مەغۆل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) +نێوانویکی ، یونیکۆدکردن، +بێ سەرچاوە |
||
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
{{خاوێنکردن}}
'''مۆنگۆل''' یان '''مەغۆل''' (بە [[زمانی مۆنگۆلی]]: Монголчууд یان Mongolchuud) [[گروپی ڕەگەزی|گروپێکی ڕەگەزی]]یە کە ئێستا لە [[مەنگۆلیا]] و [[کۆماری گەلی چین]] و [[ڕووسیا]] دەژین.
سەرەتا لە ناوەڕاستی ئاسیاوەو لە ناوچەیکدا کە بە مەنغۆلیا ناسراوە پەیدابوون، مەغۆلی بەھەموو ئەو کەسانە دەڵێن کە بە زمانی مۆنگۆلی قسە دەکەن و لە ناویشیاندا گەلی (کالمیک) کە لە خۆرھەڵاتی ئەوروپا دەژین. ھێشتا بنەڕەتی زمانی مەغۆلی دیاری نەکراوە، ھەندێک لە زانیانی بواری زمان رایان وایە لە زمانی تانگۆسیەوە ھاتووە کە بەشێکە لە( تای)، ھەندێکیش دەیگێڕنەوە بۆ کاریگەری زمانی سیبیری کۆن. سەرەتا ناوی مەغۆل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی تانگی چینی لە سەدەی ھەشتەمدا دەرکەوتوە، بەشێوەیکی دیارتر لە سەدەی ١١ و لە سەردەمی فەرمانڕەوایی کاسایدا دەرکەوتون، کۆمەڵێک ھۆزی بچوک ھە بون کە لە دەوروبەری روباری (ئۆنون)ی بڵاوبونەتەوە کەئێستا دەکەوێتە نێوان روسیا و مەنغۆلیاوە. زۆربەی زۆری ھۆزەکانی مەغۆل و تەتەر لە سەر دەستی جەنگیزخان دا یەکیان گرتووە. ئێستا مەغۆلەکان لە نێوان مەنغۆلیا و چین و روسیا و ئاسیادا دەژین، کەمینەیەکیشیان لە ئەفغانستان دەژین وەک ھازاراییەکان، کە بەمەزھەب شیعەن و ھەندێکیشیان لە ئێران دەژین.
یەکگرتنی مەغۆلەکان و پڕۆسە داگیرکاریەکانیان:
تا ئەوکاتەی جەنگیزخان دەردەکەوێت ھۆزە مەغۆلیەکان پەرتەوازەو ناکۆک بوون و لە نێوان خۆیاندا لە شەڕدا بوون، بەڵام جەنگیزخان توانی ھۆزەکانی مەغۆل و تەتاریش یەکبخات، بەمەش بوونە لەشکرێکی بەھێز و سەرەتا باکوری چینیان داگیر کرد و پاشان بەرەو خۆرئاوا رۆشتن و وڵاتی خوارزمیان تێکشکاند کە میرنشینێکی ئیسلامی بوو، پاشان وڵاتی ئەودیو روبار و خوراسان و فارسیان داگیر کرد. پاشان دەوڵەتی مەغۆلی بووبە سێ بەشەوە، بەشی باشوری خۆرئاوای بەر (ھۆلاکۆ) کەوت ، سوپاکەی ھۆلاکۆ بەردەوام بوو لەداگیرکاری تا توانیان لە ساڵی ١٢٥٨ زاییندا بەغدای پایتەختی خەلافەی ئیسلامی داگیر بکەن و خەلیفەی عەباسی بکوژن، پاشان وڵاتی شامیان داگیر کرد و ساڵی ١٢٦٠چوونە ناو دیمەشقەوە، لەم کاتەدا ھەواڵی مردنی خاقانی مەزنی مەغۆلەکان کەناوی (مەنکۆخان) بووە پێدەگات، بۆیە سەرجەم منداڵ و نەوەکانی جەنگیزخان بانگدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی شورای مەغۆلی ، بۆ ئەوەی خانێکی مەزن لە جێی ئەو دەسنیشان بکەن، ھۆلاکۆ کە برای مەنکۆخان دەبێت و یەکێکیش دەبێت لەوانەی کە کاندیدە بۆ ئەوەی بکرێتە خانی مەزن، لەگەڵ زۆرینەی سوپاکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ قەراقۆرمی پایتەختی مەنغۆلیا، بەڵام بەشێکی بچوکی سوپاکەی بەسەرۆکایەتی (کەتەبغا) لەولاتی شام دەھێلێتەوە، کە (تەبغا) ھێرش دەکاتە مەمالیک لەوڵاتی میسر و لە جەنگی عەین جالوتدا لە بەرامبەر مەمالیکدا کە لەلایەن سەیفەدین قتزەوە سەرۆکایەتی کراوە تێک دەشکێت. ئەمەش یەکەمین تێکشکانی مەغۆل بووە لە پڕۆسە داگیرکاریەکانیدا.
