تەقینەوە گەورەکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Universe expansion2.png|چەپ|300px|وێنۆک|بە پێی [[بیردۆز]]ی [[تەقینەوە گەورەکە]] [[گەردوون]] لە تەنێکی زۆر گەرمەوە دروست بووە و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە و تا ئەمڕۆشمان بەردەوامە لە فراوان بوون]]
'''تەقینەوە گەورەکە''' (بە[[ئینگلیزی]]: ''Big Bang'') بریتییە لە ئەو [[بیردۆز]]ەی کە باس لە دروست بوونی [[گەردوون]] دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە.<ref>http://map.gsfc.nasa.gov/universe/</ref> بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە [[گەردوون]] کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی [[گەردوون]] دەگەڕێتەوە بۆ (١٣.٧) [[ملیار]] ساڵ پێش ئێستا ، کە دانراوە بە تەمەنی [[گەردوون]] و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە. دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تیایدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە هەزاران ساڵی دەوێت تا ([[پرۆتۆن]] و [[نیوترۆن]] و [[ئێلەکترۆن]]) یەک بگرن و گەردیلە پێک بهێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو ([[هایدرۆجین]]) بوو بە دواشیدا ([[هێلیوم]] و [[لیسیۆم]]) پێکهاتن.
 
زاناکان دەڵێن سەرەتای درووست بوونی [[بوونەوەر]] بە تەقینەوەیەكی مەزن دەستی پێكرد، پاشان [[ئەستێرە]] و [[گەلە ئەستێرە]]كان دەستیان بە پێكهاتن كردووە، بەڵام لەلای زاناكان دركیان بە بوونی گرفتێك كرد، دەبوو تەقینەوە مەزنەكە بونەوەر ڕوناك بكاتەوە و پاشان بەدوایدا بونەوەر بەردەوام بەرەو ڕووناك بوونەوە بچێت, بەڵام دۆزینەوە نوێیەكان ئەوەیان دەرخست كە بونەوەر لەسەرەتادا بە چەند چاخێكی تاریكیدا تێپەڕ بووە كە ملیۆنان ساڵی خایاندووە! دوای ئەوە [[ئەستێرە]]كان و [[گەلە ستێرەكان]] دەستیان بە درووست بوون كردووە كە بۆتە هۆی كۆتایی هێنانی چاخی تاریكی و دەستپێكردنی چاخی ڕووناكی.
ھێڵی ١٠:
*http://en.wikipedia.org
*گۆڤاری زانستی سەردەم ، ژمارە ٤٦.
 
==پەراوێزەکان==
{{reflist}}
 
{{دەروازە|زانست}}