جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب v2.05 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی - بژاردە قەڵبەکانی وێنە)
ھێڵی ٢٢:
کەموکورتیەکان بەھۆی گەمارۆی دەریایی و بەرگرتن بە کاڵا لە لایەن ھاوپەیمانانەوە بووە ھۆی ئەوەی کە ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی ١٩١٧دا شەڕی ژێردەریایی بێ سنوور دەستپێبکات و ئەمریکا کە پێشتر بێلایەن بوو لە 6ی نیسانی ١٩١٧دا بچێتە ناو جەنگەوە. لە ڕوسیا بۆلشێڤیکەکان لە شۆڕشی تشرینی یەکەمی ١٩١٧دا دەسەڵاتیان گرتە دەست و لە دانوستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە پەیماننامەی بریست-لیتۆڤسک لە 3ی ئازاری ١٩١٨دا ئاشتیان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەڵمانیایان ئازاد کرد. بەگواستنەوەی ئەم ھێزانە بۆ بەرەی ڕۆژئاوا، ستافی گشتی ئەڵمانیا پێیان وابوو کە پێش ئەوەی ھێزە سەرەکیەکانی ئەمریکا بتوانن کاریگەرییان لەسەر جەنگەکە ھەبێت سەرکەوتن بەدەست ئەھێنن. لە ئازاری ١٩١٨ھێرشی بەھاری ئەڵمانیایان دەستپێکرد و سەرەڕای سەرکەوتنە سەرەتاییەکان، بەخێرایی بە بەرگرییەکی زۆرەوە ڕاگیرا. لە مانگی ئابدا ھاوپەیمانان ھێرشی سەدان ڕۆژیان دەستپێکرد و ھەرچەندە سوپای ئیمپراتۆری ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە شەڕی سەختدا، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوییەکەیان بوەستێنێت.
 
بەرەو کۆتایی ساڵی ١٩١٨، وڵاتە زلھێزە ناوەندییەکان دەستیان کرد بە داڕمان. بولگاریا لە ٢٩ی ئەیلول، عوسمانیەکان لە ٣١ی تشرینی یەکەم و پاشان نەمسا-مەجەر لە 3ی تشرینی دووەم ئاگربەستیان واژۆ کرد. قەیسەر ویلھێلم کە ڕووبەڕووی شۆڕشی ئەڵمانیا دەبێتەوە و ھێزە دەریاییەکانی سەرپێچی ئەکەن، لە 9ی تشرینی دووەمدا دەست لەکار دەکێشێتەوە و حکومەتی نوێی ئەڵمانیا ئاگربەستی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ی واژۆ دەکات و بەم شێوە کۆتایی بە جەنگی جیھانی یەکەم ھات. کۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە ساڵی ١٩١٩-١٩٢٠ چەند ڕێکەوتنێکی ھەمەجۆری بەسەر زلھێزە شکست کەوتووەکاندا سەپاند کە بە ناوبانگترینیان پەیمانی ڤێرسای بوو. ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕووسی, ئەڵمانی , عوسمانی و نەمسا-مەجەر بووە ھۆی ڕاپەڕینی زۆر و دروستکردنی چەند دەوڵەتی سەربەخۆ وەک پۆڵەندا، چیکۆسلۆڤاکیا و یوگۆسلاڤیا. شکستھێنان لە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکی و ناسەقامگیریانەی جەنگی جیھانی یەکەم بوە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەم لە ئەیلولی ١٩٣٩.<ref>{{Citation|title=World War I|date=2022-07-29|url=https://en.wikipedia.org/w/index.php?title=World_War_I&oldid=1101046430|work=Wikipedia|language=en|access-date=2022-07-31}}</ref>.
 
بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا.
ھێڵی ١٨٢:
 
=== گۆران لە ڕێڕەوی شەڕەکەدا ١٩١٧ ===
[[پەڕگە:Guetteur au poste de l'écluse 26.jpg|thumb|220px||فەڕەنسا، ١٩١٧]]
 
دەوڵەتەکانی یەکێتییە سییانییەکاە گەمارۆی دەریایی دوڵەتەکانی ھاوپەیمانییە سییانییەکەیان دا، و ئەڵمان وەڵامی دانەوە بە شەڕی کەشتی ژێر دەریایی، ئامانجیان پێکانی ھەموو کەشتییەکان بوو بە بێلایەنەکانەوە و لەو کەشتیانەی نوقم کران کۆمڵێک کەشتی ئەمریکی بوون کە وای لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] کرد بێتە شەڕەوە لە ڕیزی دەوڵەتەکانی یەکێتی سیانییەکەدا و بوو بە شەڕی جیھانی.
ھێڵی ٢٠٥:
 
=== گەڕانەوە بۆ شەڕ بزوتنەوەی ١٩١٧–١٩١٨ ===
[[پەڕگە:Bundesarchiv Bild 183-1983-0323-501, Kriegskinematograph im Schützengraben.jpg|thumb|250px||دەستەی فیلمی ئاڵمانی بۆ تۆمارکردنی ئیشەکان]]
چوونە دەرەوەی ڕووسیا لە شەڕ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ و دوای ئەوەی لینینی سەرکردەی پەیماننامەی ئاشتی بە جیا لەگەڵ ئەڵمانیا ئیمزاکرد، ڕۆڵێکی دیاری بینی بۆ چڕکردنەوەی ھەڵمەتەکانی ئەڵمانیا لەسەر فەرەنسا پێشئەوەی پاڵپشتی ئەمریکی پێیان بگات، ھێزە بەریتانی و فەرەنسییەکان لە ژێر سەرکردایەتی ژێنەڕاڵی فەڕەنسی فوش مکن یەکیان گرت، دوای ئەوەی ئەڵمانیا لە شەڕی مارندا لە ساڵی ١٩١٤ ھێزە فەڕەنسییەکانی کشاندەوە بەرەو باشوورو ئەڵمانیا دوایان کەوت و شەری حوسن فردان ڕوویدا لە ساڵی ١٩١٦ کە کشانی ئەڵمانییەکان لەسەر فەرەنسا وەستاند.