وێنەی سی تی ئیسکەنی مێشکێک کە جەڵدە لێی داوە

سەکتەی مێشک چیە؟ دەستکاری

ئەو دەمارانەی خوێن لە دڵەوە دەگوازنەوە بۆ مێشک پێیان دەڵێن شاخوێنبەر. مێشک بەردەوام ‌پێویستی بە خوێنە کە ئۆکسجین و خۆراکی تێدایە و  پێویستە بۆ کارکردنی. هەندێ خوێنبەری تایبەت خوێن بۆ بەشە تایبەتەکانی مێشک دەبەن. جەڵتە لە کاتێک درووست دەبێ کاتێ یەکێک لەو خوێنبەرانە دەگیرێ  یان دەخرووشێ. لە ئەنجامدا، بەشێکی مێشک خۆراکی پێویستی پێناگات و خانەکان دەست دەکەن بە مردن.

چۆنیەتی روودانی دەستکاری

خوێنبەری ئاسایی خوێن بە ئاسانی بەناو دەمارەکان دا دەڕۆن

گیراو دەستکاری

خوێنبەر دەگیرێ بە چەوری کە لەناو دیواری خوێنبەرەکان هەن یان بەهۆی خوێنی مەیوو کە ئەمەیش ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی جەڵتە. ئەم وێنەیە ڕەقبوونی خوێنبەر پیشاندەدات، بەشێکی هۆکارەکەی کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ و چەوریە.

توانه‌وه‌ی خوێنی مه‌ییو دەستکاری

جه‌ڵته‌ی بچوكی ماوه‌ كه‌م هه‌مان نیشانه‌ی جه‌ڵته‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌ (TIA) ناسراوه‌، به‌ڵام ماوه‌كه‌ی كه‌متره‌. ئه‌و چه‌وریه‌ی یان خوێنه‌ مه‌یوه‌ی ده‌ماره‌كه‌ی گرتووه‌ ده‌توێته‌وه‌ و ده‌شكێ و دووباره‌ خوێن بۆ مێشك ده‌چێته‌وه‌ و هیچ كاریگه‌ریه‌كی دریژخایه‌نی نیه‌. جه‌ڵته‌ی كورت خایه‌نیش مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ لای دكتۆر پشكنینی بۆ بكرێ.

رۆیشتنی خوێن بۆ مێشك:

خوێنی مەیوو خوێنبەری مێشک دەگرێ. گەر خوێنی پێویست نەگات، خانەکانی مێشک دەست دەکەن بە پووکانەوە و مردن.

وێنەی تیشکی خوێنبەرەکان

دکتۆر وێنەیەکی تیشکی مێشک دەگرێ، پێی دەڵێن ئارتیرۆگرام. بۆیەیەک بە دەرزی تێکەڵی ئەو خوێنە دەکرێ کە بە خوێنبەر و دەمارەکاندا دەچێتە مێشک. بۆیەکە لە وێنە تیشکیەکە دەردەکەوێ و یارمەتیدەرە لە دیاری کردنی  ئەو شوێنانەی دەمارەکانی خوێن  کە گیراون، تەسک بوونەتەوە یان ئەزیەتیان پێ گەیشتووە.  

جۆرەكانی جەلدەی مێشك دەستکاری

جه‌ڵته‌ به‌هۆی ده‌مار گیران: دەستکاری

جه‌ڵته‌ به‌ هۆی ده‌مار گیران باوترین جۆری جه‌ڵته‌یه‌. ئه‌و جه‌ڵـته‌یه‌ به‌ هۆی گیرانی ده‌مار یان خوێنبه‌رێكی مێشك ڕوو ده‌دات و دوو جۆری هه‌یه‌:

§      ئیمبۆلیك: له‌ جه‌ڵته‌ی ئیمبۆلیك، خوێنی مه‌یوو یان چه‌وری زۆرجار له‌ دڵ یان له‌و شاخوێنبه‌رانه‌ی بۆ مێشك ده‌چن كۆده‌بنه‌وه‌ و دواتر له‌ ڕێی خوینبه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و مێشك ده‌چن. له‌ ناو مێشك، ئه‌و خوێنه‌ مه‌یووه‌ یان چه‌وریه‌ ده‌مارێك ده‌گرێ و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌.

§      سرۆمبۆتیك: بریتیه‌ له‌ خوێنی مه‌یوو له‌ ناو شاخوێنبه‌رێك كه‌ خوێن بۆ مێشك ده‌بات. ئه‌و خوێنه‌ مه‌یووه‌ ڕێگری له‌ هاتوچۆی خوێن ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌.

