جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
ب بۆت: چاکسازیی ڕەوانەکەرەکان
ھێڵی ٥:
| لێدوان= وەک سوڕانی کاتژمێر لە سەرەوە؛ خەندەق بە درێژایی سنووری فەرەنسی-ئەڵمانی، زرێپۆشی مارک-٥ی بەریتانی بە خەندەقەکاندا ئەڕوات، کەشتی ژێر دەریایی بەریتانی نوقم بوو دوای پێکانی لە گەرووی دەردەنیلدا، ڕەشاشی فیکرزی بەریتانی، فڕۆکەی پاترۆس دی ٣ بۆ چەکی ئاسمانی ئەڵمانی.
| ڕێکەوت=٢٨ی تەممووزی ١٩١٤–١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨
| شوێن= [[ئەورووپا]]، [[ئەفریقا]]، [[ئوقیانووسی پاسیفیک]]، [[ئۆقیانووسی ئاتلانتیک|ئوقیانووسی ئاتلانیک]]، [[ئوقیانووسی ھندی]]، [[ڕۆژھەڵاتی ناوین|ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]]
| ئەنجام= ڕێکەوتنی فرسای ١٩١٩
| شەڕکەری١= [[پەڕگە:Russian Empire 1914 17.svg|20px]]ئیمپڕاتۆری ڕووسیا{{ھن}}{{flag|فەڕەنسا}}{{ھن}}{{flag|شانشینی یەکگرتوو}}{{ھن}}{{flag|ویلایەتە یەکگرتووەکان}}{{ھن}}{{flag|یۆنان}}{{ھن}}{{flag|ئیتالیا|old}}{{ھن}}{{flag|ڕۆمانیا}}{{ھن}}{{flag|سربیا}}{{ھن}}{{flag|پورتوگال}}{{ھن}}{{flag|بەلجیکا}}
| شەڕکەری٢= [[پەڕگە:Flag of Germany (1867–1919).svg|20px]]ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی{{ھن}}[[پەڕگە:Flag of Austria-Hungary 1869-1918.svg|20px]] ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەر
{{ھن}}[[پەڕگە:Ottoman Flag.svg|20px]] [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|دەوڵەتی عوسمانی]]
{{ھن}}{{flag|بولگاریا}}}}
 
'''جەنگی جیھانیی یەکەم''' یان '''یەکەم جەنگی جیھانی'''، ئەو جەنگە بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا لە [[ئەورووپا]] دەستی پێکرد و پاشان ئەمریکا، ئیمپراتۆری عوسمانی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و بەشەکانی دیکەی ئاسیای گرتەوە. لە لایەن هاوچەرخەکانەوە بە "جەنگی گەورە" ناودەبرێت. ئەم شەڕە یەکێک لە خوێناویترین ململانێکانی مێژووە کە 9 ملیۆن کەس لە شەڕدا کوژراون و زیاتر لە 5 ملیۆن خەڵکی مەدەنی بەھۆی داگیرکاری سەربازی، بۆردومان، برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. ملیۆنەھا مردنی دیکەش لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕوویدا. ھەروەھا لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ پەتایەکی گەورەی ئەنفلۆنزای ناسراو بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە سەرانسەری جیھاندا بڵاوبووەوە و بەھۆی جووڵەی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان خێراتر بوو.
 
لە ساڵی ١٩١٤، زلھێزەکانی ئەورووپا دابەش ببوون بەسەر ھێزی ھاوپەیمانان (فەرەنسا, ڕوسیا و بەریتانیا) لەبەرامبەری وڵاتانی ناوەند(یەکێتی سییانی) کە پێک ھاتبوو لە ئەڵمانیا و ئیمپراتۆرییەتی نەمسا-مەجەر و ئیتالیا. گرژییەکان کاتێک دەستی پێکرد کە ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەر شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا-مەجەر و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سربییەوە. [[ڕووسیا]] ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی جەنگی [[نەمسا|نەمسا-مەجەر]] لەسەر [[سڕبیا|سربیا]]، [[ئەڵمانیا]] ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەممووز و [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب. ئەڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا جەنگی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئەڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان جەنگی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و [[بەلجیکا]]ی گرت کە ئەمەش وای لە [[بەریتانیای مەزن|بەریتانیا]] کرد بێتە ناو جەنگەکەوە.
 
ئەڵمانیا لە ھەر دوو لاوە رووبەڕوی شەڕ ئەبۆوە. ستراتیژی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩١٤دا ئەوە بوو کە یەکەم جار لە بەرەی ڕۆژئاوا فەڕەنسا بگرێت و پاشان ھێزەکانی خۆی بگوێزێتەوە بۆ بەرەی ڕۆژھەڵات و شکەست بە ڕووسیا بھێنێت. بەڵام پێشکەوتنی ئەڵمانیا بۆ فەرەنسا شکستی ھێنا. لە کۆتایی ساڵی ١٩١٤دا بەرەی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە تا ساڵی ١٩١٧دا ھیچ لالیەنێک پێشکەوتنی زۆری بە دەست نە‌ھێنا. بەپێجەوانەوە سنوورەکانی بەرەی ڕۆژھەڵات زۆرتر ئەگۆڕا. نەمسا-مەجەر و ڕووسیا خاکێکی زۆریان ئەگرت و لەدەستیان ئەدا. بەرە گرنگەکانی تر بریتی بوون لە بەرەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەرەی ئیتالیا و بەرە بالکان و کێشانی بولگاریا و ڕۆمانیا و یۆنان بۆ ناو جەنگ.
ھێڵی ٢٨:
شەرەکە قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەورووپا ڕووخان کە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ [[شەڕەکانی خاچپەرستی]]یەکان، و نەخشەی سیاسی ئەورووپا گۆڕانکاری بەسەردا ھات.
 
