بەھجەت یەحیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
'''بەھجەت یەحیا ''' یەکێکە لە ھونەرمەندەکانی بەهرەمەندەکانی باشووری کوردستان - کە بەناوبانگە بە دەنگە عیرفانیەکەی و گۆرانی عیرفانی دەچڕێت و هونەرەکەی پەیامی عەشقێکی ئەبەدیی لەهاناویا هەڵگرتوە . رێچکەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە و خاوەنی دەنگ و سەدایەکە کە تایبەت مەندێتیەکی بەخۆی هەیە ، چەند ئەلبومێکی بە چاپ گەیشتووە وەک: ( هاواری ویژدان )، (نەی لەگەڵ دڵم ئەدوێ ) کە پێک ھاتووە لە ھەشت تراک بە ناوبانگترینیان گۆرانی (عاشق دەبێ مەستانە بێت)ە کە سەرنجی بینەرانی زۆر بۆ لای خۆی راکێشا (فەنابوون) کە تیایدا بەھجەت تواوەتەوە تیایدا و ئەلبومێکی بێ ئەندازەی بەھجەتە و تەصنیفی (فەنابون و ھاورازەکەم) بڵاوترین تەصنیفەکانێتی. (سپێدەی سۆزێکی مەستانە) ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوی کردۆتەوە لە ھەندەران کە بابەتەکانی (غەریبی و عاشقانە و دایک) لەخۆدەگرێت شایەنی باسە کە بەھجەت یەحیا زۆر جار هۆنراوەی نووسیوە ، چەند نموونەیەک لەو هۆنراوانەی خۆی ئەمانەن ( بەس تەنها ئەمشەو ، چەنێ دووربم ، بوومە سۆفیی خەڵوەتی ، کۆڕی ئەمشەو ، بەدوای عەشقا ، خەڵکی ئەڵێن ، بەیانیەک برینی کۆن و نوێ کولایەوە ، ساقیا ڕووم کردەلای تۆ ، بۆیە چاوم خۆش دەوێت ) هەندێک لە شعری گۆرانیەکانیشی لە لایەن (ھێمن مام نادر) دانراوە و ئێستاش بەردەوام هۆنراوەی بۆ دەنووسێت ، کاری موزیکی هەندێک لە بەرهەمەکان لایەن هونەرمەند بەهجەت یەحیا خۆیەوە بۆکراوە و هەندێکیشیان لەلایەن کارزان مەحموود و گۆران کامیل و دلێر حسێن و غەمگین فەرەج و لاوک لەتیف و خالید ڕەشید ، بەختیار حەمە کەریم )ەوە بۆ کراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری ئاوازدانان دەستێکی ڕەنگینی هەیە و ئەو گۆرانیانەی کە چڕیونی ئاوازی هونەرمەند خۆین جگە لەم سێ ئاوازە کە غەمگین گەرەج بۆی داناوە ( ئەی دایەگیان ، سووتماک ، کەشەودادێ )
 
*دواین بەرهەمی بریتیە لە (من کوڕی ڕۆژهەڵاتم) کە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا لە کوردستان.