ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ کۆمەڵگە
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب زیادکردنی بەستەر بۆ پێشمەرگە
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٠:
لە کوردستانی عێراق فەزای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بەرەنگار بوونەوەی حیزبی بەعس لەگەڵ ھەر چەشنە چالاکی فەرھەنگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسەرانی کورد. ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٦ ڕۆمانی (ژانی گەل)ی نووسی، بە‎ڵام بەھۆی فەزای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بەعس تا ساڵی ١٩٧٢ نەیتوانی بڵاوی کاتەوە. ئیبراھیم ئەحمەد بەشێک لە ڕۆمانەکەی لە ڕۆژنامەی ڕزگاری لە سلێمانی بڵاو کردەوە و بۆ ڕزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکەشی کرد بە شە‎ڕڤانانی ئەلجەزایەری.
 
بەشێکی زۆر لە نووسەرانی کورد بەھۆی نەبوونی فەزایەکی ئارام و بێ دەردەسەر بەرھەمەکانیان لە ئووروپا چاپ دەکرت. ئەمەش یەکێک لە ھۆیە ھەرە گرینگەکانی ئاشنا نەبۆنی خە‎ڵکی کورد لەگە‎ڵ بەشیکی زۆر لە ئەدەبیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕەحیم قازی لە کوردەکانی کوردستانی ئێران یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی [[ڕۆمانی پێشمەرگە|پێشمەرگە]] لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە ڕۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەھۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خەزنەدار و جەمال نەبەز لەو نووسەرانە بوون کە بەرھەمەکانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە.
 
لە دوا دەیەی ھەشتا ڕۆمانی کوردی بە سەقامێکی زیاتر و شێوازگەلی چڕ و پڕتر ھاتە کایەوە. لە لایەک فەزای ئارامی سیاسی و لەلایەکیتر زیاد بوونی ڕێژەی خوێنەرانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بەھۆی ئەوە کە نووسەرانی کورد لە ناوە‎ڕۆک و فۆرمدا چەشنەگەلی ئەدەبی جیاواز بەئەزموون دەربێنن. گێڕانەوەی کێشەگەلی کۆمەلایەتی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بەختیارعەلی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حەسەن دەرەتانێکی فۆرمی، بۆ ڕزگاری لە شێوازەکانی پێشوو بوو. ھەنووکە ناوە‎ڕۆکی بەَشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانەوەی کێشەگەلی پەنابەرایەتی، ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عەشق و ھەستەکانی مرۆڤ و نیشاندانی فەزای تەم گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھەینی لە ڕۆمانی (سووتانی بەفر) و ئەنوەر محەممەد لە ڕۆمانی (سەگ دۆست) باس لە کێشەگەلی پەنابەران دەکەن. [[شێرزاد حەسەن]] لە ڕۆمانی [[حەسار و سەگەکانی باوکم]] بەرھە‎ڵستی -باوک سالاری- دەبێتەوە و، بە مێتۆدی دەروون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خەسارەکانی ئەم کێشەیە دەکا. کاروان عومەر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشەویستی کچێک بە دایکی لە نامەکانیدا نیشان دەدات. [[عەتا نەھایی]] لە ڕۆمانی گوڵی شۆراندا بە یارمەتی لە بەستێنی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) باس لە مرۆڤێک دەکات کە بۆ گەیشتن بە ھیواکانی سەفر دەکات و لە گە‎ڕانەوەدا تووشی قەیران و ناکۆکی دەبێتەوە. [[فەتاح ئەمیری]] لە دوو ڕۆمانی [[ھاوارەبەرە (ڕۆمان)|ھاوارەبەرە]] و [[میرزا (ڕۆمان)|میرزا]] بە کە‎ڵک وەرگرتن لە زارەوەی ناوچەیی، ژیانی خە‎ڵکی لادێ لە مەزرا و ھە‎ڵسوو کەوتەکانیان باس دەکات.<ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەممەدپوور]]</ref>