کلاسیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
رێبازی کلاسیزم یان (کلاسیسیزم ) (بە ئینگلیسی|Classicism) یەکێکە لە رێبازە ئەدەبیەکان و بزاڤە هونەریەکان لە سەدەکانی پێش زایین تا کۆتایی سەدەی ١٨ زایینی .
==رەچەڵەکی زاراوەی کلاسیزم ==
لە بارەی رەچەڵەکی زاراوەی کلاسیزم چەندین بۆچوونی جۆراوجۆر هەن :
# لە "کلاسیسکاس" (Classicus)ەوە هاتوە کە بە واتای چین دێت .
# لە ووشەی Classise لاتینەوە هاتوە کە بە واتای پارچەیەکی کەشتی دێت .
 
واتای زاراوەی کلاسیزم قۆناغ لە دوای قۆناغ پەرەی سەندووە و واتای تازەی پەیدا کردوە ، لە وانە :
 
# لە زمانی هاوچەرخی [[ئینگلیسی]] و [[فەرانسەوی]]دا Classe بە واتای [[پۆل]] بە کار دێت .
# لە سەدەی بوژانەوە ([[رێنێسانس]])دا و بە تایبەت لە لایەن [[هوومانیستەکان]]،(ئۆمانیست)ەکانەوە ، کلاسیک بە شاکارە رۆمانی و یۆنانییەکان ئەوترا.
# ئەو ئەدەب و هونەرە دەگرێتەوە کە لە سەدەی حەڤدەمدا باو بووە.
# لە کۆتایی سەدەی هەژدەمدا کلاسیک بەو ئەدەبیات و هونەرە بەرزە ئەوترا کە شایانی شوێن پێ هەڵگرتن و لاساییکردنەوە بوو. [[گۆتە]]ی شاعیری [[ئەڵمانی]] بە ئەدەبی باشی ئەوت :"کلاسیک" و بە ئەدەبی خراپیشی ئەوت :"رۆمانتیک".
# ئەو بەرهەمانە دەگرێتەوە کە لە سەر رێساکانی نووسەرانی [[گریک]] ([[ئەسکیلۆس]] و [[ئۆریپید]] و [[سۆفۆکلیس]] و [[ئەرەستوو]]) دەڕۆیشتن .
# ئەمڕۆش کلاسیک بە هەموو ئەو بەرهەمانە دەوترێ کە پەسەند و رەسەن و دانسقەن ، هەروەها بەو بەرهەمانەی پێش [[رۆمانسیزم]] سەریان هەڵداوە.
 
ھێڵی ٢٢:
واتە : نووسراوەی چینی [[پرۆلیتاریا]]
 
ئەم دوو شێوە بەکارهێنانە ، خۆی لە خۆیدا سیفەتێکی چینایەتی دایە ئەدەب : ئەدەبی کلاسیکی دایە پاڵ چینی سەرەوەی کۆمەڵ .
 
==کلاسیزم و ڕوونی==
کلاسیزم لە نووسینی هوونراوە لەلایەن ئەوڕووپیەکانەوە ئارەزووی لەڕوونیە واتە لە پێشوودا لای ئەوڕووپیەکانەوە هەر چ بەرهەمێکی ڕوون و ئاشکرایی مەبەستەکانی هەبووایە دەچووە نێو ڕووکاری کلاسیزم هەر بۆیەش ڕەخنەگری فەڕەنسی بواڵۆ ئاماژەی بەوە کردووە هەر نووسەرێکی ڕێبازی کلاسیزمی لەبەرهەمەکەی هەر ناڕوونیەکی تیا بێ ئەوا لەبەر کەم ئەقڵی نووسەرەکەیە کە نەیتوانیوە دەسەڵاتی بەرامبەر بەرهەمەکەی بشکێت .
 
==کلاسیزمی کوردی==