کاوە شێخ عەبدوڵڵا ١٩٨١/٧/٢١ لە شاری سەیسادق لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە.

ساڵی ٢٠٠٥ لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ، کاری رۆژنامەوانیی دەستپێکردووە. وەکو فۆتۆگرافەر و رۆژنامەوان کاریکردووە لەم کەناڵانە:

کوردستانی نوێ ساڵی ٢٠٠٥ تا٢٠٠٩

سایتی واڵاپرێس.. سەرنووسەر بۆ ماوەی چوار مانگ لە ساڵی ٢٠٠٩.

حەفتەنامەی رووداو ٢٠٠٩ تا ٢٠١٢

رۆژنامەی هاوڵاتی، وەکو دەستەی نووسەران و سەرپەرشتیاری بەشی کۆمەڵگە زستانی ٢٠١٢ تا هاوینی ٢٠١٣

لە کاتی دەستپێکردنی بەشی کوردیی لە ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەکو موحەڕیر لەوێ کار دەکا.

باوکی دوو منداڵە بە ناوەکانی شانیا-کچ موکریان- کوڕ.

بێجگە لە زمانی کوردیی سۆرانی، زمانی فارسی دەزانێ و کتێبێکی لە فارسییەوە بە ناوی (گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان گۆڕی) گوڵبژێرێ لە دیدارە رۆژنامەوانییەکانی ئۆریانا فالاچی، وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردیی.

ساڵی ١٩٩٨ بەهۆی تەقینەوەی مین پێیدا، قاچی چەپی لە دەستداوە.