تاک (میتافیزیک)

(لە تاک (لۆژیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە میتافیزیکدا، تاک (بە ئینگلیزی: Individual یان Particular) یا ھەندەکی یا جوزئی (بە عەرەبی: جزئي‎) پێچەوانەی تێکڕایی یان «کوللی»یە.[١][٢] تێکڕایی بە تێگەیشتەیەک دەوترێ کە دەتوانێ میسداقی زۆر بێ، واتە نموونەی لە چەندین تاکدا دەبێنرێ، وەک مرۆڤ یا کێو. بەڵام تاک تێگەیشتەیەکە کە تەنیا یەک میسداقی ھەیە، وەک نالی یا وەک کێوی شاھۆ.[٣]

تاکەکان، بەپێچەوانەی بوونەوەرە دەرھەستەکان وەک ژمارە یا سیفەت، ئەغڵەب لە شێوەی بوونەوەری بەرھەست و ھەڵکەوتوو لە جێگە و کاتی دیاردا بەدی دەکرێن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Honderich, Ted (2005). "particulars and non-particulars". The Oxford Companion to Philosophy. Oxford University Press.
  2. ^ Craig, Edward (1996). "Particulars". Routledge Encyclopedia of Philosophy. Routledge.
  3. ^ خوانساری, محمد (1398). منطق صوری. نشر دیدار. 94.