جەنگی جیھانی یەکەم بە کۆکێک ھەژمار ئەکرێت بۆ بزوتنەوە ئایدۆلۆژییەکانی وەک شوعییەت و ململانێکانی دواتر وەک [[جەنگی جیھانیی دووەم|جەنگی جیھانی دووەم]]، و تەنانەت [[شەڕی سارد]].
 
شەڕەکە سەرەتایەکی نوێی بۆ جیھانی نوێ پێک ھێنا و کۆتایی ئەرستۆقراتی و شانشینە ئەوروپییەکان بوو، ھەروەھا سەرەتایەک بوو بۆ شۆڕشی تشرینی یەکەم (بەلشەفی) لە ڕووسیا کە ئەمیش بە ڕۆڵی خۆی سیایەتی گۆڕی لە [[چین]] و [[کووبا]]دا و ھەروەھا ڕێگەی جەنگی ساردی کردەوە لە نێوان ھەردوو زلھێز وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤێتدا، و ھەڵکشانی نازییەکان دەرکەوت لە شکاندنی ئەڵمانیا لە شەڕەکەدا و چەندین کێشەی ھەڵپەساردراوی ھێشتووە لە دوای شەڕەکە، و شەڕ و جەنگەکان شێوەیەکی نوێیان وەرگرت بە ھاتنە ناوەوەی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی گەورە و تێوەگلانی ھەندێک لایەن کە توانای شەڕی نەبوو وەک خەڵکە مەدنییەکان، کاتێک پێشتر شەڕ لە گۆڕەپانەکانی جەنگا ڕوویان ئەدا دوور لە شارەکان، لەم شەڕەدا شارەکان بە دانیشتوانە زۆرەکەیانەوە بوونە گۆڕەپانی شەڕ و ئەمەش بوو بە ھۆی کەوتنەوەی ملیۆنان قوربانی.
ھێڵی ٤٠:
پێشکەوتنی [[شۆڕشی پیشەسازی]] بوو بە ھۆی بەرەوپێشچوونێکی گەورەی ناکۆکی ئیستیعماری لە نێوان دەوڵەتە ئیستیعمارییەکانی ئەوروپادا، لە پێناو سەرفکردنی شتومەک و بەدەستھێنانی کەرەستە سەرەتایییەکان و بەکارخستنی سەرمایە کە یەکێک بوو لە کێشەکانی ئەورووپا و پیاوە سیاسەکان چارەسەرێکیان بۆ نەئەکرا تەنھا لە ڕێگەی دەستبەسەراگرتنە ئیستعمارییەکانەوە نەبێت کە ئەمەش بووە ھۆی ناکۆکی لە نێوان خودی ھێزە ئیستیعمارییەکان خۆیاندا.
 
ھەروەھا ناکۆکی دەرکەوت لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریاکاندا بە تایبەت لە نێوان [[بەریتانیای مەزن|بەریتانیا]] کە خۆی بە گەورەی دەریاکان دادەنا و ئاڵمانیای یەکگرتوو کە کەشتیگەلەکانی زۆر بە خێرایی پێش خست، ھەروەھا توندوتیژی زیادی کرد لە نیوان [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] و [[ئەڵمانیا]] لەسەر ناوچەکانی ئەلزاس و لۆرین دوای ئەوەی ئەڵمانیا دەستی بەسەردا گرتن دوای شەڕی ساڵی ١٨٧٠ و ھەروەھا ئەو دوو دەوڵەتە ڕێنەئەکەوتن لەسەر داگیرکردنی [[مەغریب]]، و ناکۆکیان لەسەر ئەو وڵاتە (مەغریب) دوو قەیرانی بە خۆیەوە بینی، یەکەمیان لە ساڵی ١٩٠٥ و ١٩٠٦ دابوو و ئەڵمانیا تێیدا دەستگرتنی بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانییەوە دەرئەبڕی و ئەزمەی دووەم ساڵی ١٩١١ لە ئەنجامی چوونە ناوەوەی ھێزە ئەڵمانییەکان بۆ ئەغادیر و ھەڕەشەی فەرەنسا لە بەکارھێنانی ھێزدا ڕوویدا و ئەمەش بوو بە ھۆی وازھێنانی فەرەنسا لە بەشێکی کۆنگۆ بۆ ئەڵمانیا لە بەرامبەر ئەوەی دەست بگرێت بەسەر مەغریبدا.
 
=== ھاوپەیمانییەکان ===
ڕکەبەری توندی نێوان ھێزە ئەوروپییەکان لە پێناو فراوانکردنی بوارە ئیستیعمارییەکانیاندا بەستنی چەند ڕێکەوتننامەیەکی نھێنی و ھاو پەیمانی سەربازی لێکەوتەوە، ھەریەک لە فەڕنسا و ئینگلتەرا بەپێی ڕیکەوتنی ودی ساڵی ١٩٠٤ بوون بە ھاوپەیمان، و ھاوپەیمانی سییانی لە نێوان ھەریەک لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لەگەڵ ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەر دامەزرا، کە ئەمەش ھاوپەیمانییەکی ناجێگیر بوو خێرا [[ئیتالیا|ئیتاڵیا]] لێی چووە دەرەوە و [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|دەوڵەتی عوسمانی]] جێگەی گرتەوە دوای ئەوەی بوو بە ھاوپەیمان لەگەڵ ئەڵمانیا.
 
