ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٨٤:
==وڵام==
ھاوڕێی خۆشەویست، منیش '''تەلارسازی''' بە باش دەزانم، تەنانەت پێشتر لە چەن وتاریشدا لەو وشە کەڵکم وەر گرتوە. بەڵام ھەروا کە نووسیبووم لە زانکۆ کوردیەکاندا بینیومە کە بە '''بیناسازی''' ناوی لێدەبرێت. بۆیە وامزانی کە بیناسازی بە گوێی خەڵکی ئاشناتر بێت ھەتا تەلارسازی. ئێستەش ھەرجۆر کە خۆتان بە باشتری دەزانن وابکەن! لەگەڵ ڕێز و سپاسدا بۆ تێبینیتان [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]]
==داواکاری==
بەڕێز لابردنی پێش ناوی "مەلا" ، " شێخ" ، "ئاغا" و هتد لە هەندێک لە کەسایەتیەکان کارێکی گونجاو نیە بۆ نمونە لابردنی "مەلا" لە پێش ناوی [[مەلا مستەفا بارزانی]] یان [[مەلای جزیری]] یان [[مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس]] وا ئەکات کە نەناسرێنەوە و لابردنی ئەو پێس ناوە ناسینەوەیان ئەستەم ئەکات ، جەنابت لە دوو شوێنا ئەم کارەت کردوە لە [[مەلا مارف کۆکەیی]] کە بێ وشەی [[مەلا]] ناسینەوەی سەخت و لە راستیدا بە تەواوی ناوی ئەو شاعیرە تێک ئەدات کەس مارف کۆکەیی ناناسێ بەڵکو مەلا مارف کۆکەیی ئەناسن ، هەروەها لە [[مەلا عەبدوڵڵا سووری]] کە عەبدوڵڵا سوری پیاوێکی عەرەبی خەڵکی سووریەیە و [[مەلا عەبدوڵڵا سوری]] کوردە و خەڵکی ناوچە بە مەلا سووری ئەیناسن . ئەم بابەتانە کە باسم کردن لە ناو کوردا جیاوازیان هەیە و زۆر جار بە بێ هێنانی ئەم پێش ناو و پاش ناوانە کەسایەتی ناسراو ناناسرێتەوە بۆ نمونە [[حەمە رەشی خانی بانە]] ، نە "حەمە رەشی" نە " حەمە رەشی بانە" رێک و پێک و گونجاو نیە تا پاشناوی " خان" بەکار نەبردرێ . تکایە ئەو گۆڕانکاریانە پوچەڵ بکەرەوە یان بۆچونی خۆت دەڕبڕە با باسەکە بخەینە بەرچاوی دیتری بەشداربوان ، سپاس [[بەکارھێنەر:Baneh k|Baneh k]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Baneh k|talk]]) ٠٩:١٧, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)