ماد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢٤:
== پاشاکانی ماد ==
# [[دیاکۆ]] (٧٠٨ تا ٦٥٥ی پێش زایین) ٥٣ساڵ درێژەی ھەبووە.
# [[
# [[ھەڤەخشترە]] (٦٣٣ تا ٥٨٤ی پ. ز.) ٤٩ساڵ درێژەی ھەبووە.
# [[ئەژیدەھاک]] (٥٨٤ تا ٥٥٠ی پ. ز.) ٣٤ساڵ درێژەی ھەبووە.
ھێڵی ٣٥:
بە شاری ئیکباتان، ھەگمەتانەش وتراوە و ئەوڕۆکە پێی دەڵێن ھەمەدان. دیارە درێژایی زەمان ھەموو شتێکی لێ سڕیوەتەوە و بۆنوبەرامەی مادەکانی لێ نایە، بەتایبەت کە پاش مادەکان ئەو شارە ھەمیشە لەدەستی ناحەزانی ماد بووە و ھەرچی شارستانیەتی ئەو شارە بووبێ سڕیویانەتەوە یان بۆ خۆیان بردوویانە.
===
[[
سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو [[نەینەوا]] پایتەختی ئاشوووریەکان کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە ئاشووریەکان، ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە. سەکاکانیش کە لە دەوروبەری زەریای ورمێدا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشووریەکان بوون، سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشووریەکان. ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا. مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکاکان و ئاشووریەکانەوە.
لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٣٣ی پێش زایین
=== ھەڤەخشترە (سیاگزار) یان (
پاش کوژرانی
لەبەر ئەوەی کە وڵاتی ماد جێگەیەکی لەبار بۆ پەروەردەی ئەسپ بوو و مادەکان ھەر لە منداڵییەوە شارەزای ئەسپسواری و تیرھاویشتن بوون، کاری ھەڤەخشترە ئاسانتر دەبوو بۆ پێکھێنانی سوارەیەکی خاوەن ئەزموون. ھەڤەخشترە توانیی جەنگاوەرانی ئازا و بەجەرگی وا بار بێنێ کە لە ھیچ شتێ نەترسن. ھەر بە یارمەتیی ئەو سوپا نەبەزە توانیی سەکاکان کە دەمێک بوو لە وڵاتی ماددا کەوتبوونە تاڵان و کوشتوبڕ تێک بشکێنێ و لە وڵات وەدەریان نێ. بەوجۆرە تۆڵەی باوکی و وڵاتە تاڵانکراوەکەی مادی لە سەکاکان کردەوە.
ھێڵی ٦١:
سوپایەک کۆ دەکاتەوە و بە سیاسەتیش خۆی لە [[بابل|بابلییەکان]] نێزیک دەکاتەوە و داوایان لێ دەکا کە پێکەوە ھەڵمەت بەرنە سەر ئیمپراتۆریی ماد. بابلییەکانیش کە دەمێک بوو لە حەسرەتی (ھاران)دا بوون کە ڕێگای ھاتوچۆی نێوان [[سووریا]] و بابل بوو و لەژێر دەستی مادەکاندا بوو، دەبن بە ھاوپەیمانی پارسەکان و دوو قۆڵی ھێرش دەبەنە سەر وڵاتی ماد و پاش گەلێ شەڕی قورس و گران، ئاستیاگ کە زۆریش بەتەمەن بوو وپاشا و سەرکردەی سوپای ماد بوو، لە لایەن پارسەکانەوە بە دیلی دەگیرێ و چەمەسەریی زۆر دەبینێ. بەوجۆرە دەسەڵاتداریی مادەکان دەکەوێتە دەستی پارسەکان و کوورش دەتوانێ حکوومەتی ھەخامەنشیەکان بۆ یەکەمجار دامەزرێنێ.
بەوجۆرە ئیمپراتۆریی ماد لە ساڵی ٥٥٠ی پێش لە زاییندا سەرەوژێر دەبێ.
== ململانێی ماد و لیدیا ==
ململانێی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی ماد و ئیمپڕاتۆریەتی [[لیدیا]] (کە لە باکوری خۆرئاوای تورکیای ئێستا دەسەڵاتی هەبوو) لە سەردەمی پاشایەتی کەیخەسرەو دەستی پێکرد دوای ئەوەی کەیخەسرەوی پاشای ماد بە هاوپەیمانێتی بابل توانی ئیمپڕاتۆریەتی ئاشور لەناوببات ئینجا دەستی کرد بە فراوان کردنی سنووری دەسەڵاتی بەم جۆرە دەسەڵاتی بەرەو باکوری خۆرئاوای تورکیای ئێستا هەڵکشا، دواتر هێزەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ماد هێرشیان بردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لیدیا بەم جۆرە شەڕ لە نێوان ئیمپڕاتۆریەتی ماد و ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا هەڵگیرسا، پاش پێنج ساڵ جەنگ هیچ لایەک نەیتوانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بەدەست بێنێت. بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان لە دوا شەڕی نێوانیاندا خۆرگیران ڕوویدا هەردوولا ئەمەیان بە موعجیزەیەکی خوایی زانی هێزەکانی هەردوو لە شەڕ کردن کشانەوە و پاشەکشەیان کرد دواتر بە پێی پەیمانێکی نێوانیان ڕووباڕی [[هالیس]] بوو بە سنووری نێوانیان. هەرچەندە شەڕی نێوانیان کۆتایی هات بەڵام ململانێی نێوانیان هەر بەردەوام بوو تا ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتی ماد و لە سەردەمی ئاستیاگ یاخود [[ئەژدەهاک]]ی کوڕی کەیخوسرەویش ململانێکە هەر بەردەوام بوو بەو هۆیەوە ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا بەرەو لاوازی دەچوو و ئیپڕاتۆریەتی مادیش توانی چەند شار و ناوچەیەک لە ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا داگیر بکات، بەڵام ڕووخانی ئیمڕاتۆریەتی ماد بە دەستی هەخامەنشیەکانەوە کۆتایی بەو ململانێیە هێنا، دوای ڕووخانی ماد لیدیاش زۆر لاواز ببوو بە هۆی ململانێکەی لەگەڵ ماد بەوهۆیەوە هەخامەنشیەکان هێرشیان بردە سەر لیدیا و ئەو ئیمپڕاتۆریەتەشیان ڕووخاند و ئیتر ململانێکە کۆتایی هات.
|