و ئەم ھاوپەیمانیانە بوون بە ھۆی پێشبڕکێ لە چەکداریدا بە تایبەت لە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی سەربازی و زیادبوونی ژمارەی ھێزە سەربازییەکان لە ھەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و ڕووسیا.
ھێڵی ٦٣:
| ئیمپڕاتۆری ڕووسی || ١٥٧، ٨ || ١٢٥٤ || ٤٩٨ || ١٧٥٢
|-
| [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] || ٣٩، ٧ || ٧٦٦ || ٤١٢ || ١١٧٨
|-
| [[شانشینی یەکگرتوو]]|| ٤٦ || ٥٧٦ || ٩٤٥ || ١٥٢١
|-
| [[وڵاتەویلایەتە یەکگرتووەکانیەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] || ٩٦، ٨ || ٤٢٢ || ٥٩٥ || ١٠١٧
|-
| ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی || ٥٤، ٣ || ٢٠٧ || ٢٠٣ || ٤١٠
ھێڵی ٧٥:
=== ڕووداوی سەراییڤۆ ===
[[پەڕگە:Gavrilloprincip.jpg|thumb|220px|گاڤریلۆ پرینسیپ Gavrillo Princip]]
لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤، میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا-مەجەر (فرانز فردیناند) و ھاوسەرەکەی تیرۆرکران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ [[سارایێڤۆ|سەراییڤۆ]] لە ناوچەی [[بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا|بۆسنە و ھەرسک]] لەسەر دەستی خوێندکارێکی سڕبی (جافریلۆ پرنسیب) کە ئەم ڕووداوە بوو بە ھۆی گڕسەندنی ناڕەزایی [[نەمسا|نەمسا-مەجەر]] بەسەر سڕبدا و وئاگری شەری جیھانی یەکەمی ھەڵگیرساند.
 
== شەڕ ==
=== شەڕی ساڵی ١٩١٤ ===
لە دوای ڕووداوەکەی سەراییڤۆ و کوژرانی میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا-مەجەر(فرانز فردیناند) حکومەتی [[نەمسا|نەمسا-مەجەر]] پەیامێکی ١٠ خاڵی نارد بۆ حکومەتی [[سڕبیا|سربیا]] وەک ھەڕەشەیەک و سڕب ھەموو مەرجەکانی قبوڵ کرد بێجگە لە یەک مەرجیان.
 
مانگێک دوای ئەو ئەزمەیە نەمسا-مەجەر شەڕی ڕاگەیاند بەسەر سربیادا لە ٢٨ی تەممووزی ١٩١٤، و بەمەش ئامێری ھاوپەیمانە ئەوروپییەکان کەوتە گەڕ و کاتێک [[ڕووسیا]] ھێزەکانی کۆکردەوە لە دژی نەمسا-مەجەر، [[ئەڵمانیا]] شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا لە ١ی ئاب، ھەروەھا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] لە ٣ی ئاب، و دەستی گرت بە غەزووی خاکەکانی فەرەنسا لە ڕێگەی بڕینی [[بەلجیکا]]وە، ئەو ئیشەی کە وای لە [[بەریتانیای مەزن|بەریتانیا]] کرد شەڕ بەسەر ئاڵمانیادا ڕابگەیەنێت، لە ٤ی ئاب بە ھۆی پێشێلکردنی بێلایەنی بەلجیکا ھەروەھا ئیمپڕتۆری نەمسا-مەجەر شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا.
 
و [[ئیتالیا|ئیتاڵیا]] ماوەیەک بە بێ لایەن مایەوە، نەیئەویست لەگەڵ ھیچ لایەکیان بوەستێت تا ڕاستی ھەڵوێستەکە ڕوون ئەبێتەوە، ھەروەک [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکان]] دابڕابوو لەودیو دەریاکانەوە، بەڵام [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|دەوڵەتی عوسمانی]] کە دوژمنایەتییەکی مێژوویی لەگەڵ ڕووسیادا ھەبوو، و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا لە گەشەسەندندا بوو، نەچووە شەڕەوە تا ٢٩ی تشرینی یەکەم تاکو کەشتیگەلەکانی ھەستان بە بۆردومانکردنی بەندەرە ڕوسییەکان لەسەر [[دەریای ڕەش]].
 
{| class="prettytable"
ھێڵی ١٥٠:
دوای ھەڵگیرسانی شەڕ لە ئەوروپادا، جەنگەکان درێژەیان کێشا بۆ زیادکردنی موستەعمەرە ئەڵمانییەکان لەودیو دەریاکانەوە، و [[ژاپۆن]] شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ئەڵمانیا لە کۆتایییەکانی ئابی ١٩١٤ و ئەڵمانی کردە دەرەروە لە چەند دوورگەیەکی [[ئوقیانووسی پاسیفیک]]، و ھێزە ئوستڕالی و نیوزلەندییەکان دەستیان گرت بەسەر موستەعمەرە ئەڵمانییەکان لە ئۆقیانووسی پاسیفیک.
 
