خزمگەریەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب robot serzêde kirin: uk:Непотизм
ب robot jêbirin: ku:خزمگەریەتى; تغييرات تجميلية
ھێڵی ١:
'''خزمگەریەتى''' بریتیە لە بەپێشخستنى خزم و دۆستە نزیکەکان بەھۆى پەیوەندیان بە تۆوە نەوەک بە ھۆى لێھاتوویان. زۆربەى کات ئەم زاراوەیە مانایەکى نەخوازراو و نێگەتیڤانە دەگەیەنێت. بۆ نمونە ئەگەر بەڕێوەبەرێک ھەڵسا بە دامەزراندنى فەرمانبەرێک یان بە بەەرزکردنەوەى پلەکەى بە ھۆى پەیوەندى خزمایەتى لە برى فەرمانبەرێکى تر کە لەو کەسە لێھاتووتر بێت بەڵام پەیوەندى خزمایەتى لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە نەبێت ئەو کاتە بەڕێوەبەرەکە بە خزمگەریەتى تاوانباردەبێت. ھەندێک لە زانایانى بوارى زیندەوەرزانى ئاماژەیان بەوەکردووە کە بوونى ئارەزوو بۆ خزمگەریەتى ئارەزوویەکى زگماکیە لە مرۆڤدا و شێوەیەکە لە شێوەکانى بەپێشخستنى خزمایەتى.
 
وشە ئینگلیزیەکەى (Nepotism) بنەڕەتەکەى لاتینیە و لە وشەى Nepos وەرگیراوە کە ماناى منداڵى برا یان خوشک دەگەیەنێت لە چەرخە ناوەراستەکاندا کە ھەندێک لە پاپاکان و قەشە کاپۆلیکیەکان کە پەیمانى رەبەن بوونیان لەسەر خۆیاندابوو منداڵە نا شەرعیەکانى خۆیان بەخێودەکرت بەو پاساوەى کە ئەمانە منداڵى خوشک یان برایانان و لە ماڵەکردنیشدا پیشینەیان پێدەدان لەسەر خەڵکانى تر. و ھەندێک لە پاپاکان لەو جۆرە منداڵە نا شەرعیانەى خۆیان یان منداڵە خزمەکانیان گەیشتن بە پلەى کاردینالى. و زۆربەى جار ئەم جۆرە دامەزراندنانە بۆ دامەزراندنى شتێک کە لە " خانەوادە پاشاییەکان" دەچوو دەستیان بەسەر کورسى پاشایەتیدا دەگرت. بۆ نمونە پاپا کلیستۆسى سێەم لە خانەوادەى بۆرجیا دوو لە کوڕەبراکانى خۆى وەک کاردینالیە دامەزراند یەکێکیان بریتى بوو لە رۆدیرگ کە ئەویش پێگەکەى خۆى وەک کاردینال دواتر بەکارھێنا بۆ گەیشتن بە پاپایەتى, و بوو بە پاپا ئەلکسەندر ى شەشەم. وا رێکەوت کە ئەلکسەندەر- کە یەکێک لە ھەرە گەندەڵترین پاپاکان بوو—پلەى کاردیناڵى بەبراى دڵبەندەکەى خۆیدا کە ئەلیساندرۆ فارنیە: کە پلەوپایەى فارنیەش بەرزدەبێتەوە دوایى دەبێت بە پاپا پۆلى سێەم. پۆلیش بە ھەمان شێوە خەریکى خزمگەریەتى بوو کە بۆنمونە دوو لە منداڵە خوشکەکانى (کە تەمەنیان 14 و 16 ساڵان بوو) وەک کاردیناڵ دامەزراند. و ئەم پیادەکردنە لەوکاتە کۆتایى پێھات کە پاپا ئەنوسنت فەرمایشتێکى پاپایى دەرکرد بە قەدەغەکردنى ئەم جۆرە کارانە لەساڵى 1692. ئەم بڕیارە پاپاییە بۆ ھەموو پاپایەک لە ھەموو سەردەمێک قەدەغەى کرد کە زەوى و خانووبەرە و پلەوپایە و قازانجە داراییەکان نابێت بە ھیچ لە خزمەکانى خۆى بدات بێجگە لە یەک خزم نەبێت کە شیاو لێھاتووى ئەوەبێت ئەو پەڕى ببێتە کاردیناڵ.
 
