مارچێلین بێرتراند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی کالیفۆڕنیا
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، چاکسازیی ژمارەکان، شائەمراز
ھێڵی ٢٠:
'''مارسیا لین 'مارچێلێن' بێرتراند'''<ref name="wargs"/> (لەدایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٥٠ – مردووی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧) خانمەکتەر و خێرخوازی ئەمریکی بوو. ھاوسەری پێشووی ئەکتەر [[جۆن ڤۆیت]]، و دایکی ئەکتەران [[ئەنجلینا جۆولی]] و جەیمس ھەیڤن بوو.
 
بێرتراند یەکێک بوو لە دروستکەرانی دەزگای ئۆڵ ترایبس، کە بۆ سوودگەیاندنی ژینگەیی و کلتووری بوو بە ئەمریکییە ڕەچەڵەکەکان، ھەروەھا دروستکەری ڕێکخراوی Give Love Give Life بوو، کە بۆ ھۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەکانی ئافرەتانژنان بوو. خۆی بەھۆی شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
== ژیانی سەرەتایی ==
ھێڵی ٢٨:
 
== پیشەی فیلمسازی ==
لە سەرەتای ساڵەکانی نواندنیدا، بێرتراند لەگەڵ [[لی ستراسبێرگ]]دا دەیخوێند.<ref name="Armstrong-People1978-06-26"/> لە ١٩٧١، ڕۆڵی کۆنیی گێڕا لە ئەڵقەی «Love, Peace, Brotherhood and Murder» ی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ''Ironside''. دوای دەیەیەک، لە ڕۆڵێکی لاوەکیدا لە فیلمی ''Lookin' to Get Out''ی ١٩٨٢دا دەرکەوت، کە لە نواندن و نووسینی ھاوسەری پێشووی، [[جۆن ڤۆیت]]، بوو. ساڵی دواتر، لە کۆتا کاری نواندنیدا، ڕۆڵیگێڕا لە فیلمی کۆمێدیی ''The Man Who Loved Women''ی ١٩٨٣ کە ڕیمەیکی فیلمێکی فەڕەنسی بە ھەمان ناوەوە بوو.
 
بێرتراند چووە سەر بەرھەمھێنان. لە ١٩٨٣دا، Woods Road Productionی لەگەڵ خۆشەویستی ئەوکاتی، بیڵ دەی، دامەزراند. لە ٢٠٠٥دا، بێرتراند بووە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری دۆکیۆمێنتاری ''Trudell''، کە باسی ژیان و کارەکانی خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵی دەکرد، کە موزیسیان و چالاکوانی سانتی سیۆوی بوو. ''Trudell'' ھەڵبژاردەیەکی فەرمی بوو لە [[فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس]] و فێستێڤاڵی فیلمی تریبێکا، و Special Prize Juryی بۆ باشترین دۆکیۆمێنتاری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سیاتڵ بردەوە.<ref name="Jamestown"/>
ھێڵی ٣٥:
بێرتراند و خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵ، دەزگای All Tribesیان دامەزراند، تا پاڵپشتی کلتور و ژینگەی ھندەسوورەکان بکەن.<ref name="gibson"/> تا ٢٠٠٧دا، دەزگاکە زیاتر لە $٨٠٠٬٠٠٠ی خەرج کردبوو بۆ گەڕانەوە و بەھێزکردنی شێوەی ژیانی ھۆزەکان و پاراستنی داھاتووی کۆمەڵگەی ھندەسوورەکان.<ref name="gibson"/>
 
لە ڕۆژی جیھانیی ئافرەتانیژنانی ٢٠٠٣، بێرتراند و ترودێڵ کۆنسێرتێکی خێرخوازیان بۆ ئافرەتەژنە پەنابەرە ئەفغانییەکان سازکرد لەگەڵ کۆمسیۆنەری بەرزی پەنابەرانی یونایتد نەیشنس.<ref name="gibson"/>
 
بێرتراند، کە تووشی شێرپەنجەی ھێلکەدانی بوو لە ١٩٩٩دا،<ref name="Green-People2007-02-12"/> ڕێکخراوی Give Live Give Lifeیشی دۆزییەوە لەگەڵ ترودێڵدا؛ ئامانجیان ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو سەبارەت بە شێرپەنجەی ھێلکەدان و شێرپەنجەکانی تری تایبەت بە ئافرەتانژنان لە ڕێی موزیکەوە.<ref name="glgl"/> یەکەم کۆنسێرتی ڕێکخراوەکە لە شوباتی ٢٠٠٤ لە شانۆی ڕۆکسی لە وێست ھۆڵیوود بوو.<ref name="glgl"/> بێرتراند و ترودێڵ کاریان دەکرد تا پاڵپشتییەکی ستراتیجی ڕێکبخەن بۆ یاسای جۆھانا لەناو کۆمەڵگەی موزیک و سینەمادا، کە یاساکە بریتیبوو لە پەروەردەکردنی خەڵک دەرباروی نیشانە و دیاردەکانی شێرپەنجەی ئافرەتان،ژنان، کە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ واژووکرایە یاساوە.<ref name="glgl"/> دووەم کۆنسێرتی ڕێکخراوەکە لە شانۆی گیبسن لە لۆس ئەنجلس بوو، بۆ پاڵپشتیکردنی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی شێرپەنجەی ئافرەتانژنان لە سەنتەری پزیشکیی سێدارس-سینای، لە شوباتی ٢٠٠٧، مانگێک پێش مردنی بێرتراند بە شێرپەنجە.<ref name="glgl"/>
 
== سەرچاوەکان ==