لە [[بالکان|بەلقان]] سوپای نەمساوی مەجەری ڕووباری درینای بڕی و ھێرشی کردە سەر خاکەکانی [[سڕبیا|سربیا]] بەڵام تێکشکێنرا لەلایەن ھێزە سڕبییەکانەوە، لە کۆتایی تشرینی یەکەمی ١٩١٤ ئیمپڕاتۆری عوسمانی چووە شەڕەکەوە لە ڕیزی ئەڵمانیا و لە دژی ڕووسیا و کەشتییە تورکییەکان بەندەرە ڕوسییەکانیان لە دەریای ڕەش بۆردوومان کرد، پاشان ھێزە تورکییەکان غەزووی ڕووسیایان کرد، و لە تشرینی دووەمدا ھاوپەیمانان شەڕیان ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەتی عوسمانی و ھەستان بە ھەڵمەتێکی سەربازی گەورە لەسەر نیمچەدوورگەی گالیبۆلیبە بە ئامانجی دامەزراندنی ڕێڕەوێک لە نێوان دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەشدا، و دەستگرتن بەسەر قوستەنتینییە.
 
ئیتالیا لە دەرەوەی شەرەکە مایەوە بە درێژایی ساڵی ١٩١٤ لەگەڵ ئەوەی ئەندام بوو لە ھاوپەیمانی سییانی لەگەڵ نەمسا – مەجەر و ئەڵمانیا، وتی پابەند نییە بە چوونە شەڕەوە لەبەرئەوەی نەمسا – مەجەڕ نەچووەتە شەڕی بەرگرییەوە.
ھێڵی ١٥٩:
ئاڵمان توانی سەرکەوتنێکی زۆرتر بەدەست بھێنێت بەسەر ھاوپەیمانەکاندا لە ساڵی ١٩١٥دا، ڕووسی شکاند لە شەڕی (جورلیس تارناو) لە ئایاری ١٩١٥، [[پۆڵەندا]] و زۆربەی شارەکانی [[لیتوانیا]]ی گرت، ھەوڵی بڕینی ھێڵەکانی پەیوەندی دا لە نێوان سوپاکانی ڕووسیا و بنکەکانیاندا تا دەست بەسەریاندا بگرێت، لەگەڵ ئەوەی ڕووس چەند سەرکەوتنێکی کەمی بەدەست ھێنا بەسەر ئەڵماندا، ٣٢٥، ٠٠٠ دیلی ڕووسی گیران لە پاش ئەوە ڕووسیا نەیتوانی ھێزەکانی بگێڕێتەوە.
 
و سەرکەوتنی ئەڵمان بەسەر ڕووسیادا بوو بە ھۆی ملکەچکردنی [[باڵکانبالکان|بەلقان]]، و ھێزە نەمساوی و ئەڵمانییەکان لە ڕووباری [[دانووب]]ەوە ڕۆیشتن بۆ کوشتاری سڕب، و تێکشکانێکی گەورەیان پێگەیاندن.
 
ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەڵمانیا توانی چەند سەرکەوتنێکی باشی تر لە چەند لایەکەوە بە دەست بھێنێت، لە کاتێکدا سەربازگە ئەڵمانییەکان بە جێگیری ڕائەوەستان لە بەردەم ھێرشەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، لە ھەمانکاتدا ناڕەزایی دروستبوو لە کەمبوونەوەی زەخیرەی سوپای بەریتانی و داوای پێکھێنانی وەزارەتی ئیئتلافیان لێکرد، ھەروەھا چەند گۆڕانکارییەک لە سەرکردە سەربازییەکانی ڕووسدا ڕوویدا.
ھێڵی ١٦٧:
=== شەڕی ساڵی ١٩١٦ ===
[[پەڕگە:Defenders NGM-v31-p369-A.jpg|thumb|250px|right|ھێزی وشکانی ڕووسیا]]
ئەم ساڵە بە دوو داستانی گەورە جیادەکرێتەوە کە لەسەر خاکەکانی [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] بەرپابوون یەکەمیان حەوت مانگ درێژەی کێشا و دووەمیان چوار مانگ، ئەوانیش داستانەکانی فدان و سووم بوون، لە شەڕی یەکەمیاندا زیانەکانی [[ئەڵمانیا]] بە ٢٤٠ ھەزار کوژراو بریندار مەزەندەکرا و زیانی فەڕەنسییەکان ٢٧٥ ھەزاربوو.
 