جه‌ڵته‌ی بچوكی كورت خایه‌ن (TIA) دەستکاری

گه‌ر خوێنبه‌رێكی ناو مێشك یان ئه‌وانه‌ی خوێن بۆ مێشك ده‌به‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بگیرێ، هاتوچۆی خوێن هێواش ده‌بێ و ده‌وه‌ستێ. ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ی بچووك (TIA). هه‌ندێ له‌ نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی بچوك بریتین له‌:

·      سڕبوون و لاوازی و نه‌جولانی له‌ناكاوی دم و چاو ، قۆڵ یان قاچ كه‌ زۆرجار یه‌ك لای لاشه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

·      له‌ده‌ست دانی توانای بینین له‌ چاوێك یان هه‌ردوو چاو.

·      كێشه‌ی قسه‌كردن و تێگه‌یشتن له‌ كه‌سانی تر.

·      له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی.

·      سه‌رئێشه‌ی توند كه‌ هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

كه‌ جه‌ڵته‌ی بچوك ڕووده‌دات، ده‌ماری گیراو پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌كرێته‌وه‌ یان خوێن رێگایه‌كی نوێ ده‌دۆزێته‌وه‌ و به‌ ئاسایی هاتوچۆ ده‌كات. نیشانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌رده‌كه‌ون و دواتر  نامێنن. جه‌ڵته‌ی بچوك نیشانه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ جه‌ڵته‌ی گه‌وره‌ ڕوو بدات

جەڵتەی خوێن بەربوون دەستکاری

جەڵتەی خوێن بەربوون کاتێک ڕوودەدات کە دەماری خوێنی ناو مێشک دەخرووشێ و خوێن بەردەبێتە ناو مێشک و دەوورووبەری. پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن و ئاوسانی دیواری دەمارەکان وادەکەن دەمارەکان لاواز بن و بخڕووشێن.

زۆر جۆری جیاوازی جەڵتە بە هۆی خوێنبەربوونەوە هەیە، بۆ نموونە جەڵتەی خوێنبەربوونی ناوەوەی مێشک و خوێنبەربوونی بۆشایی نێوان مێشک و کەلەی سەر.

خوێنبەربوونی ناوەوەی مێشک ئینتراسەریبراڵ

جۆرێکی جەڵتە بەهۆی خوێنبەربوون پێی دەڵێن خوێنبەربوونی ناوەوەی مێشک یان ئینتراسەریبراڵ بە ئینگلیزی. ئەو جۆرە جەڵتەیە بەهۆی خوێنبەربوونە لە دەمارێکی خڕووشاوەوە بۆ نێو توێکڵی مێشک.

ئەو خوێنبەربوونە وادەکات خانەکانی مێشک بمرن و ئەو بەشە بە باشی ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات. پاڵەپەستۆی خوێنی بەرز کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن هایپەرتێنشن باوترین هۆکاری ئەو جۆرە جەڵتەیەیە.

خوێنبەربوونی بۆشایی نێوان مێشک و ئێسکی کەلەی سەر (سەباراکنۆید)

جۆرێکی تری جەڵتە بەهۆی خوێنبەربوون پێی دەڵێن سەباراکنۆید کە ئاماژەیە بۆ بۆشایی نێوان مێشک و ئێسکی کەللەی سەر. لەم جۆرە جەڵتەیە، دەمارێکی خوێن لە نزیک ڕووکەشی مێشک دەخڕووشێ و خوێن دەڕژێتە کەلێنی نێوان مێشک و ئێسکی کەللەی سەر کە بە بۆشایی (سەباراکنۆید) ناودەبرێت. ئەو خوێنەی لەو ناوچەیە کۆدەبێتەوە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر توێکڵی مێشک و دەمارەکانی ناو مێشک گرژدەبن. ئەو جۆرە جەڵتەیە زۆر هۆکاری جیای هەیە بەڵام زۆرجار بەهۆی ئاوسانی دیواری خوێنبەرەکان ڕوودەدات.

ئەنیۆریزم یان ئاوسان:

ئەنیۆریزم شوێنێکی لاوازە لە دیواری خوێنبەرەکان کە دوایی دەئاوسێ و گەورەدەبێ وەکو گڵۆپ. کە بەرە بەرە گەورەتر بوو، دیوارەکەش لاوازدەبێ و دەخرووشێ. گەر دیوارەکە بخڕووشێ، خوێن دەڕژێتە ناو مێشک و دەووروبەری.

