ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٨٦:
==داواکاری==
بەڕێز لابردنی پێش ناوی "مەلا" ، " شێخ" ، "ئاغا" و هتد لە هەندێک لە کەسایەتیەکان کارێکی گونجاو نیە بۆ نمونە لابردنی "مەلا" لە پێش ناوی [[مەلا مستەفا بارزانی]] یان [[مەلای جزیری]] یان [[مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس]] وا ئەکات کە نەناسرێنەوە و لابردنی ئەو پێس ناوە ناسینەوەیان ئەستەم ئەکات ، جەنابت لە دوو شوێنا ئەم کارەت کردوە لە [[مەلا مارف کۆکەیی]] کە بێ وشەی [[مەلا]] ناسینەوەی سەخت و لە راستیدا بە تەواوی ناوی ئەو شاعیرە تێک ئەدات کەس مارف کۆکەیی ناناسێ بەڵکو مەلا مارف کۆکەیی ئەناسن ، هەروەها لە [[مەلا عەبدوڵڵا سووری]] کە عەبدوڵڵا سوری پیاوێکی عەرەبی خەڵکی سووریەیە و [[مەلا عەبدوڵڵا سوری]] کوردە و خەڵکی ناوچە بە مەلا سووری ئەیناسن . ئەم بابەتانە کە باسم کردن لە ناو کوردا جیاوازیان هەیە و زۆر جار بە بێ هێنانی ئەم پێش ناو و پاش ناوانە کەسایەتی ناسراو ناناسرێتەوە بۆ نمونە [[حەمە رەشی خانی بانە]] ، نە "حەمە رەشی" نە " حەمە رەشی بانە" رێک و پێک و گونجاو نیە تا پاشناوی " خان" بەکار نەبردرێ . تکایە ئەو گۆڕانکاریانە پوچەڵ بکەرەوە یان بۆچونی خۆت دەڕبڕە با باسەکە بخەینە بەرچاوی دیتری بەشداربوان ، سپاس [[بەکارھێنەر:Baneh k|Baneh k]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Baneh k|talk]]) ٠٩:١٧, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
:سڵاو. لە ھەر شوێنێکی ویکیپیدیا پێش ھەموو شتێک دەبێ سیاسەتەکان جێبەجێ بکرێ و پاشان ئەگەر شتێک ڕووی بدات کە سیاسەتەکان نەتوانێ وەڵامی بداتەوە دەبێ لەسەری کۆدەنگی ساز ببێت. بەپێی سیاسەتەکان ئەگەر ئەم ناوە نازناوێکی فەرمی ئەم کەسایەتییانە بێت ھیچ کێشەیەکی نییە. بۆ نموونە ھەژار نازناوی فەرمی عەبدوڵڕەحمان شەڕەفکەندییە و دانانی ئەم ناوە بۆ وتارەکە کێشەی نییە، بەڵام "مامۆستا ھەژار" کە زۆرتر بەکار دەبردرێ کێشەی ھەیە چونکوو مامۆستا نازناوێکی نافەرمییە، ھەر وەک "مام" جەلال، "پێشەوا" قازی محەممەد، "دوکتۆر" قاسملوو، "حەزرەتی" موحەممەد، "ئیمام" عەلی و ھتد کە نازناوێکی نافەرمین. بەڵام وادیارە سەبارەت بە پێش ناوەکانی مەلا (وەک "مەلای جزیری")، شێخ (وەک "شێخ مەحموود") دەبێ لە سەری دەنگدان بکرێ و کۆدەنگی ساز ببێت. بە ڕای من سەرجەم کەسایەتییەکان دەبێ ھەر بە ناوی سەرەکی خۆیان بنووسرێن و نازناوەکان ڕەوانە بکەین بۆ ناوە سەرەکییەکەیان. بەڵام بە داخەوە بە ھۆی کەمبوونی بەکارھێنەرانی ئێستای ویکیپیدیای کوردی کۆدەنگییەکی زۆر باش ساز نابێت و من بۆ کاتی ئێستا ئەم دوو ناوەی دەگوازمەوە بۆ ھەمان ناوەکەی پێشوویان و وا باشترە وزە و توانای خۆمان بۆ بەشە گرینگەکان بەکار بێنین. سەرکەوتوو بی.--<b>[[بەکارھێنەر:Merkhas|<span style="color:#FF0000">me</span><span style="color:Gold">rkh</span><span style="color:#008000">as</span>]]</b> ١٢:١٩, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)