جەنگی جیھانیی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
لە ڕێگەی تووڵامراز دەستکاری کراوە
ب بۆت: چاکسازیی ڕەوانەکەرەکان
ھێڵی ٥:
| ڕێکەوت=١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٤٥
| شوێن=
| ئەنجام= سەرکەوتنی [[ھاوپەیمانانی شەڕیجەنگی جیھانیی دووەم|ھاوپەیمانان]]، دروستبوونی [[نەتەوە یەکگرتووەکان]]، دەرکەوتنی [[ئەمریکا|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] و [[یەکێتیی سۆڤیەت]] وەک دوو زلھێز، دامەزراندنی ھاوپەیمانی [[ناتۆ]]، و دەرکەوتنی شوێنی دەسەلات کە بووە ھۆی [[شەڕی سارد]].
| شەڕکەری١= {{Flag|ویلایەتە یەکگرتووەکان}}{{ھن}}{{Flag|شانشینی یەکگرتوو}}{{ھن}}{{Flag|فەڕەنسا}}{{ھن}}[[پەڕگە:Flag of the Soviet Union.svg|20px]][[یەکێتیی سۆڤیەت]]{{ھن}}[[پەڕگە:Flag of Egypt 1922.svg|20px]][[شانشینی میسر]]{{ھن}}{{Flag|کۆماری چین}}{{ھن}}{{Flag|چین}}{{ھن}}{{Flag|پۆڵەندا}}{{ھن}}{{Flag|کەنەدا}}{{ھن}}{{Flag|ئۆسترالیا}}{{ھن}}{{Flag|نیوزیلاند}}{{ھن}}{{Flag|نۆرویژ}}{{ھن}}{{Flag|دانمارک}}{{ھن}}{{Flag|بەلجیکا}}{{ھن}}{{Flag|ھۆڵەندا}}{{ھن}}{{Flag|یۆنان}}{{ھن}}{{Flag|فلیپین}}
| شەڕکەری٢= [[پەڕگە:Flag of the NSDAP (1920–1945).svg|20px]][[ئەڵمانیای نازی]]{{ھن}}[[پەڕگە:Flag of Italy (1861-1946).svg|20px]][[ئیمپراتۆری ئیتالیا]]{{ھن}}{{Flag|ژاپۆن}}{{ھن}}{{Flag|ڕۆمانیا}}{{ھن}}{{Flag|بولگاریا}}{{ھن}}{{Flag|ھەنگاریا}}{{ھن}}[[پەڕگە:Flag of Philippe Pétain, Chief of State of Vichy France.svg|20px]][[فەڕەنسای ڤیشی]]
ھێڵی ١١:
|زیانەکان٢= '''کوژراوی سەربازی'''؛{{ھن}}زیاتر لە ٨، ٠٠٠، ٠٠٠{{ھن}}'''کوژراوی مەدەنی'''؛{{ھن}}زیاتر لە ٤، ٠٠٠، ٠٠٠{{ھن}}'''کۆی کوژراوەکان'''؛{{ھن}}١٢، ٠٠٠، ٠٠٠}}
 
'''جەنگی جیھانیی دووەم''' یان '''دووەم جەنگی جیھانی''' بریتی بوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەممووزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە [[ئاسیا]] و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە [[ئەورووپا]] و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتاییی ھات بە خۆبەدەستەوەدانی [[ژاپۆن]] لە دوای [[وێرانکردنی ھێرۆشیما]] و [[قەڵاچۆکردنی ناگازاکی|ناگازاکی]] لەلایەن [[ویلایەتە یەکگرتووەکانیەکگرتووەکانی ئەمریکا|ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە]]، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشدار بوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.
 
جەنگی جیھانیی دووەم بە جەنگێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانیی ڕووبەری شەڕەکە و زۆریی شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی. زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشدار بوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون، و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون. نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی [[وینستۆن چێرچیل]] و سوپای [[ئاڵمانیایئەڵمانیای نازی|نازی]] ئەڵمانییش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنیی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی [[چین]]ی و [[کۆریای باشوور|کۆری]] کردیان، ژمارەی قوربانییە بێتاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.
 
== ڕووداوەکان ==
دەتوانرێت بووترێت جەنگەکە لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە ھێرشی [[ئەڵمانیا]] بۆ ھەر یەکێک لە [[پۆڵەندا]] و [[سلۆڤاکیا]]، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن [[فەڕەنسا]] و [[بەریتانیای مەزن|بەریتانیا]] و موستەعمەرەکانیان دەستی پێکرد. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆرییەتێکی گەورە لە [[ئەورووپا]]دا، لە ماوەکانی نێوان کۆتایییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانیی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەورووپادا. لە حوزەیرانی ١٩٤١ [[وڵاتەکانی تەوەر]] لە [[ئەورووپا]] ھەستان بە ھێرشی [[یەکێتیی سۆڤیەت]] کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم ھێرشە زۆربەی ھێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانوونی یەکەمی ١٩٤١ [[ژاپۆن]] ھێرشی کردە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەمە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] کێش کرایە ناو شەڕەکەوە. [[وڵاتەکانی تەوەر]] دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی [[ژاپۆن]] لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی ھێزەکانی تەوەری ئەورووپی لە [[باکووری ئەفریقا]] و [[ڤۆڵگۆگراد|ستالینگراد]]، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا ھات لە [[ئەورووپای ڕۆژھەڵات]] و ڕاماڵینی وڵاتەکانی ھاوپەیمانی بۆ [[ئیتالیا|ئیتاڵیا]] و سەرکەوتنی ئەمریکی لە ئۆقیانووسی ھێمندا، [[وڵاتەکانی تەوەر|تەوەر]] دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی ١٩٤٤ ھاوپەیمانەکان گەیشتنە [[فەڕەنسا]] و [[یەکێتیی سۆڤیەت]] توانیی ھەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە [[ئەورووپا]]دا کۆتاییی ھات بە دەستگرتنی ھێزەکانی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر [[بەرلین]] و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەریایییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر ھەڕەشەوە.
 
== سەرچاوەکان ==