جەڵتە چۆن کارت تێدەکات دەستکاری

لایەکانی مێشک

نیوەی ڕاستە

مۆسیقا

ئاراستە و دووریەکان

هۆشیاری هونەری

جەڵتەی لای چەپی مێشک کەریگەری لەسەر لای ڕاستەی لاشە دەبێ. ڕەنگە ئەو کاریگەریانەی هەبێ:

·      کێشەی قسەکردن و زمان

·      له‌ده‌ست دانی توانای خوێندنەوە و نوسین و فێربوونی زانیاری نوێ

·      ناتەواوی توانای ئەنجامدانی ژ ێریاری و شیکردنەوە و بیرکردنەوە

جەڵتەی لای ڕاستی مێشک کاریگەری لەسەر لای چەپی لاشەت دەبێ. ڕەنگە هەندێ لەم کاریگەریانەی هەبێ:

·      کێشەی دووری و ئاراستەکان وەکوو سەرەوە و خوارەوە، پێشەوە و پشتەوە.

·      له‌ده‌ست دانی توانای ئەنجامدانی شتی نوێ وەکو وێنەکێشان و بەدڵ بوونی کاری هونەری و مۆسیقای کەسانی تر.

·      نەناسینەوەی هەستی کەسێک لە دەنگەکەی.

جووڵە و هەستکردن بە شتەکان

مێشک هەندێ بەشی جیاجیای هەیە کە بەرپرسن لە جووڵەی لاشە و هەستەکان. کە جەڵتە بەشێکی مێشک ئەزیەت دەدات، ڕەنگە ئەو بەشە نەتوانی وەکو پێشتر ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. ئەمە ڕەنگە کێشە بۆ ڕۆیشتن و قسەکردن و بینین و هەستکردن درووست بکات. ڕەنگە کێشە بۆ کارە سەرەتاییەکانیش درووست ببێ وەکو خۆپاککردنەوە، جل لەبەرکرد، نانخواردن و شت قوتدان و بەبیرهاتنەوەی شتەکان و هەستەکان و تێگەیشتن لەو شتانەی کە ئاشنان بۆت.

ڕێگەگرتن لە جەڵتەی تر دەستکاری

ئەگەر جارێک توشی جەڵتە بوو بی، مەترسی دووبارە توشبوونەوەی لەبەر دەمتە. ئەو شتانەی خوارەوە ئەنجام بدە بۆ ڕێگە گرتن لە جەڵتەی تر:

·      ئەگەر پاڵەپەستۆی خوێنت بەرزە، نزمی بکەرەوە. ئاستی ۱۳۰/٨۰ بۆ پاڵەپەستۆی خوێن زۆرە. لةطةلَ دكتؤرةكةت كار لةسةر هاوسةنط رِانطرتني بكة.

·      بزانە نەخۆشی ناهه‌وسه‌نگی لێدانی دڵت (AFib) نیە. مەبەست لێی لێدانی دڵی ناڕێکە کە دەرئەنجامەکەی خوێن مەین و جەڵتەیە.

·      ئەگەر جگەرە دەکێشی، وەزبینە. جگەرەکێشان مەترسی وتووش بوون بە جەڵتە دوو هێندە دەکات.

·      گەر مەی دەخۆیتەوە، کەمی بکەرەوە. زۆز مەی خواردنەوە مەترسی توش بوون بە جەڵتە زیاد دەکات.

·      کۆلیسترۆلت دابەزێنە کە مادەی وەکو چەوریە لەنێو خوێن. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ 150 ملیگرام ڕیژه‌یه‌كی زۆر باشه‌ بۆ كۆلیسترۆل. چه‌ند ئاستی كۆلیستڕۆڵ كه‌م بێ، ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵـته‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

·      گەر شەکرەت هەیە، ئامۆژگاریەکانی دکتۆر بە ووریاییەوە جێبەجێ بکە تا ئاستی شەکری ناو خوێن کۆنتڕۆڵ بکەی. هەبوونی شەکرە، مەترسی توش بوون بە جەڵتە زیاد دەکات.

·      قسە لەگەڵ دکتۆرەکەت بکە تا بەرنامەیەکی خواردنی وات پێ بدات کە یارمەتی دەربێ بۆ ڕێکخستی شەکرەکەت وەکوو سنوردارکردنی ئەو خواردنانەی ڕێژەی شەکریان تێدا زۆرە.