بەڵام لە شەری سومدا ھاوپەیمانان توانیان ئاڵمان ناچاربکەن ١٠٠ میلی چوارگۆشە بگەڕێتەوە، و ئەم شەڕە دەستی گرت بەسەر سوپای ئەڵمانی کۆندا، و پاشان پشت ئەبەسترا بە سەربازە کەم تەمەنەکان، و سوپای بەریتانی لەم شەڕەدا شەست ھەزار بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە لە یەکەم ڕۆژدا.
ھێڵی ١٧٥:
=== شۆڕشی عەرەبی گەورە (١٩١٦) ===
[[پەڕگە:Russian Troops NGM-v31-p379.jpg|thumb|220px|ھێزەکانی ڕووسیا لە چاوەڕوانی ھێرشی ئاڵمانیادا]]
عەرەب بەیەکگەیشتن لە دەوری شەریف حسەین کوڕی عەلی، شەریفی مەککە و پارێزەری وڵاتە پیرۆزە ئیسلامییەکان، کە ساردی کەوتبووە نێوانیان لەگەڵ [[دەوڵەتیئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|خەلافەتی عوسمانی]]، و [[بەریتانیای مەزن|بەریتانیا]] ئەیویست عەرەب ڕابکێشێت بەلای خۆیدا بۆ ئەو مەبەستە چووە وتووێژی نھێنییەوە لگەڵ شەریف حسەین، و نامە گۆڕایەوە لە نێوان شەریف حسەین وەک نوێنەری عەرەب و سیر ھێنری مکماھون مەندوبی بەریتانیا لە [[میسر]] و [[سوودان]]، و لەو نامانەدا ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە مەرجی عەرەب بۆ وەستان لەگەڵ بەریتانیا سەربەخۆبوونی دەوڵەتە عەرەبییەکانی سەر کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستە و ھەروەھا دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبی گەورەیە کە ھەموو نیشتیمانی عەرەبی بگرێتەوە بێجگە لە [[میسر]] و [[باکووری ئەفریقا]] و لەگەڵ ئەوەی جیاوازبیان ھەبوو لەگەڵ مکماھون لەسەر سنوری دەوڵەتە عەرەبییە بەڵێنپێدراوەکە، عەرەب چوونە شەڕەوە لە ڕیزی بەریتانیادا.
 
شۆڕشی عەرەبی گەورە دەستی پێکرد لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩١٦ بە ڕاگەیاندنی شەریف حسەین بە جیھادی پیرۆز و شۆڕش بەسەر عوسمانییەکاندا بە ھاوکاری ئەفسەری زانیاریدانی بەریتانی (تۆماس ئیدوار لۆرەنس)، و کوڕەکانی توانیان دەست بگرن بەسەر حیجازدا بە یارمەتی ئینگلیز و فەیسەڵی کوڕی پێشکەوت بەرەو [[شام]] و بە یارمەتی ئینگلیز گەیشتە [[دیمەشق]] کاتێک [[دەوڵەتیئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|عوسمانییەکان]] لێی ڕۆیشتنە دەرەوە، دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبی سەر بە باوکی ڕاگەیاند کە باوکی خۆی وەک پاشای عەرەب ڕاگەیاندبوو لەگەڵ ئەوەی ھاوپەیمانان دانیان بە پاشایەتی ئەودا نەنابوو تەنھا وەک پاشای حیجاز و ڕۆژھەڵاتی ئوردن نەبێت.
 
لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی [[بەریتانیای مەزن|بەریتانیا]] بە عەرەبی دابوو دەستی کرد بە وتوێژ و ڕێکەوتنی نھێنی لەگەڵ فەرەنسا و ڕووسیا، کە دابەشکردنی موڵکی دەوڵەتی عوسمانی لە خۆ ئەگرت بە دەوڵەت عەرەبییەکانەوە، پاشان بەریتانیا و فەرەنسا جیابوونەوە لە ڕێکەوتنێکی نھێنیدا کە ناسراوە بە ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ ساڵی ١٩١٦ بە ناوی مەندوبی بەریتانی مارک سایکس و مەندوبی فەڕەنسی فرانسوا جۆرج بیکۆ، و ئەم ڕێکەوتنە کە ئاشکرابوو دوای شۆڕشی تشرینی یەکەم (بەلشەفی) لە ڕووسیا ساڵی ١٩١٧، ھەر لە ھەمان ساڵدا بەریتانیا جارێکی تر غەدری لە عەرەب کرد بە بەڵێن دان بە سەھیۆنییەت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەھوودی لە [[فەلەستین]] کە ناسراوە بە پەیماننامەی بلفۆر لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ دەرچوو.
 
=== گۆران لە ڕێڕەوی شەڕەکەدا ١٩١٧ ===
[[پەڕگە:Guetteur au poste de l'écluse 26.jpg|thumb|220px|right|فەڕەنسا، ١٩١٧]]
 
دەوڵەتەکانی یەکێتییە سییانییەکاە گەمارۆی دەریایی دوڵەتەکانی ھاوپەیمانییە سییانییەکەیان دا، و ئەڵمان وەڵامی دانەوە بە شەڕی کەشتی ژێر دەریایی، ئامانجیان پێکانی ھەموو کەشتییەکان بوو بە بێلایەنەکانەوە و لەو کەشتیانەی نوقم کران کۆمڵێک کەشتی ئەمریکی بوون کە وای لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] کرد بێتە شەڕەوە لە ڕیزی دەوڵەتەکانی یەکێتی سیانییەکەدا و بوو بە شەڕی جیھانی.
 
