ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
== سینەما ==
== ژیاننامە ==
''هه‌ژیر عه‌بدوڵڵاپوور.''
=== کورد ===
=== ئەوانی تر ===
=== لیستی ناوداران و جەماوەرداران ===
هەژیر عەبدوڵڵاپوور، کوڕی ساڵح، ساڵی 1976ی زایینی له ئاوایی تورجان سه‌ربه شارستانی بۆکان له دایک بووه. قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و ئاوایی‌یه ته‌واو کردووه و بۆ قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی چۆته شاری سه‌قز و له جۆزه‌ردانی 1373ی هه‌تاوی (1994ی زایینی) بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له رشته‌ی "ریاضی فیزیک" هه‌ر له‌و شاره وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌و ساڵه‌ش‌دا له کۆنکووری سه‌رانسه‌ری‌دا بۆ چوونه زانکۆ به‌شداری کردووه و له رشته‌ی مامۆستایه‌تی (دبیری) شیمی، بیرکاری و فیزیک له زانکۆکانی کوردستان، کرماشان و هه‌مه‌دان ناوی هاتۆته‌وه که به‌شی هه‌ڵوه‌ژێران "گزینش" ره‌تی کردۆته‌وه و به ناچار بۆ ساڵی دوایی به‌شداری له کۆنکووردا کردۆته‌وه و دیسانه‌وه له‌و رشتانه‌دا ناوی هاتۆته‌وه که دووباره له لایه‌ن "گزینش"ه‌وه ره‌ت کراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجام‌دا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له رشته‌ی ئاوه‌دانکاری ــ ژێرسازی رێ (عمران ــ زیرسازی راه) و له رێکه‌وتی 25/6/1374ی هه‌تاوی (1995ی زایینی) له زانکۆی شیراز ناونووسی ده‌کا و له ساڵی 1376ی هه‌تاوی په‌یمانگه (فوق‌دیپلم)ی له ژێرسازی رێگا ته‌واو کردووه و تا ته‌واوی کردنی ئه‌و قۆناغه له خوێندن هیچکات و له هیچ پۆلێک‌دا نه‌که‌وتووه و به‌رده‌وام پله‌ی یه‌ک تا سێی بۆخۆی ته‌رخان کردووه.
له ساڵی 1378ی هه‌تاوی دێته ناو ریزه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پاش ته‌واو کردنی ده‌وره‌ی فێرگه دراوه‌ته ناوه‌ندی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه (پذیرش) و تا کۆتایی به‌هاری 1380ی هه‌تاوی له‌و ئۆرگانه کاری راهێنان و لێکۆڵێنه‌وه‌ی له گه‌ڵ تازه‌هاتووه‌کان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی کردووه. له به‌هاری 1380ی هه‌تاوی دراوه به کۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نی و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ له رۆژنامه‌ی "کوردستان" ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان" به هه‌ردووک زمانی کوردی و فارسی کاری رۆژنامه‌وانی کردووه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه بووه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و له ماوه‌ی نزیک به 5 ساڵ جیا له راپه‌ڕاندنی کاری رۆژنامه‌وانی؛ فه‌رهه‌نگی فارسی ــ کوردی له دوو به‌رگ‌دا و سه‌رجه‌م له 1450 لاپه‌ڕه‌دا ته‌واو و به چاپ گه‌یاندووه. هه‌روه‌ک بۆ خۆشی له پێشه‌کی چاپی یه‌که‌می ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا ده‌نووسێ: "ساڵی 1380ی هه‌تاوی (2001 ز) به هه‌گبه‌یه‌ك وشه‌ی فارسی و كوردی هاوماناوه كه پێشتر كۆم كردبوونه‌وه هاتمه كۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ر له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانه‌وه به حوكمی كاری نووسین و وه‌رگێڕانه‌وه به‌رده‌وام وشه‌م كۆده‌كرده‌وه و تا وای لێهات كه زۆر له سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ببوو و هه‌روا به پڕژوبڵاوی له ته‌نیشت یه‌كدا نووسیبوومن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشم پێویستیم به وشه‌یه‌ك ببووایه به زه‌حمه‌ت ده‌متوانی بیدۆزمه‌وه، جا بۆیه هه‌وڵم دا قات به‌ندی(طبقه‌بندی)یان بكه‌م، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك بیرم له‌وه كرده‌وه كه وێده‌چێ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین ئه‌وانیش كۆڵوانه‌یه‌ك وشه‌یان هه‌بێ، ئه‌من بۆ نه‌یه‌م له كۆی ئه‌و وشانه فه‌رهه‌نگێكی خنجیلانه ساغ بكه‌مه‌وه؟ بۆیه سه‌ره‌تا بڕیارم دا ته‌نیا له سه‌ر وشه سیاسییه‌كان كاربكه‌م و چه‌ند هه‌زار وشه‌یه‌ك له‌و بابه‌ته ته‌ته‌ڵه بكه‌م و فه‌رهه‌نگۆكێكی لێ‌ساغ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام كه دوایی ڕۆچوومه ناو هێندێ فه‌رهه‌نگی فارسی و ئینگلیزییه‌وه به‌تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی دوو به‌رگی "عمید" و فه‌رهه‌نگی دووبه‌رگی "فرهنگ فشرده سخن" گوتم خۆ ئه‌من تازه هه‌ر ملم پێوه‌ناوه، بۆ ئه‌م فه‌رهه‌نگانه نه‌كه‌مه بناغه‌ی كاره‌كه‌م و، كار بۆ دانانی فه‌رهه‌نگێكی گشتگیر نه‌كه‌م. جا بۆیه سه‌ره‌تا به وردی فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه‌م خوێنده‌وه و وشه‌گه‌لێكی زۆرم لێ هه‌ڵێنجا و چه‌ندین ورده‌فه‌رهه‌نگی دیكه‌شم تاوتوێ كرد، ئینجا له ڕووی ئه‌و دوو فه‌رهه‌نگه‌وه وشه‌به‌وشه چوومه پێش و سه‌ره‌تا به‌رگی یه‌كه‌مم ته‌واو كرد. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه جاری وابووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانای وشه‌یه‌ك بێجگه له به‌راوردكردنی چه‌ندین فه‌رهه‌نگی وشه سه‌ردانی زۆر كه‌سی شاره‌زا یان سایتی ئینترنێتیم كردوه و به كورتی بێ‌خه‌وی و شه‌ونخوونییه‌كی زۆرم پێوه چه‌شتوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه ئه‌م ئیشه كاری سه‌ره‌كی من نه‌بووه، جا بۆیه وێده‌چێ كه‌مووكووڕیشی هه‌بێ كه هیوادارم به هه‌وڵ و پێشنیازی دڵسۆزانه‌وه كامڵ و پوخت‌تر ببێ".
له ساڵی 1380ه‌وه چۆته که‌ناڵی ئاسمانی کوردکاناڵ، زمانحاڵی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و سه‌ره‌تا له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه به‌شی هه‌واڵی فارسی داده‌مزرێنن و دواتر ده‌بێته ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی "نیشتمانه‌که‌م" که هه‌رجاره‌و شوێن یان ناوچه‌یه‌کی کوردستان ده‌ناسێنێ و پاشان ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی به‌رهه‌مهێنان له‌و کاناڵه‌دا و جیا له‌و به‌رنامه‌یه ئاماده‌کاری دوو به‌رنامه‌ی "تاریک و روون" (به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به ژنان) و به‌رنامه‌ی "فه‌رمانده‌رانی شه‌هید"یش ده‌گرێته ئه‌ستۆ و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش‌دا وه‌ک وته‌بێژیی کومیته‌ی خوێندکاری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان چالاکی ده‌کا و له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 1390یش‌دا له پلینۆمی چواره‌می حیزبی دیمۆکراتی کوردستان‌دا ده‌بێته راوێژکاری کومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه.
پیویسته بگوترێ، ناوبراو به ده‌یان وتاریشی (نووسین و وه‌رگێڕان) له رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی سه‌ربه حیزبی دیمۆکرات و هه‌روه‌ها له رۆژنامه و بڵاڤۆکه‌کانی باشووری کوردستان و له سه‌ر مالپه‌ڕه ئینترنێتییه‌کان بڵاو کردۆته‌وه.
== ئایینەکان ==
|