سالم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
hich
ھێڵی ١:
'''عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران''' ([[١٨٠٠]]-[[١٨٦٦]]) ناسراو بە '''سالم''' ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە. سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە [[کوردی (ھۆنراوەنووس)|کوردی]] ئامۆزای یەکترن.
== ژیان ==
سالم کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگی ساحێبقرانە و لە ساڵی [[١٨٠٠]]دا لە شاری [[سلێمانی]] ھاتوەتە دنیا. لە ساڵی ١٨٦٦دا مردووە و لە [[گردی سەیوان]] لە شاری [[سلێمانی]] بە خاک سپێردراوە.
 
== ھۆنراوەکانی ==
تایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارھێنانی زۆری وشەی [[قورئان]]ی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارھێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە.
 
''سالم'' لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری [[نالی]] دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:
{{ھەڵبەست}}
{{ب|جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر|ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر}}
{{کۆتایی ھەڵبەست}}
 
=== نموونەی ھۆنراوە ===
{{ھەڵبەست}}
{{ب|ساقی لە پەردە دەرھات، جامی شەڕابی ھێنا|دڵ خیرە ما لە حێرەت مەھ ئافتابی ھێنا}}
{{ب|یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت ‌و تووری سووتاند|ئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی ھێنا}}
{{ب|تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستە|بەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی ھێنا}}
{{ب|یارم لە ئەندەروون ھات، دەستی ڕەقیب لە دەستا|غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی ھێنا}}
{{ب|بۆ تۆبە سووی مزگەوت، ھاتم بچم لە ڕێدا|بۆ کۆیی مەی فرۆشان، عەزمم شتابی ھێنا}}
{{ب|ڕوو ھەر لە من ئەپۆشێ، وا حاڵیە کە جبریل|ھەر خاسە بۆ من و ئەو، ئایەی حیجابی ھێنا}}
{{ب|وەی وەی چ ‌مەجلسێ بوو، دوێنێ لە ‌دەبدەبەی دڵ|دڵبەر شەڕابی گێڕا «سالم» کەبابی ھێنا}}
{{کۆتایی ھەڵبەست}}
 
==سەرچاوەکان==
* مێژووی ئەدەبی کوردی نووسراوەی [[عەلائەدین سەجادی]]
* دیوانی [[نالی]]
 
{{کۆڵکە}}
{{هۆنراوەنووسانی کورد}}
 
[[fa:سالم (شاعر)]]
[[sv:Salim (poet)]]
[[en:Salim (Kurdish poet)]]
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/سالم»