تاوانە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا ئاماژەن بۆ پێشێلکردنی یاسا و داب و نەریتی جەنگ کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکاوە لە دوای واژۆکردنی پەیماننامەی لاهایەوە ئەنجامدراون. لەوانە لەسێدارەدانی شەڕڤانە دیلەکان، خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا، بەکارهێنانی توندوتیژی دژی غەیرە شەڕکەرانی مەدەنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دەتوانرێت تاوانی جەنگ لە ڕێگەی یاسای تاوانەکانی جەنگی ساڵی ١٩٩٦ دادگایی بکرێن.

زۆربەی تاوانەکانی جەنگ لەلایەن دادگای تاوانی نێونەتەوەیی و رێککەوتننامەی جنێڤ و یاساکانی جەنگەوە کە پەیوەندییان بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە پێناسە کراون. تۆمەتی تاوانی جەنگ کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە تا ئێستا لە هیچ دادگایەکی نێودەوڵەتیدا لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکراوە و نە سەلمێنراوە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ئەمریکا خۆی هەوڵیداوە لێپێچینەوە لەگەڵ ھێزە سەربازییەکانی بکات کە تۆمەتبارن بە تاوانی جەنگ. بەڵام ئەمریکا (بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و وەک هەندێک وڵاتی دیکەی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران[١] ڕووسیا، چین، و هیندستان[٢] نه‌بووه‌ بە ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی. یەکێک لە مەرجەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی لەم دادگایە، مەحاڵنبوونی لێکۆڵینەوەیە لە تاوانە جەنگییەکانی سەربازەکانی، چونکە پێی وایە ئەم جۆرە دادگایانە "دەتوانن بە ئاسانی ببنە یارییەکی ململانێی سیاسی".[٣]

کوشتنی ھیندییە سوورەکان دەستکاری

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠، کەتیبەی حەوتەمی سوارچاکی ئەمریکا ٤٠٠ پیاو و ژن و منداڵی ھیندییە سوورەکان لە ئەژنۆی بریندار لە داکۆتای باشوور کۆمەڵکوژ کرد.

جەنگی جیھانیی دووەم دەستکاری

بە سەرنجدان بەوەی کە هاوپەیمانان جەنگی جیھانی دووەمیان بردبووەوە، هیچ کام لە تاوانەکانی جەنگی ئەمریکا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا لەلایەن دادگاوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکرا. بەڵام هەندێک لەو تۆمەتانەی کە گوایە تاوانی جەنگی ئەمریکا خراونەتە پاڵ بریتین لە:

  • توێژەرێک بەناوی ڕیچارد ویگەرز ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بوونەتە هۆی نەبوونی خۆراکی پێویست بۆ دیلەکانی جەنگی ئەڵمانیا و هەروەها هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان، کە بووە هۆی مردنی هەزاران ئەڵمانی بەهۆی برسێتیەوە.[٤]

شەڕی عێراق دەستکاری

مەیجر ژەنەڕاڵی سوپای ئەمریکا ئەنتۆنی تاگوبا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا جۆرج دەبلیوو بوش بە شێوەیەکی سیستماتیک رێگەی بە ئەشکەنجەدان لە عێراق داوە، بەمەش تاوانێکی جەنگی ئەنجامداوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Harvard International Review". web.archive.org. 2010-08-04. Retrieved 2022-10-08.
  2. ^ "What is a war crime?" (بە ئینگلیزی). 2009-10-21. Retrieved 2022-10-08.
  3. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2003-11-29. Retrieved 2022-10-08.
  4. ^ Richard Dominic Wiggers. "The United States and the Refusal to Feed German Civilians after World War II" پەڕە. ۲۸۸.