خزمگەریەتى تۆمەتێکى باوە لە ناوەندى سیاسیدا کاتێک کە خزمی کەسێکى خاوەن کاریگەرى پلەوپایەکى دەسەڵات وەردەگرێت بەبىَ ئەوەى لێھاتوویى گونجاوى ھەبێت بۆ ئەو شوێنە. بۆ نمونە کاتێک کە سیناتۆرى ئەمەریکى فرانک مارکوفسکى وەک فەرمانڕەواى ویلایەتى الاسکا کچى لیزا مارکۆفسکى وەک نوێنەرى ویلایەتەکە دامەزران بۆ ئەوەى لە ئەو پێگەیە بەڕێوەببات لە ماوە ئەو دوو ساڵەى کە مبووى وەک فەرمانڕەواە ویلایەتەکە و لەوکاتەشدا بە خزمگەریەتى تۆمەتبارکرا. ( و کچەکەى لیزا سەرکەوتنى بەدەستھێنا لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەیدا لەو کاتەى لەساڵى 2004 خۆى پاڵاوت بۆ ئەم پۆستە). جۆن کەنەدیش لەلایەن ژمارەیەک لە رکابەرەکانیەوە بە خزمگەریەتى تاوانبارکرا کاتێک براکەى رۆبرت کینیدى وەک بەڕێوەبەرى گشتى دامەزراند. لە ھموو شوێنێک خاناوەدا ھەن کە دەستیان بەسەر سیاسەتى وڵاتەکانیاندا گرتووە وەک خاناوادەى تون عبدالرزاقى دووەم وەک سەرۆک وەزیرانى مالیزیاو کوڕەکەى نەجیب تون عبدالرزاق کە جێگرى ئێستاى سەرۆک وەزیرانى مالیزیا و مینتور لى کوان یەکەم سەرۆک وەزیرانى سەنگافورە و کوڕەکەى لى ھین لونگ کە بەم دواییە جێگاى گوە تونگ ى گرتەوە وەک سەرۆک وەزیرى سەنگافورە. و زۆر لە وڵاتانى ئاسیا بەلاى فەرمانڕەواییکردنى خانەوادە فەرمانڕەواکاندان. لە ھندستان تا ئێستا خانەوادەى نەھرۆ--- و خانەوادەى غاندى فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایى ھندستان دەکەن لە زۆرینەى ماوەى دواى سەربەخۆیى لە کاتێکدا خەڵکانى تریش لە ویلایەتە ھندیەکانیش لەسەر پێشخستنى خزم و ناساویەکانیان بەردەوامن.
 
و لە رۆمانیا زاراوەى "پەیوەندى" بەربڵاوە بۆ ناونانى خزمگەریەتى کە رێگە بە مرۆڤدەدات کارێک بەدەستبھێنێت بە ھۆیەوە. ھەرچى وشەى (Nepot) ە لە زمانى رۆمانیدا ماناى کوڕى برا یان کوڕى خوشک دەگەیەنێت. و لەماوەى فەرمانڕەوایى کۆمۆنیستى خزمگەریەتى تاکە رێگە بوو بۆ بەدەستھێنانى کارێکى باش بە مووچەیەکى سەرنجراکێش.
ھێڵی ١١:
ئەو دەستەواژەى کە لە شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا بەکاردەھێنرێت بۆ گوزارشتکردن لە خزمگەریەتى بریتیە لە " بۆب مامى خۆتە". بنەرەتى ئەو وتەیەش بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە روبرت سیسل دوک سالزبرى سەرۆکى وەزیران بوو و کورە براکەى خۆى ارسەر بەلفۆر لە پلەیەکى بەرز دامەزراند. ئەم دەستەواژەیە لە بنەڕەتدا وەک گاڵتەجاڕى بە خزمگەریەتى بەکاردەھێنرا بەڵام ئێستا ماناکەى بریتیە "ھیچ کێشەیەک نیە" یان " ھەموو شتێک تەواو کراوە" وەک لەو رستەیە " پلاکە کارەباییەکە بخەرە ناوى و پەنجە بە دوگمەکە بنىَ ئیتر بۆب مامى خۆتە."
 
[[Categoryپۆل:ڕامیاری]]
 
[[ar:محسوبية]]
ھێڵی ٣٤:
[[ja:縁故主義]]
[[ko:네포티즘]]
[[ku:خزمگەریەتى]]
[[ms:Nepotisme]]
[[nl:Nepotisme]]