=== شەڕی ژێر دەریایی و وڵاتە یەکگرتووەکان ===
لە ماوەی ساڵی ١٩١٦شەری دەریایی کەوتەوە لە دەریای باکوور لە نێوان کەشتیگەلی ئەڵمانی و ئینگلیزی و ناسراوە بە جاتلاند، کەشتیگەلە ئەڵمانییەکان لە بەندەرەکانیان درچوون بۆ شەڕی کەشتیگەلی ئینگلیزی بە ئومێدی ھەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەپێنراو بەسەر ئاڵمانیادا، و ئەمە شەڕێکی یەکلاکەرەوە نەبوو تا ئەڵمان کشایەوە لەگەڵ ئەوەی زیانێکی گەورەی گەیاند بە کەشتیگەلی بەریتانی، و لەو ماوەیەدا ئەڵمان دەستی کرد بە شەڕی کەشتی ژێردەریایی بە ئمانجی نوقمکردنی ھەر کەشتییەکی بازرگانی پێش ئاگادارکردنەوە، بۆ برسیکردنی بەریتانیا و ناچارکردنی بە خۆبەدەستەوەدان، وئەم کارەش وڵاتە یەکگرتووەکانی توڕەکرد لەبەرئەوەی کەشتییەکانی ئەویش لەو نیوەندەدا نوقم ئەکران، لەبەر ئەوە چووە ناو شەڕەوە لە نیسانی ١٩١٧، بە تایبەت دوای ئەوەی زانی ئەڵمان ھەوڵی ڕازیکدرنی [[مەکسیک]] ئەدەن تا ھێرش بکات سەر [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکان]] لەبەرامبەر ئەوەی سێ لە ویلایەتەکانی ئەمریکا وەربگرێت.
 
وڵاتە یەکگرتووەکان پێش چوونە ناو شەڕەوە لەسەر ڕێڕەوی سەرۆکی ئەمریکی ئەڕۆیشت کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکی دابڕیبوو لە ئەورووپا و ڕێگەی نە ئەدا بە ھیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی دەست لە کاروبارەکانی وەربدەن، بەڵام سەرکردە ئەمریکییەکان بە بەرژەوەندیان زانی سوود لەم شەرە وەربگرن بە چوونە ناویەوە.
ھێڵی ١٩٥:
=== سەرکەوتنی یەکێتی سییانی ===
[[پەڕگە:At close grips2.jpg|thumb|250px|دوو سەربازی ئەمریکی ئەڕۆن بەرەو کانی خەڵوز]]
گەیشتنی ھێزە ئەمریکییەکان بۆ فەرەنسا لە تەممووزی ١٩١٧ گۆڕانێکی گرنگ بوو لە ڕێڕەوی شەڕدا، لەبەرئەوەی یارمەتی ھێزی دەوڵەتەکانی یەکێتییە سییانییەکەی دا دژەھێرش بکەنە سەر ئەڵمان و کشایەوە بە سەدان کیلۆمەتر لە کاتێکدا کە ھێزەکانی یەکێیتییە سیانییەکە دەستیان گرت بەسەر عوسمانییەکاندا لە [[میسر]] و [[سووریا|سوریا]] و [[عێراق]] و خۆیان پیش خست لە ئاسیای بچوکدا، و لە [[بالکان|بەلقان]] ھێزەکان یەکێیتییەکە [[بولگاریا]]یان ناچاری خۆبەدەستەوەدان کرد لە ئەیلولی ١٩١٨ و [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|دەوڵەتی عوسمانی]] داوای ڕێکەوتنی کرد لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا و [[نەمسا]]ش داوایکرد لە سەرەتای تشرینی دووەمدا، و [[ئەڵمانیا]]ش بێجگە لە خۆبەدەستەوەدان نەیتوانی ھیچیتر بکات و ئاگربەست بەسترا لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دوای ئەوەی بە تەنیا شکستی ھێنا لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەی یەکێتییە سیانییەکە.
 
=== شەڕی ساڵی ١٩١٧ ===
ھێڵی ٢٠٨:
چوونە دەرەوەی ڕووسیا لە شەڕ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ و دوای ئەوەی لینینی سەرکردەی پەیماننامەی ئاشتی بە جیا لەگەڵ ئەڵمانیا ئیمزاکرد، ڕۆڵێکی دیاری بینی بۆ چڕکردنەوەی ھەڵمەتەکانی ئەڵمانیا لەسەر فەرەنسا پێشئەوەی پاڵپشتی ئەمریکی پێیان بگات، ھێزە بەریتانی و فەرەنسییەکان لە ژێر سەرکردایەتی ژێنەڕاڵی فەڕەنسی فوش مکن یەکیان گرت، دوای ئەوەی ئەڵمانیا لە شەڕی مارندا لە ساڵی ١٩١٤ ھێزە فەڕەنسییەکانی کشاندەوە بەرەو باشوورو ئەڵمانیا دوایان کەوت و شەری حوسن فردان ڕوویدا لە ساڵی ١٩١٦ کە کشانی ئەڵمانییەکان لەسەر فەرەنسا وەستاند.
 
و [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکان]] چووە شەڕەوە لە ڕیزی ھاوپەیمانان بە ئامانجی ڕووبەڕونەوەی ویستی فراوانخوازی ئەڵمانیا لە دەستبەسەراگرتن و ڕێزنەگرتنی بێلایەنی بەلجیکاو شەڕەی کەشتییە ژێردەریایییەکانی کە زیانێکی ئابوری گەورەی گەیاند بە ئەمریکا وای لە ئەمریکا کرد بێتە شەڕەکەوە.
 
ھاوکات لەگەڵ ترسی خاوەن بانک و حکومەتی ئەمریکا لە شکانی ھاوپەیمانان، و بانکە ئەمریکییەکان دارایییەکی گەورەیان بە فەرەنسا و بەریتانیا دابوو بۆ کڕینی ماددە سەرەتایییەکان و خۆراک لە وڵاتە یەکگرتووەکان، لەبەرئەوە خاوەن بانک و پیاوە بازرگانەکانی ئەمریکا داوایان لە حکومەت کرد بچێتە شەڕەوە لە ڕیزی ھاوپەیمانان.
ھێڵی ٢٢٣:
شەری جیھانی یەکەم بوو بە ھۆی ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی لە ساڵی ١٣٤١ک-١٩٢٤ز و کەوتنەوەی چەندین زیانی گەروەی ماڵی و گیانی و گەڕانە دواوەی ڕۆڵی ئەورووپا لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتی جیھان، بەڵام گرنگترین ئەنجامی دامەزراندنی ئەو ئاشتییە کەموکوڕەدا بوو کە ھەموو ئەو ئامڕازانەی لە خۆ ئەگرت کە بوون بە ھۆی ھەڵایسانی شەڕی جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩.
 
