ھیپۆتێز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پێداچوونەوەی 967505ی گەڕاندەوە بۆ پێداچوونەوەی Aram (گەڕاندنەوە)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ب بۆت: چاکسازیی ڕەوانەکەرەکان
تاگ: بەستەرەکانی ڕوونکردنەوە
ھێڵی ١:
'''ھیپۆتێز''' یان '''گریمانە''' [[ڕوونکردنەوە|ڕوونکردنەوەیەکی]] ڕانراوە لەبارەی [[دیاردە|دیاردەیەکەوە]]. [[میتۆدی زانستی]] دەڵێت بۆ ئەوە ھیپۆتێزێک «زانستی» لە قەڵەم بدرێت، دەبێ شیاوی [[تاقیکاری|تاقیکردنەوە]] بێت. ھەر [[ڕوانین|تێڕوانینێک]] کە [[تیۆرییبیردۆزی زانستی|تیۆریگەلی زانستیی]] لەبەردەست دەرەقەتی ڕوونکردنەوەی نەیێن، دەتوانێ ببێ بە بناخەیەک بۆ داڕشتنی ھیپۆتێزی نوێ. گەرچی وشەکانی ھیپۆتێز و تیۆری ئەغڵەب لە جێی یەکتر بە کار دەبرێن، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە لێک جیاوازن.
 
وشەی ''hypothesis'' لە وشەی یۆنانیی ''ὑποτιθέναι'' -ەوە گیراوە و بە مانای «لە ژێردا دانان» یان «وادانان» دێت.<ref>{{Cite web|title=hypothesis {{!}} Etymology, origin and meaning of hypothesis by etymonline|url=https://www.etymonline.com/word/hypothesis|access-date=2022-07-23|website=www.etymonline.com|language=en}}</ref>
ھێڵی ٥:
== لە توێژینەوەی زانستیدا ==
 
ئەمڕۆکە، ھیپۆتێز زیاتر لە توێژینەوەی زانستیدا بە کار دەڕوا. لەوێدا ھیپۆتێز شەرحێکی وابۆڕۆیشتووی گۆترەبڕ بەڵام [[پاساو|بەپاساوە]] کە پەیوەندیی نێوان دوو یان چەن [[تێگەیشتەچەمک|تێگەھ]] یان [[گۆڕەک (ڕوونکردنەوە)|گۆڕەک]] ڕوون دەکاتەوە. لە باری زمانییەوە، ئەم پەیوەندییە بە شێوەی حوکم و خەبەر (نەک پرسیار یا فەرمان) دەردەبڕدرێ و، دەتوانێ بە ساغ دەربچێ یان پووچەڵ بێتەوە. بە واتایەکی تر، ھیپۆتێز دەربڕینی پەیوەندیی نێوان دوو یا چەند گۆڕەکە کە توێژەر ھیوادارە لە ڕێگەی توێژینەوەکەیەوە بیسەلمێنێ. گرنگیی ھیپۆتێز لەوەدایە کە خاڵی دەسپێکە بۆ ھەموو توێژینەوەیەکی زانستی و، لە کۆتاییدا یان وەردەگیردرێ یان ڕەت دەکرێتەوە. ھیپۆتێز وەڵامێکی ھێشتا نەبڕاوەیە بەو پرسە کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێ و، تەنیا دوای تاقیکردنەوەیە کە لەوانەیە پەسەند بکرێ. کاتێ توێژەر ھیپۆتێزێک پێشنیار دەکا، نازانێ ھیپۆتێزەکەی پەسەند دەکرێ یان ڕەت دەبێتەوە. ھیپۆتێز دروست دەبێ و پاشان تاقی دەکرێتەوە. ئەگەر وەرگیرا، لە دەقی مەعریفەتی زانستیدا جێی خۆیی پێ دەدرێ و، ئەگەر درا بە دواوە، ھیپۆتێزێکی تر دەخرێتە بەر باس.<ref>{{Cite web|date=2015-10-11|title=فرضیه چیست؟|url=https://analysisacademy.com/2605/%d9%81%d8%b1%d8%b6%db%8c%d9%87-%da%86%db%8c%d8%b3%d8%aa%d8%9f.html|access-date=2022-07-23|website=دوره آموزشی لیزرل و ایموس و اس پی اس اس {{!}} پایان نامه و مقاله|language=fa-IR}}</ref><ref>{{Cite web|title=hypothesis {{!}} Definition & Examples {{!}} Britannica|url=https://www.britannica.com/science/hypothesis|access-date=2022-07-23|website=www.britannica.com|language=en}}</ref>
 
==جیاوازیی نێوان ھیپۆتێز و تیۆری و قانوون لە زانستدا ==
 
زۆر کەس وا دەزانن کە ئەگەر زانایان بەڵگەی ڕوون بۆ پشتیوانی لە ھیپۆتێزێک بدۆزنەوە، ئەو ھیپۆتێزە پلەی دەچێتە سەر و دەبێ بە [[تیۆری]] و، ئەگەر تیۆرییەکە بە ڕاست دەرچوو، پلەی دەچێتە سەر و دەبێ بە [[قانوونییاسای زانستی|قانوون]]. بەڵام وا نییە. [[فاکت]] و تیۆری و قانوون و ھیپۆتێز، بەشگەلی سەرەکی و جیاجیای [[میتۆدی زانستی|میتۆدی زانستین]]. گەرچی بەرەبەرە گۆڕانیان بەسەرا دێ، بەڵام پلەیان ناچێتە سەر و نابنە شتێکی تر. وەکوو ھەرمێ و نارنج و سێو و لێمۆ وان، ھەرچییەک ئاو و پەیینیشیان پێ بدەی، یەکیان نابێتە ئەوی تر.
 
ھیپۆتێز ڕوونکردنەوەیەکی شیاوی وەدیھاتنە لە بابەت دیاردەیەکی بەرتەسکەوە؛ ڕاڤەیەکە کە دەکرێ بێتە کایەوە. تیۆریی زانستی ڕاڤەیەکە کە بەقووڵی ڕیزێکی بەربڵاو لە دیاردەکان ڕوون دەکاتەوە. قانوونیش وتەیەکە لەبارەی دیاردەیەکی بەدیکراوەوە.