کلاسیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣٢:
کە لە لایەن نووسەرانی ئەورووپای سەردەمی [[رێنێسانس]]ەوە، تەنانەت هەر لە پێشتریشەوە لاساییان دەکرایەوە. تەنانەت هەندێ رەخنەگر وای دەبینن کە ئەدەبیاتی سەردەمی گریک (سەردەمی یۆنان و رۆمانی دێرین) بە کلاسیزمی کۆن دادنرێت، ئەو کلاسیکەی دواتری ئەورووپاش کلاسیزمینوێیە.
#بەرهەمەکانی نووسەرانی سەردەمی رێنێسانس (Rennaissance) لە ماوەی سەدەی ١٥م و ١٦مدا، هەروا بەرهەمی نووسەرانی [[بزووتنەوەی رۆشنگەری]] (Enlightenment) لە کۆتایی سەدەی ١٧ تا کۆتایی سەدەی ١٨م، بوونە چەند سەرچاوەگەلێکی دیکەی کلاسیزم. بەتایبەتیش کاتێ لە ساڵی ١٦٧٤دا رەخنەگری فەرەنسی، نیکۆڵا بوالۆ (١٦٣٦-١٧١١) کتێبە گرنگەکەی خۆی ([[هونەری شێعر]] Art Poethique)ی بڵاوکردەوە و دەستوور و بنەماکانی کلاسیزمی تێدا شی کردەوە و چەسپاندنی؛ توانی گیانێکی هاوچەرخانە بە ڕێبازەکە بدات و کتێبەکەی وەک سەرچاوەیەکی تیۆریی گرنگی کلاسیزم پێسکەش بکات.
==دەستوور و یاساکانی کلاسیزم==
١- لاساییکردنەوەی سروشت
٢- لاسایی کردنەوەی کۆنینەکان
٣- کۆن گێرانەوە
٤-عەقڵانییەت Rationalisme
٥- فێرکەر و خۆشبین
٦- روونی و کورتبێژی
٧- لە راستیی چوون Verissemblance
٨- مەوزووعی بوون Objectivite
٩- نەزاکەتی ئەدەبی
١٠- قانوونی سێ یەکێتییەکان
## یەکێتیی بابەت
## یەکێتیی کات
## یەکێتیی شوێن
 
==کلاسیزم و ڕوونی==
کلاسیزم لە نووسینی هوونراوە لەلایەن ئەوڕووپیەکانەوە ئارەزووی لەڕوونیە واتە لە پێشوودا لای ئەوڕووپیەکانەوە هەر چ بەرهەمێکی ڕوون و ئاشکرایی مەبەستەکانی هەبووایە دەچووە نێو ڕووکاری کلاسیزم هەر بۆیەش ڕەخنەگری فەڕەنسی بواڵۆ ئاماژەی بەوە کردووە هەر نووسەرێکی ڕێبازی کلاسیزمی لەبەرهەمەکەی هەر ناڕوونیەکی تیا بێ ئەوا لەبەر کەم ئەقڵی نووسەرەکەیە کە نەیتوانیوە دەسەڵاتی بەرامبەر بەرهەمەکەی بشکێت.