بەھجەت یەحیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
'''بەھجەت یەحیا ''' یەکێکە لە ھونەرمەندە بەهرەمەندەکانی باشووری کوردستان - کە بەناوبانگە بە دەنگە عیرفانیەکەی و گۆرانی عیرفانی دەچڕێت و هونەرەکەی پەیامی عەشقێکی ئەبەدیە . خاوەنی دەنگ و سەدایەکە کە تایبەتمەندێتی بەخۆی هەیە ، چەند ئەلبومێکی بە چاپ گەیشتووە وەک: ( هاواری ویژدان )، (نەی لەگەڵ دڵم ئەدوێ ) کە پێک ھاتووە لە ھەشت تراک بە ناوبانگترینیان گۆرانی (عاشق دەبێ مەستانە بێت)ە کە سەرنجی بینەرانی زۆر بۆ لای خۆی راکێشا (فەنابوون) کە تیایدا بەھجەت تواوەتەوە تیایدا و ئەلبومێکی بێ ئەندازەی بەھجەتە و تەصنیفی (فەنابون و ھاورازەکەم) بڵاوترین تەصنیفەکانێتی. (سپێدەی سۆزێکی مەستانە) ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوی کردۆتەوە لە ھەندەران ، شایەنی باسە کە بەھجەت یەحیا زۆر جار هۆنراوەی نووسیوە ، چەند نموونەیەک لەو هۆنراوانە کە خۆی نوسیونی ئەمانەن ( بەس تەنها ئەمشەو، چەنێ دووربم ، بوومە سۆفیی خەڵوەتی ، کۆڕی ئەمشەو ، بەدوای عەشقا کەوامن وێڵی شارانم ، خەڵکی دەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی ، بەیانیەک برینی کۆن و نوێ کولایەوە ، ساقیا ڕووم کردەلای تۆ ، بۆیە چاوم خۆش دەوێت ) هەندێک لە شعری گۆرانیەکانیشی لە لایەن (ھێمن مام نادر) دانراوە و ئێستاش بەردەوام هۆنراوەی بۆ دەنووسێت .
لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری ئاوازدانان دەستێکی ڕەنگینی هەیە و خۆی ئاوازی گۆرانیەکانی داناوە