بەرزەخ لە وشە دا بە مانای شتێکە کە لە نێوان دوو شتی تر دابێت[١] و لە تێڕوانینی زانایانی ئیسلام بە جیھانێک دەوترێ کە نێوانی ئەم جیھانە و جیھانی دواییە (قیامەتە). ھەروەھا بە جھیانی بەرزەخ، جیھانی خەیاڵیش دەوترێ.[٢]

چۆنیەتی جیھانی بەرزەخدەستکاری

چۆنیەتی بەرزەخ، وەکوو جیھانی نەفسی موجەڕەد (بەتاڵ)ی تەوات لە ماددەیە، یانی (ماددە) یان (شت) نیە بەڵام تایبەتمەندیەکانی ماددەی ھەیە وەکوو چۆن و چەند ئەوەی ھەیە، واتا قەبارە، سنوور، ڕەنگ، شێواز و دەنگ وەکوو جیھانی خەوە.

بەرزەخ لە قورئان دادەستکاری

وشەی بەرزەخ ٣ جار لە قورئاندا ھاتوە: لە سوورەتی المؤمنون ئایەتی ١٠٠ و سوورەتی الفرقان ئایەتی ٥٣ و سوورەتی الرحمن ئایەتی ٢٠. لە ئایەتەکانی قورئان بە ڕوونی دەردەکەوێ کە وا جگە لە دونیای قیامەت کە حیسابی ھەموو کەس تێیدا جیا دەکرێتەوە، جیھانێکی تر ھەیە کەوا نێوان ئەم جیھانەو جیھانی دواییە کە بەرزەخی پێی دەترێ.

بەھەشت و جەھەنەمی بەرزەخیدەستکاری

جگە لە بەھەشت و جەھەنەمی قیامەت، بەھەشت و جەھەنەم لە بەرزەخیش ھەیە، کە (خلود) یان ھەتایی بوونی تێدا نیە، بەڵکوو تەواو دەبێت و تەنیا تا ڕۆژی دوایی درێژەی ھەیە.

سەرچاوەدەستکاری

پەرواێزەکاندەستکاری

  1. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/مفردات_راغب کتێبی المفردات فی غریب القرآن چاپی بەیرووت ل٤٨
  2. ^ کتێبی مەعادناسی ج٢ ل١٦٠