بەرامەی ژنێک (فیلم)
بەرامەی ژنێک فیلمێکی درامی ئەمەریکی ساڵی ١٩٩٢ لە دەرھێنانی ماڕتن بڕێست. چیڕۆکی فیلمەکە باسی قوتابیەکی ئامادەیی دەکات کەوا کارێک بۆخۆی دەدۆزێتەوە کە بریتیە لە یارمەتیدانی سەرهەنگێکی پیری کوێر تاکو گەشتێک بکات. فیلمەکە درووستکراوەی فیلمێکی ئیتاڵی ساڵی ١٩٧٤ە کەوا لە ڕۆمانەکەیەوە چیڕۆکەکەی سەرچاوەی گرتووە.
بەرامەی ژنێک (١٩٩٢) | |
---|---|
![]() پۆستەری سینەما | |
دەرھێنەر | مارتن بریست |
بەرھەمھێنەر | مارتن بریست |
شانۆنامە | Bo Goldman |
لەسەر بنەمای | Profumo di Donna لە لایەن Ruggero Maccari Dino Risi Il buio e il miele لە لایەن Giovanni Arpino |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | تۆماس نیومان |
وێنەگری سینەمایی | دۆنالد تۆرین |
مۆنتاژ | ویلیەم ستینکامپ مایکل ترۆنیک هارڤێی ڕۆسینستۆک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | سیتی لایتس فیلمز |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ ستودیۆز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٦ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $31 million[١] |
داھات | $134.1 ملیۆن |
فیلمەکە لەنواندنی ئال پەچینۆ، کریس ئۆدۆنێڵ و فیلیپ سەیمۆر ھۆفمان. پەچینۆ بۆ یەکەمجار توانی خەڵاتی ئۆسکار بەرێتەوە بۆ ئەم ڕۆڵەی،
هەروەها فیلمەکە پاڵیوار بوو بۆ باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ. فیلمەکە براوەی سێ خەڵاتی سەرەکی گۆڵدن گڵۆب بوو: باشترین سیناریۆ، باشترین دەورگێڕ و باشترین فیلم.
زۆرتری فیلمەکە لە دەوروبەری نیۆیۆرک، زانکۆی پرینستۆن و خوێندنگەی ڕەوشتی کلتووری فیلدستۆن گیراوە.
چیرۆکدەستکاری
چاڕڵی سیمس خوێنکارێکە کە دەیەوێ بۆ کریسمەس بگەڕێتەوە ماڵە خۆی بەڵام بۆ کڕینی بڵیت پارەی پێویستە و بڕیار دەدات بۆ ئاخر حەفتە ئاگاداری لە سەرهەنگێکی کوێر و خانەنشین کە شەڕی ڤێتنام کاریگەری زۆر لەسەر داناوە بکات.
چاڕڵی دەدۆزێتەوە کە فڕانک کەسێکی ئاژاوەگێڕ و ئالودەی کەحولە
چارڵز تووشی رووداوێك بووە لە خوێندنگەی کە ئەگە چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی وەدەر نانی لەو خوێندنگەیەی
چاڕڵز لە کۆتاییدا یارمەتی کلنل سلەید دەدات تا خۆی نەکوژێت و کلنلیش بە وتارێکی پڕسەروەری یارمەتی چاڕڵز دەدات تا لە کێشەکەی ڕزگاری بێت.
ئەکتەرەکاندەستکاری
ئێڵ پاچینۆ دە ڕۆڵی فڕانک سلەید
کریس ئودانێل دە ڕۆڵی چاڕڵز سیمس
جێیمز ڕێبهۆرن دە ڕۆڵی بەڕێز ترەسک
گابریێلا ئەنوەر دە ڕۆڵی دانا
ڕیچارد ڤێنچۆر دە ڕۆڵی و.ر سلەید
بڕادڵی وایتفۆرد دە ڕۆڵی ڕەندی
ڕان ئێڵدارد دە ڕۆڵی ئەفسەر گۆڕ
فیلیپ هافمەن دە ڕۆڵی جۆرج ویلیسی چووکە
کوا دەمۆن ، بێن ئەفلێک ، برەندەن فرازێر دانتێ باسکۆ، کریس ڕاک و ستیڤن دۆرف تاقی کرانەوە بۆ ڕۆڵی چاڕڵز سیمس. هەروەها جەک نیکڵسۆن ڕۆڵی فڕانک سلەیدی پێ پێشنیار کرا بەڵام ڕەتی کردەوە.
بۆکس ئۆفیسدەستکاری
فیلمەکە لە کانادا و ویلایەتە یەکگرتووەکان $٦٩,٠٩٥,٢٥٣ بەدەست هێنا و نزیک ٧١ میلیۆن دۆلاری لە جیهان و سەرجەم $١٣٤,٠٩٥,٢٥٣ دۆلاری بەدەست هێنا[٢] [٣][٤][٥]
پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانەدەستکاری
بەرامەی ژنێک ٨٩٪ پۆلینی پێداچوونەوەی پەسەند کردنی گرت لە کۆی ٤٦ پێداچوونەوەی ڕۆتێن تۆماتۆس.
لە گشتی سایتەکان دەورگێڕی ئێڵ پاچینۆ زۆرتر بەرز کراوە هەتا خودی درامایەکە و لە کۆتاییدا براوەی خەڵاتی ئۆسكاری باشترین دەورگێڕ بوو. [٦]
فیلمەکە پوانی ٥٩ لە ١٠٠ مێتاکریتیکی وەرگرت بە پێی ١٤ پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانە [٧]
خەڵات و پاڵیوارەکاندەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Box Office Information for Scent of a Woman ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. The Wrap. Retrieved April 4, 2013.
- ^ "Scent of a Woman (1992 film)", Wikipedia, 2022-05-30, retrieved 2022-06-01
- ^ "Scent of a Woman (1992 film)", Wikipedia, 2022-05-30, retrieved 2022-06-01
- ^ "Scent of a Woman (1992 film)", Wikipedia, 2022-05-30, retrieved 2022-06-01
- ^ "Scent of a Woman (1992 film)", Wikipedia, 2022-05-30, retrieved 2022-06-01
- ^ "Scent of a Woman (1992 film)", Wikipedia, 2022-05-30, retrieved 2022-06-01
- ^ "Scent of a Woman (1992 film)", Wikipedia, 2022-05-30, retrieved 2022-06-01
- ^ Brest, Martin (1993-01-08), Scent of a Woman (Drama), Universal Pictures, City Light Films, retrieved 2022-06-01
- ^ Scent of a Woman, retrieved 2022-06-01
١. ویکیپیدیای ئینگلیزی