بەرەی نەتەوەییی ئێران

حیزبی سیاسی لە ئێران
(لە بەرەی نەتەوەیی ئێرانەوە ڕەوانە کراوە)

بەرەی نەتەوەییی ئێران یان جەبھەی میللیی ئێران (بە فارسی: جبهه ملی ایران‎) ڕێکخراوێکی سیاسی ناسیۆنالیستی کۆماریخواز و سێکۆلارە کە لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینی بە دەستی محەممەدی موسەددیق و ھەڤاڵانی ئەو دامەرزدرا. ئەم ڕێکخراوە لە پڕۆسەی سەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کردنی نەوت لە ئێران ڕۆڵێکی گرینگی ھەبوو.[١][٢] لە نێوان ساڵانی ١٩٥١ھەتا ١٩٥٣ بەرەی نەتەوەییی ئێران توانی کە دوای سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی پەڕلەمان، سەرۆکی ئەو کاتی خۆی، محەممەد موسەددیق، بکات بە سەرۆک وەزیرانی ئێران. کە حکوومەتەکەی ئەوان دوای کوودەتای ١٩٥٣ ڕووخا و موسەددیق سزای سێ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ ماوەی ژیانی بەسەردا سەپا.

محەممەد موسەددیق

بەرەی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٧٨، ساڵێک پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دیسان چالاکییە سیاسییەکانی ڕێکخستەوە و پشتگیری شۆڕشەکەی کرد، دوای شۆڕش، مەھدی بازرگان کە ئەندامی بەرە بوو، بوو بە یەکەمین سەرۆکوەزیران لە کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەو زۆربەی ئەندامانی کابینەکەی لە نێوان ئەندامانی بەرەی نەتەوەیی ھەڵبژاردبوو. دەوڵەتی بازرگان لە دوای ڕووداوی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران ڕووخا. لە دوای ساڵی ١٩٨٢ بەرەی نەتەوەیی بە ئاشکرا چووە ڕیزی نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرچاوەکان دەستکاری