و لە ماوەی شەڕەکەدا دەوڵەتە ئەوروپییە بەشەڕھاتووەکان ناچاری کڕینی پێویست و کەرەستەیەکی زۆر بوون لە وڵاتە نوێکان کە خاکەکانیان ھیچ زیانێکی شەڕی پێ نەگەیشت وەک وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا و [[ئوسترالیا]] و [[ئەرژەنتین|ئارجەنتین]]، کە ئەمەش وای لە ئەورووپا کرد شارێک بێت بۆ ئەو دەوڵەتانە لە دوای شەڕ، و ئەورووپا لە دوای شەڕ خۆی ناچار بینییەوە لە دانی ئاڵتونە یەدەکەکانی کە ھەیبوو بۆ دانەوەی قەرزەکانی و ئەمە بوو بە ھۆی گەڕانە دواوەی دراوی ئەوروپی.
 
وڵاتە یەکگرتووەکان سوودمەندی یەکەم بوو لەم شەرە و قەرزدەری یەکەم بوو بە ئەورووپا لە پێش و لە کاتی شەرەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان لە دوای شەر لە ئەنجامی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیدا %٤٥ی ئاڵتونی یەدەکی جیھانی بەدەستھێنا و بەوەش بوو بە یەکەم خاوەن قەرز لە جیھاندا.
ھێڵی ٢٤٤:
|ئیمپڕاتۆری ڕووسی|| ١، ٧٠٠، ٠٠٠|| ٤، ٩٥٠، ٠٠٠|| ٢، ٥٠٠، ٠٠٠ || ٩، ١٥٠، ٠٠٠
|-
|[[فەڕەنسا|فەرەنسا]]|| ١، ٣٥٧، ٨٠٠ ||٤، ٢٦٦، ٠٠٠ || ٥٣٧، ٠٠٠ || ٦، ١٦٠، ٨٠٠
|-
|ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەر|| ١، ٢٠٠، ٠٠٠ || ٣، ٦٢٠، ٠٠٠ || ٢، ٢٠٠، ٠٠٠|| ٧، ٠٢٠، ٠٠٠
ھێڵی ٢٥٤:
|ڕۆمانیا|| ٣٣٥، ٧٠٦ || ١٢٠، ٠٠٠ || ٨٠، ٠٠٠|| ٥٣٥، ٧٠٦
|-
|[[دەوڵەتیئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|ئیمپڕاتۆری عوسمانی]]||٣٢٥، ٠٠٠ || ٤٠٠، ٠٠٠ || ٢٥٠، ٠٠٠||٩٧٥، ٠٠٠
|-
|[[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکان]] || ١٢٦، ٠٠٠ || ٢٣٤، ٣٠٠ || ٤، ٥٠٠ || ٣٦٤، ٨٠٠
|-
|[[بولگاریا]]|| ٨٧، ٠٠٠ || ١٥٢، ٣٩٠|| ٢٧، ٠٢٩||٢٦٦، ٩١٩
|-
|[[سڕبیا|سربیا]]|| ٤٥، ٠٠٠ || ١٣٣، ١٤٨ || ١٥٢، ٩٥٨||٣٣١، ١٠٦
|-
|[[بەلجیکا]]|| ١٣، ٧١٦ || ٤٤، ٦٨٦ ||٣٤، ٦٥٩ ||٩٣، ٠٦١
ھێڵی ٢٧٠:
|[[مۆنتینیگرۆ]]|| ٣، ٠٠٠ ||١٠، ٠٠٠ || ٧، ٠٠٠|| ٢٠، ٠٠٠
|-
|[[ژاپۆن|یابان]]|| ٣٠٠ ||٩٠٧ || ٣ || ١، ٢١٠
|-
'''کۆ'''||٨، ٥٣٨، ٣١٥ || ٢١، ٢١٩، ٤٥٢ || ٧، ٧٥٠، ٩١٩||٣٧، ٥٠٨، ٦٨٦
ھێڵی ٢٩٠:
=== بڕیارەکانی کۆنگرەکە و ئەنجامەکانی ===
==== گۆڕینی نەخشەی سیاسی ئەورووپا ====
کۆنگرەی پاریس ئیمپڕاتۆرەکانی ئەڵمانی و نەمساوی ھەڵوەشاندەوە بە ئەنجامدانی چەند دەستکارییەک لە سنووری سیاسی دەوڵەتەکانی ئەوروپادا، لە نەخشەی ئەوروپادا چەند دەوڵەتێکی نوێ دەرکەوتن وەک [[مەجارستان|ھەنگاریا]] و [[چیکۆسلۆفاکیا]] و [[یۆغسلافیا]]، و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دەوڵەتەکاندا ڕوویدا ھەریەک لە [[تورکیا]] و [[ئەڵمانیا]] گۆڕان بۆ ڕژێمی کۆماری و [[نەمسا]] گۆڕا بۆ کۆمارێکی بچوک بەڵام [[ڕووسیا]] لە ڕژێمی قەیسەرییەوە گۆڕابوو بۆ ڕژێمی شیوعی لە دوای شۆڕشی ئۆکتبەری ١٩١٧ بە سەرۆکایەتی [[لینین]].
 