یاسای مەغۆلەکان
مەغۆلەکان کاتێک ئیمبراتۆریەتیەکی مەزنیان دامەزراند، توانیان لە رێگای ئەو یاسا توندوتیژ و تۆکمانەوە بەڕێوەی ببەن کە جەنگیز خان کۆی کردبونەوەو کردبونیە یاسای بنەڕەتی دەوڵەتەکەی. ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە وشەی یاسا لە بنەڕەتدا مەغۆلییەو لە وشەی (دزاساقی) مەغۆلیەوە ھاتووە کە بەو تەشریع و یاسایانە وتراوە جەنگیزخان کۆی کردونەتەوەو پێشی خستون و کردویەتی بە یاسای بنەڕەتی ئیمبراتۆریەتەکەی.
[[پۆل:گروپە ڕەگەزییەکان]]
[[an:Pueblos mongols]]
[[ar:مغول]]
[[ast:Mongoles]]
[[az:Monqollar]]
[[be:Манголы]]
[[bg:Монголци]]
[[bo:སོག་པོ།]]
[[br:Mongoled]]
[[bs:Mongoli]]
[[ca:Mongols]]
[[cs:Mongolové]]
[[cy:Mongolwyr]]
[[de:Mongolen]]
[[el:Μογγόλοι]]
[[en:Mongols]]
[[eo:Mongoloj]]
[[es:Mongol (etnia)]]
[[et:Mongolid]]
[[eu:Mongol]]
[[fa:مغول (قوم)]]
[[fi:Mongolit]]
[[fr:Mongols]]
[[fy:Mongoalen]]
[[ga:Mógail]]
[[hak:Mùng-kú-tshu̍k]]
[[hi:मंगोल]]
[[hr:Mongolski narodi]]
[[hu:Mongolok]]
[[id:Suku Mongol]]
[[it:Mongoli]]
[[ja:モンゴル]]
[[jv:Suku Mongol]]
[[ka:მონღოლები]]
[[kk:Моңғолдар]]
[[ko:몽골족]]
[[ku:Mongol]]
[[ky:Моңгол]]
[[lt:Mongolai]]
[[lv:Mongoļi]]
[[mk:Монголци]]
[[ml:മംഗോളിയർ]]
[[mn:Монгол үндэстэн]]
[[mr:मंगोल]]
[[ms:Orang Mongol]]
[[nl:Mongolen]]
[[nn:Mongolar]]
[[no:Mongolene]]
[[pl:Mongołowie]]
[[pt:Mongóis]]
[[ro:Mongoli]]
[[ru:Монголы]]
[[sah:Монголлар]]
[[sh:Mongoli]]
[[simple:Mongols]]
[[sk:Mongoli]]
[[sl:Mongoli]]
[[sr:Монголи]]
[[su:Urang Mongol]]
[[sv:Mongoler]]
[[th:ชาวมองโกล]]
[[tr:Moğollar]]
[[ug:موڭغۇل مىللىتى]]
[[uk:Монголи]]
[[vi:Người Mông Cổ]]
[[zh:蒙古族]]
|