شەڕی نێوخۆییی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی {{پۆلی کۆمنز|American Civil War}}
ب بۆت: چاکسازیی ڕەوانەکەرەکان
ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:American Civil War Montage.jpg|وێنۆک|چەند دیمەن لە شەڕی ناوخۆ]]
 
'''شەڕی ناوخۆی ئەمریکا''' شەڕێک بوو لە نێوان ویلایەتەکانی باکووری [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئامریکا]] بە ڕابەرایەتی [[ئەبراھام لینکن|ئێبراھام لینکۆن]] و ١١ ویلایەتی باشوور. ئەم شەڕە لە سەر ڕزگارکردنی بەندەکان بوو. کە بە سەرکەوتنی ویلایەتەکانی باکوور کۆتایی ھات.<ref>http://www.nytimes.com/1865/05/10/news/important-proclamations-belligerent-rights-rebels-end-all-nations-warned-against.html {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170623115354/http://www.nytimes.com/1865/05/10/news/important-proclamations-belligerent-rights-rebels-end-all-nations-warned-against.html |date=٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ }}</ref><ref>http://en.wikipedia.org/wiki/North_%26_South_-_The_Official_Magazine_of_the_Civil_War_Society {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170119091050/https://en.wikipedia.org/wiki/North_%26_South_-_The_Official_Magazine_of_the_Civil_War_Society |date=١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ }}</ref>
 
پێکدادانی ناکۆکی و ململانێ لە فورت سمتر دەستبەجێ ناوچەکانی باکووری یەکخستەوە، ھەروەک چۆن ناوچەکانی باشووریشی یەکخستەوە شەپۆلێکی ھەڵچوون و توڕەیی دای بەسەر [[ڤیرجینیا|ڤێرجینیا]] لە یەکێتیەکەدا خستی و گەیاندنی بە سیستمی (تحافی – کۆنفیدرالی)، بەمەش ئەو پارچە دێرینەی باشوور گەیشت بە [[ڕیچمۆند]]ی پایتەختی، ھەروەک چۆن باشترین سەرکردایە بۆ دانا کە ([[ڕۆبێرت لی]]) بوو، وە بۆماوەیەکی کاتیش ناکۆکییە حیزبیەکانی ڕەواندەوە لە نێوان باکوور و باشووردا.
 
جا ھەر لایەنێکیان و تایبەتمەندی خۆی ھەبوو، بۆ وێنە باکوور بەھێز لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان و سەرچاوە بەرھەم ھێنەرەکانی [[پیشەسازی]] و سەروەت و سامان وە تایبەتمەندی خۆی وەرگرتبوو، چونکە لە سەرژمێرییەکدا کە لە ساڵی [[١٨٦٠]]ز دا کرا بوو ڕوون بوویەوە کە ژمارەی دانیشتوانی ئەو ٢٣ ویلایەتەی کە ھەموویان لە ژێر بەیداخی ئاڵای یەکێتیدا بوون دەگەیشتە ٢٢ ملیون، لە بەرامبەر ١١ ویلایەت دانیشتوانەکەی پتر لە ٩ ملیۆن کەسی بوو ئینجا ڕێژەی باشورییەکان پتر لە سێ ملیون و نیو ڕەش پێستی تێدا بوو، بێگومان باکور لە ڕووی پیشەسازیەوە لە ئاستی باڵایدا بوو، بەجۆرێک کە تەنھا بەرھەمە پیشەسازییەکانی [[نیویۆرک]] لە ساڵی [[١٨٦٠]]ز دا دوو ھێندەی بەرھەمەکانی ویلایەتە ھاوپەیمانەکان زیاتر دەبوو، ھەروەھا بەرھەمھێنراوەکانی [[پێنسلڤانیا]] نزیکەی بەرھەمەکانی ئەو ویلایەتانە دەبوو ھەر یەکێک لە ویلایەتەکانی باکور لە ماوەی سێ ساڵی کۆتایی جەنگ توانی کە ئەوەندە ئامێری جەنگی بەرھەم بھێنێت کە پێداویستیەکانی دابین بکات، لە کاتێکدا باشوور پشتی بە دەوڵەتە بێگانەکان دەبەست بۆ ھاوکاریکردنی بە تۆپ‌ و دەرمان‌ و ئامێرەکانی نەشتەرگەری، بە ڕێژەیەکی زۆر پشتی بە خواردنە ھاوردەکان دەبەست، موڵکی باکوور لە ڕووی کەشتیەوە زۆر زاڵبوو، بە جۆرێک دەسەڵاتی گرت بەسەر تەواوی زەریاکەدا.
ھێڵی ١٤:
==ئازادکردنی بەندەکان==
 
لە تەمووزی ساڵی ١٨٦٢ ز دا [[ئەبراھام لینکن|ئەبراهام لینکۆڵن]] پرۆژەی ڕاگەیاندنی ئازادکردنی خوێندەوە بەسەر ئەندامانی وەزارەتەکەیدا، ئەو دەمێک بوو ئەو پرۆژەیەی ئامادەکرد بوو بەڵام ڕاگەیاندنەکەی دواخستبوو بۆ کاتێکی گونجاو، کاتێک دەبینێت کە ھێزە یەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکەن و ھاریکاری دەکەن، لە ئەیلولی ھەمان ساڵدا بڕیارەکەی ڕاگەیاند بە ھەموو جیھاندا وە ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەو ویلایەتانەی کە بەردەوام دژایەتی و بەرھەڵستکاری یەکێتیەکە دەکەن، لایەنگیری و وەلای خۆیان نەگێڕنەوە و دەست ھەڵنەگرن لەبەرھەڵستکاری ئەوا بێ گومان لە سەرەتای کانونی دووەمی ساڵی ١٨٦٣ ز دا، گورزەیەکی سەختیان بەردەکەوێت بۆ مەسەلەی کۆیلایەتی. لەھاتنی ساڵی داھاتوودا بەڵێنەکەی جێبەجێکرد، لنکن لە لێدوانێکدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە تەواوی ئەو کۆیلانەی کە لەو ناوچانەدا ھەیە کە دژایەتی و بەرھەڵستی یەکێتییەکە دەکەن لە ئێستاوە و بۆ ھەمیشە ئازادن, دەستوری ئەمریکی بۆ ئەومەبەستە بۆ جاری سیانزەیەم ھەموارکرایەوە.