییان لەگەڵ ساڵی کوردیدا بکەین.
 
 
== ساڵی زایینی (میلادی) ==
 
=== ساڵگۆڕین‌ ===
 
سەرەتای ساڵ، ساتێکە کە ھەتاو لە "نیوگۆی باشووری" بەرەو "نیوگۆی باکووری" بەسەر ھێڵی ئیستوادا تێ دەپەڕێ. بەو جۆرە ساڵ دەگۆڕێ بۆ ساڵی نوێ و نەورۆز دەست پێ دەکات. جا ئەگەر ئەو گۆڕانە پێش لە نیوەڕۆ (بە کاتی تاران) بێت، ئەو ڕۆژە دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵ واتە ١ی نەورۆز. بەڵام ئەگەر لە نیوەڕۆ یان دوای نیوەڕۆ بێت، ڕۆژی دواتر دەبێتە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵ. لەبیرمان نەچێت، لەو کاتەدا بەھار تەنیا لە "نیوگۆی باکووری"ی زەوی دەست پێ دەکات، لە "نیوگۆی باشووری"ی زەویدا پاییز دەست پێ دەکات. کەوا بێ، باش نییە بڵێین بەھار دەست پێ دەکات، ڕەنگە باشتر بێ‌ بڵێین نەورۆز (خاکەلێوە) دەست پێ دەکات. لەم ڕۆژژمێرەدا ھەر ساڵێک ١٢ مانگە، شەش مانگی یەکەمی ٣١ ڕۆژە و پێنج مانگی دووەم ٣٠ ڕۆژە و، دوایین مانگ، ئەگەر ئەو ساڵە ساڵی پڕ بێت ٣٠ ڕۆژە، ئەگینا ٢٩ ڕۆژە.
 
 
=== یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە ===
 
ڕۆژژمێری پاشایەتی: دوایین شای [[ئێران]] [[موحەمەدڕەزا پەھلەوی]]، ویستی ساڵی ١ی ڕۆژژمێرەکە بکاتە کاتێ کە ئیمپراتۆریی [[ماد]] ڕووخێنرا و پاشایەتیی [[ھەخامەنشی]]ی [[پارس]] بۆ یەکەم جار لە ئێراندا دەسەڵاتی گرتە دەست. لە ڕێکەوتی ٢٤/١٢/١٣٥٤ مەجلیسەکانی (شورای ملی) و (سنا) بڕیاریان دا کە دەستپێکی ڕۆژژمێری ئێرانی ببێتە دەستپێکی پاشایەتیی کوورووش (یەکەم پاتشای ھەخامەنشی کە ئیمپراتۆریی مادی ڕووخاند و بەو جۆرە پارسەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست). لە دەستپێکی ساڵی ١٣٥٥دا ڕۆژژمێری پاشایەتی (تقویم شاھنشاھی) بەکار برا و بوو بە ساڵی ٢٥٣٥ی پاشایەتی. بەڵام بە سەرھەڵدانی [[شۆڕشی ئێران]] کە بوو بە ھۆی‌ ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێراندا، ئەو بیرۆکەیە تێک چوو و لە ڕێکەوتی ٥/٦/١٣٥٧ ڕۆژژمێری پاشایەتی ھەڵوەشێنرایەوە و بووەوە بە "کۆچیی ھەتاوی" (ھجری شمسی).
 
 
=== یەکەم ڕۆژی ڕۆژژمێرەکە ===
 
=== گۆڕینی ساڵی زایینی بۆ ھەتاوی ===
 
چونکوو ساڵی زایینی و ساڵی ھەتاوی لە یەک ڕۆژدا دەست پێ ناکەن، کەوا بێت ناشتوانن بەرانبەری یەک بن. بۆ گۆڕینی ئەو دوو ساڵ بۆ یەکتری دوو ئەگەر ھەیە کە لێرە باسیان دەکەین:
# ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییە ھەتا ٢٠ ـ ٢١ی مارس ـ بەستە بەوەی کە نەورۆز بکاتە کام لەو ڕۆژانە ـ (١ی نەورۆز)ی ئەو ساڵە زایینییە بێت، ٦٢٢ ساڵ لە ساڵە زایینییەکە کەم دەکەینەوە. بۆ نموونە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی ئاوا دەکەین: (٢٠٠٥ – ٦٢٢ = ١٣٨٣)
 
== ساڵی کوردی ==
 
ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین‌ لە:
 
*# [[ڕەشەمە]]
 
=== بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدا ===
 
ساڵی کوردی (١٣٢١) ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٣٨٤)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٠٥ = ١٣٢١ + ١٣٨٤)
 
 
== ساڵی ھەیڤی (قمری) ==
 
یەکێکی تر لە ساڵەکان کە لە جیھانی ئیسلامیدا گرنگیی خۆی ھەیە، ساڵی ھەیڤی (قمری)یە. ئەم ساڵە لە لایەکەوە وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی کۆچی (ەجری)یە، واتە یەکەم ساڵی ئەو ساڵەیە کە پێغەمبەر لە مەکەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد‌. لە لایەکی ترەوە بەپێچەوانەی ساڵی ئێرانی کە ھەتاوییە، وەک لە ناوەکەیەوە دیارە، ساڵی ھەیڤی، ساڵێکی ھەیڤی (قمری)یە. واتە ئەو ماوەیە کە ھەیڤ لە (ەلال)ی خۆیەوە دەورێکی خۆی لە ماوەی ٢٩ ڕۆژ و ١٢ کاژێر و ٤٣ خولەک دەپێوێ. ساڵی ھەیڤی (قمری) ٣٥٤ ڕۆژە.
 
== سەرچاوەکان ==
 
* [http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475 زانستپەروەرانی کورد]
 
٩٠٦

دەستکاری