·      ڕۆژانە ڕاهێنان بکە. تەنانەت بە پێ ڕۆیشتنی کەم و کەمێک مەلەکردن و جووڵە ڕەنگە تەندرووستیت باش بکات و مەترسی تووش بوون بە جەڵتە کەم بکاتەوە. قسە لەگەڵ دکتۆرەکەت بکە پێش دەست پێکردنی هەر بەرنامەی ڕاهێنانێکی نوێ.

·      خواردنی خوێ و چەوری کەم بکەرەوە. بە کەمکردنەوەی ئەمانە، مەترسی جەڵتە و پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن و نەخۆشی دڵ کەمدەکەیتەوە.

نەخۆشی گیرانی شاخوێنبەر دەستکاری

نەخۆشی گیرانی شاخوێنبەر (کارتوید ئارتەری) ڕوودەدات کاتێ چەوری دەماری خوێنبەر  کە خوێن بۆ مێشک و سەر دەبات دەگرێت.  ئەو بارودۆخە هێواش زیاد دەکات و دەمارەکان بەتەواوی دەگیرێن کە دەرئەنجامەکەی مەترسی جەڵتە زیاد دەکات.

زۆرجار هیچ نیشانەیەکی پێش وەختەی نیە و جەڵتە یەکەم هێمایە. پشکنین کردنی بەردەوام زۆر گرنگە و دەکرێ ئەو پزیشکەی پشکنینت بۆ دەکات گوێ لە دەماری ملت بگرێ تا بزانێ هیچ دەنگێکی نەشاز هەیە یان نا. پشکنینی تر، بۆ نمونە تایبەت بە پشکنینی دەمارەکان، هەیە کە دەکرێ ئەو دکتۆرەی سەردانی دەکەی پێشنیار بکات بۆت.

پشکنین بە بۆیە (سیریبیار ئەنگیۆگرافی)؛ دەستکاری

بریتیە لە بەکارهێنانی بۆیە کە دەکرێتە ناو خوێنبەرەکان و دکتۆر ڕاستەوخۆ دەبینێ کە بەناو خوێنبەرەکان دا دەڕوات .

بۆ چارەسەرکردنی نەخوشی گیرانی شادەمارەکان، دکتۆر پێشنیار دەکات کە:

·      شێوازی ژیانیان ڕێک بخەن.

·      چارەسەری پزیشکی بە گوێرەی وتەی دکتۆر وەرگرن

·      ئەنجامدانی نەشتەرگەری سادە بۆ باشترکردی هاتوچۆی خوێن

§      CEA لەکاتی ئەو نەشتەرگەریە، ئەو دڵۆپە چەوریانەی شادەمارەکان بەرتەسک دەکەنەوە لە ناوچەی مل لادەبرێن.

§      CAS ئەو چارەسەرە نوێیە مەبەست لێی دانانی لولەیەکی پلاستیکیە بە بەردەوامی لە ناو شاخوێنبەرەکان بۆ ئەوەی بە بەردەوامی بە کراوەیی بمێنێتەوە.

نیشانەکانی جەڵتە: دەستکاری

جگە لەو چوار نیشانەی باس کران، هەندێ نیشانەی تر کە پێویستە بیزانی بریتین لە:

1. سڕبوون و لاوازبوونی لەناکاوی دەم و چاو يان قۆل یا قاچ، بەتایبەت لە لایەکی لاشە.

2. سەرلێشێوانی لەناکاو و کێشە هەبوون لەکاتی قسە کردن و تێگەیشتنی کەسانی تر.

3. کێشەی لەناکاو لە بینینی چاوێک یان هەردوو چاو

4. کێشەی لەناکاو لە ڕۆیشتن و سەر سووڕان و هاوسەنگی نەمان.

5. سەرئێشەی توندی لەناکاو کە هۆکارەکەی نەزانراوە.

تێبینی ئه‌و كاته‌ بكه‌ كه‌ هه‌ر نیشانه‌یه‌ك به‌ده‌رده‌كه‌وێ.

هه‌ندێ بژارده‌ی پزیشكی هه‌ن كه‌ كاریگه‌ریه‌ درێژخایه‌نه‌كانی جه‌ڵته‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، گه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و چاره‌سه‌ر بكرێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

https://www.stroke.org/-/media/stroke-files/stroke-resource-center/brochures/explaining_stroke_brochure_6_25_19.pdf?la=en