==== پەیماننامەی فرسای ====
ھێڵی ٢٩٦:
لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٩ ئەڵمانیا پەیماننامەی فرسای ئیمزاکرد لەگەڵ ھاوپەیمانە سەرکەوتووەکاندا لە شەڕی جیھانی یەکەمدا دوای وتوێژێک کە شەش مانگی خایاند، و دەستکاری پەیماننامەکە کرا لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ کە دانپیانانی ئاڵمانیای بە بەرپرسیارییەتی شەرەکە لەخۆ دەگرت و ولەسەر ئەڵمانیا دانرابوو کە قەرەبووی ماڵی لایەنە زەرەر لێکەوتووەکان بداتەوە.
 
و پەیمانەکە چەند مەرجێکی توندی لە خۆ دەگرت بە دابڕینی نزیکەی ٢٥ ھەزار میلی چوارگۆشە لە خاکەکانی ئەڵمانیا و بخرێنە سەر [[پۆڵەندا]] و [[دانمارک|دانیمارک]] و چیکۆسلۆفاکیا، و ھەموو موستەعمەرە ئەڵمانییەکان گیران، و ئەڵمانیا بە تەنھا بەرپرسیاری شەرەکەی خرایە ئەستۆ و و بەندەکانی ئەم پەیماننامەیە ھۆکار بوو بۆ ئەوەی کە فرسەتی ھاتە بەردەم ڕەتی بکاتەوە و تۆڵەی خۆی بکاتەوە لەوانەی بەسەریاندا سەپاند.
 
و پەیماننامەکە باسی دامەزراندنی ئەنجومەنی نەتەوەکانی ئەکرد و ئامانج لێی بۆ جڵەوگیری بوو بۆ ئەوەی شەری چەکداری نەکەوێتەوە لە نیو دەوڵەتەکەندا وەک ئەوەی لە شەڕی جیھانی یەکەدا ڕوویدا.
ھێڵی ٣١٤:
 
== نیشتیمانی عەرەبی لە ژێر ئینتیدابدا ==
جێبەجێکردنی تەواوەتی بۆ ڕێکەوتنی سایکس بیکۆی دەستی پێکرد ساڵی ١٩١٨ و جەنگەکان کۆتایی نەھاتن و ژێنەڕاڵ ئەلەنبی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ سێ یەکە دابەش کرد لە ڕۆژھەڵاتی ناوچە عەرەبییەکان؛ یەکەی کارگێڕی فەڕەنسی (کەنار) و یەکەیەک بە کارگێڕی عەرەبی (ناوخۆ) و یەکەیەک بە کارگێڕی بەریتانی بەڵام ڕێکەوتنی نیودەوڵەتی بۆ ئەمە لە کۆنگرەی پاریس کرابەە ساڵی ١٩١٩، کۆنگرەکە تێگەشتنێکی نوێی بۆ ئیستیعمار دەربڕی ئەویش ئەو ئینتیدابە بوو کە سەرۆکی ئەمریکی ویڵسۆن و سەرۆک وەزیرانی باشووری ئەفریقا ژێنەڕاڵ سمتس پێشنیاریان کرد، کە بەپێی ئەو دەوڵەتە گەورەکان کاروباری ئەو دەوڵەتانە بگرنە دەست کە ماوەیەکی زۆرە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێک لە ئیمپڕاتۆرییەتەکاندان وەک ئیمپڕاتۆری مانی، بەڵام کۆنگرەی گشتی سووری ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ و بەڵێننامەی بلفۆریان ڕەتکردەوە و شانشینی سوریایان ڕاگەیاند و ئەمیر فەیسەڵ وەک پاشا دانرا، و ھاوپەیمانەکان لە شاری سان ڕیمۆی ئیتاڵی دانیشتنێکی کرد لە نیسانی ١٩٢٠ و بڕیاریان دا وەڵامی کۆنگرە سوورییەکە بدەنەوە بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ کە [[سووریا|سوریا]] و [[لوبنان]]ی ئەخستە ژێر ئینتیدابی فەڕەنسی و [[عێراق]] و [[فەلەستین]] و ڕۆژھەڵاتی [[ئوردن]]ی ئەخستە ژێر ئینتیدابی بەریتانی، ھەروەھا کۆنگرەی سان ڕیمۆ بەڵێنی ئیشکردنی دا لەسەر بەڵێننامەی بلفۆر ھەروەھا بەریتانیا پەیوەندیاربوو بە [[میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان]] و [[عومان]] بە ڕێکەوتنی پارێزگاری و ھەروەھایە پارێزگاری خۆی سەپاند بەسەر [[میسر]] و [[سوودان]] و ئیتالیا دەستی گرت بەسەر [[لیبیا]] و فەرەنسا وڵاتەکانی تری ڕۆژئاوای عەرەبی داگیرکرد و دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر ھەر یەک لە [[توونس]] و [[مەغریب]] و [[جەزائیر]] و [[سۆماڵیا|سۆمالیا]] و [[مۆریتانیا]].
 
== سەرچاوەکان ==