زمانی ئەڵمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٣:
 
[[پەڕگە:Knowledge German EU map.png|وێنۆک|چەپ|بڵاوبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە [[ئەورووپا]]]]
== لە دەرەوەی ئەورووپا ==
گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە دەرەوەی [[ئەورووپا]] و [[یەکێتی سۆڤیەتی]] پێشوو ئەوانەن کە لە [[ئەمریکا]]، [[کەنەدا]]، [[بەڕازیل]] و [[ئەرژەنتین]]ن، کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا میلیۆنان ئەڵمانی کۆچیان کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەھای منداڵەکانیان چیتر بە زمانی ئەڵمانی قسەناکەن و تەنانەت فێری ببن، ھەروەھا لە وڵاتانی دیکەش بەھۆی کۆچی ئەڵمانییەکانەوە بۆ [[کەنەدا]]، [[مەکسیک]]، کۆماری دۆمینیکان، [[پاراگوای]]، [[ئوروگوای]]، [[چیلی]]، [[پیرۆ]]، [[ڤەنزوێلا]]، [[باشووری ئەفریقا]] و ئوسترالیا.
 
== ئەمریکای باشوور ==
لە [[بەڕازیل]] گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە ئەمریکای باشوور و لە شارەکانی [[بەڕازیل]] ڕیۆ گراندە دو سول، سانتا کاتارینا، پارانا، ساوپاولۆ و ئێسپیریتۆ سانتۆ ھەیە، ھەروەھا لە [[ئەرژەنتین]] و [[پاراگوای]] و [[چیلی]] دەیدۆزیتەوە.
 
== ئەمریکای باکوور ==
زمانی ئەڵمانی لە [[ئەمریکا]] پێنجەم زمانی قسەکردنە لە ماڵدا (١.٤ میلیۆن کەس) لەدوای [[ئینگلیزی]]، [[ئیسپانی]]، [[چینی]] و [[فەڕەنسی]]، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی [[ئەمریکا]]، بەمجۆرە زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی [[ئەورووپا]]، و زمانی ئەڵمانی لە ویلایەتی داکۆتای باکوور، داکۆتای باشوور، [[مۆنتانا]] و [[تەکساس]] (تەکساسی ئەڵمانی)، سانت لویس، [[شیکاگۆ]] و [[نیویۆرک]] چڕبووەتەوە.
 
== کەنەدا ==
(ئەڵمانییە کەنەدییەکان) بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ٦٢٢ ھەزار و ٦٥٠ زمانی ئەڵمانی زمان ھەیە، لە کیتچنەر و [[ئۆنتاریۆ]] کۆمەڵگەیەکی چالاکانەی ھەیە و شارەکانی [[مۆنتریال]]، [[تۆرۆنتۆ]] و [[ڤانکۆڤەر]] پشکی خۆیان لە کۆچی ئەڵمانییەکاندا ھەبووە.
 
== مەکسیک ==
ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی ھەن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی: [[مەکسیکۆ سیتی]]، پوویبلا، مازاتلان، تاپاچولا و ژمارەیەکی زیاتری دانیشتووانیش لە ویلایەتی چیواوا، دورانگۆ و زاکاتێکاسدا بڵاوبوونەتەوە.
 
== ئۆقیانووس ==
لە سەدەی ١٨٤٠دا [[ئوسترالیا]] گەواھیدەری شەپۆلی کۆچبەران بوو لە [[پروسیا|پرووس]]ەوە بەتایبەت لە ناوچەی سیلێسیا و لەگەڵ جیابوونەوەیان لە زمانی ئەڵمانی، زاراوەیەکی ئەڵمانی لەوێ لە تێکەڵەیەکی [[ئینگلیزی ئوسترالی]] و ئەڵمانی دروست بوو و لە [[جەنگی جیھانی دووەم]]دا زمانی ئەڵمانی بووە گەواھیدەری دابەزینی ڕێژەی فێربوونی، بەڵام ئێستا زمانی ئەڵمانی بووەتە قسەی کەسانی بەساڵاچوو.
 
== بەستەر بۆ دەرەوە ==