Hemngroup
گروپى كۆمپانياكانى هێمن له كوردستان دامه‌زراوه به سه‌رمايه‌كى به‌رزو له حكومه‌تى هه‌رێمى كودستان تۆمار كراوه. پێك هاتووه له چه‌ند كۆمپانيايه‌ك كه له بواره‌كانى بازرگانى و به‌ڵێنده‌رايه‌تى گشتى و پيشه‌سازى كه‌ره‌سته‌ى بيناسازى كار ده‌كه‌ن. كۆمپانياكانى گروپى هێمن پرۆژه‌ى بيناسازى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه له جۆرى (باره‌گاكانى سه‌ربازى و باڵاخانه‌و سه‌نته‌رى بازرگانى و كۆمه‌ڵگاى پيشه‌سازى و نيشته‌جێبوون (زياتر له ۳۰۰۰ يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون له هه‌ردوو شارى ئيتاڵى ۱ و ۲) له شارى هه‌ولێر بنیات ناوە. كۆمپانياكانى گروپى هێمن له لايه‌ن به‌ڕێز خالد خۆشناو دامه‌زراوه له ده‌يه‌ى كۆتايى سه‌ده‌ى رابردوو.هێمن گروپ لەناو کریەرەکانی دا بەوە بەناوبانگە کە پرۆژەکان لە کاتی خۆی دا بە ئەنجام دەگەیەنێت گروپى هێمن ناوێكى ديارو كارامه‌يه له پرۆژه‌كانى كه‌رتى گشتى و تايبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق. بۆ به‌هێزكردنى تواناكانى جێبه‌جێ كردن گروپه‌كه‌مان ژماره‌يه‌كى ديارى كارگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كه‌ره‌سته‌ى بيناسازى دامه‌زراندووه بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌كانمان و پێداويستى بازاڕى كوردستان و عێراق. له‌و كارگانه (كارگه‌ى قير، چيمه‌نتۆ، هۆلۆكۆر، گێرده‌ر، كۆنكريت، بلۆك، بلۆكى تايبه‌ت به گه‌رمابڕ، پرۆفايلى
(ديكۆره‌كانى خانووبه‌ره‌و کارگه‌ی دروستکردنی دۆشەك … هتد
گروپى هێمن پرۆژه‌ى جێبه‌جێ كردووه له عێراق بۆ كۆمپانياكانى ئه‌مريكى (باره‌گاى سه‌ركردايه‌تى گشتى هه‌واڵگرى و ئاسايشى گشتى له به‌غدا، سه‌ربازگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك، بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌سه‌د له ئه‌نبار) ژماره‌يه‌ك پرۆه‌ى گه‌وره له بابه‌تى هوتێل و سه‌نته‌رى بازرگانى و شارى نيشته‌جێبوونى ئيتاڵى (۱ و ۲) له شارى هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌كى زۆرى كارگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كه‌ره‌سته‌ى بيناسازى دروست كراون بۆ پاڵپشتكردنى پرۆژه‌كانمان
:چالاكى يه‌كانمان
ئێمه له بوارى بازرگانى گشتى و به‌ڵێنده‌رايه‌تى گشتى له بوارى رێگا‌و بان و بيناسازى پێگه‌يه‌كى ديارو به‌رچاومان داگير كردووه پرۆژه‌كانى ئێمه له‌و بوارانه‌دا ده‌رخه‌رى ئه‌و راستيه‌ن كه ئێمه ده‌توانين كار‌و پرژه‌كان به شێوه‌يه‌كى كارامه‌و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجدام بده‌ين
كار‌و چالاكى يه‌كانمان له كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌شى ئه‌نجام ده‌ده‌ين، هه‌نگاوه‌كانى گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن به به‌رده‌وامى ده‌هاوێژن و له ماوه‌ى ۲٥ ساڵى رابردوودا نوێترين ته‌كنه‌لۆجياى كاركردن هاورده كراوه بۆ بره‌ودان به سه‌ركه‌وتن