ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی

(لە بێھزاد مەحموودیەوە ڕەوانە کراوە)

بێھزاد مەحموودی (لەدایکبووی ١٩٩٥ – مردووی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١) پەناخوازێکی سیاسی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پێشمەرگەی پێشووی سازمانی خەباتە.[١] لە دایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەلاتی کوردستانە ناسراوە بە محەممەد محەممەدی[٢] بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیانی لەکاتی لێداوان بۆ چەند کەناڵیکی ڕاگەیاندنی ھەرێمی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.[٣][٤] بەھۆی ئەمەوە زیاتر لە ٩٠٪ جەستەی سووتا.[٥] ئەفسانە ڕەحیمی، بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بێھزاد محەممەد بە تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگەیاند «تەندروستیی بەھزاد مەحموود زۆر خراپە و بە درێژایی ئەمڕۆ ئۆکسجینی لەسەر بووە و خوێنی ھەڵھێناوەتەوە».[٦] ھەواڵێک بڵاو بۆوە کە بێھزاد مەحموودی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ھەتاوتی لە مەیدان قودسی شاری بۆکان، ناوبژی شەڕێک بەناوی «قانع عەبدوڵڵاھی» بە چەقۆ دەکوژێت و ھەڵدێت و کەسوکاری کوژراوەکە دوای ئەو ڕووداوی خۆسووتاندنە دۆزیویانەتەوە؛[٧] بەڵام بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەوەشی ڕاگەیاند کە ھەواڵەکە ڕاست نییە و بێھزاد ئەوکات لە ھەولێر بووە.[٨] شەوی یەک شەمە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ بەھۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی شاری ھەولێر کۆچی دوای کرد.[٩]

ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی
کات١٨ی ئایاری ٢٠٢١
شوێنھەولێر
ناوچەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر
جۆرخۆسوتاندن
ھۆکار
  • جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکان لەلایەن یوئێن
  • خراپی بارودۆخی ئابووری

ژیان دەستکاری

 
بێھزاد محمودی لەکاتی پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات

ڕووداوەکە دەستکاری

کاتژمێر ١ی دواینیوەڕۆی ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ محمد لەگەڵ ھاوەلێکی خۆی دەچنە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بە مەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ئەو ئۆفیسە ڕێگای چوونە ژوورەوەیان پێ نادەن ئەمەش دەبێتە ھۆی ناڕەزایەتی محمد و ھەڕەشەی خۆسوتاندن دەکات بەڵام ئەمە جێی بایەخی کاربەدەستانی بارەگەکانە نابێت.[١٠] چەند کەنالێکی ڕاگەیاندن ڕوماڵی ڕاستەوخۆی قسەکانی محمدیان کرد لە تۆڕ کەکۆمەلایەتییەکان محمد ناڕەزایەتی خۆی دەڕبری لە بەرامبەر بە دەمەوە نەچوونی داواکارییەکانی لەلایەن یوئێنەوە و ڕەخنەی توندی لێگرتن وتی «ئێمە چوار ساڵە لێرەین و ھیچ مافێکمان نییە و UN ھیچ وڵامێکمان ناداتەوە و داواکارییەکانمان پشتگوێ دەخات».[٢] لەکاتی قسەکردن بۆ میدیاکان دەبەیک بەنزین بە خۆیدا دەکات وئاگر لە خۆی بەردەدات دوای ماوەیک ڕاکردن دەکەوێتە سەر زەوی.[١١] بەھاوکاری ھاوەلەکەی و چەند پەیامنێرێک توانرا ئاگری جەستەی بکوژێنرێتەوە دوای ئەمبوڵانسێکی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی، ھەروەھا ئەو ھاوەڵای لەگەلی بوو دەستگیر کرا.[١٢] وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەوڵیر ڕایگەیاند کە باری تەندروستی محمد زۆر خراپە و لە ژێرچاودێری توندایە

کاردانەوەکان دەستکاری

  • ئەم ڕووداوە ھەر زوو کاردانەوەی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە. بەشێکی زۆری خەڵک ڕەخنەی توندیان ئاراستەی میدیاکارانی ئامادەی ئەو شێوەنە گرت، بەھۆی ئەوەی نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە خۆسووتانی محەممەد و بەردەوام بوون لە ڕووماڵکردنی خۆسووتاندنی ئەو پەناخوازە.
  • بەرپرسی ئەندامانی سازمانی خەبات ڕایگەیەند کە سکاڵەی یاسای دژی ئەو کەناڵ و میدیاکارانە تۆمار دەکات کە لەو کاتەدا لەوێ ئامادە بوون.
  • لەلایەن خۆیانەوە نووسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لە ھەولێر (یونامی) نیگەرانی خۆی بەو ڕووداوە دەڕبری و ڕایگەیەند: کە ئێمە ڕاگەیاندنی فەرمیمان دەبێت سەبارەت بەم ڕووداوە.[١٣]
  • لەلایەکی دیکەوە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان داوای کرد ئەوانەی لەو ڕووداوە کەمتەرخەمیان کردووە، ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا ئەنجام بدرێت.[١٤]
  • ھەروەھا ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کورستان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕووماڵی خۆسووتاندنەکە دەربڕی و ڕای گەیاند کە دەبوو ئەو پەیامنێرانە ئەرکی ئینسانی خۆیان جێبەجێ کردایە و نەیانھێشتبایە ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات.[١٥]
  • وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێم سەبارەت بەم ڕووداوە داوای لە دەستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەکات، ھەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکەیان کردووە، وەربگرێت.[١٦]
  • ھەروەھا فەرمانگەی زانیاری و میدیای ھەرێمی کوردستان بە ھەمان شێوە نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە دەربڕی و ئیدانەی ڕووماڵی میدیای ئەو کەناڵانەی کرد کە ئەم ڕووداوەیان بە شێوەیەکی خراپ پیشاندا.[١٧]
  • بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای کرد ئاوڕێک لە دۆخی پەنابەرانی ڕۆژھەلات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بداتەوە و چارەسەری کێشەکانیان بکات.[١٨]
  • لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ دوو کەس لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر چوونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێر و لەلایەن دوو کەس لە ئەندامانی سازمانی خەبات ڕێگریان لێکراوە، وەک ھەوڵێک بۆ ڕفاندنی محەممەد لەلایەن کۆماری ئیسلامی لێکدرایەوە. شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەپرسی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە شاری ھەولێر لە لێدوانێکی میدیایی ڕایگەیاند " چەند کەسێک لە کونسوڵخانەی ئێران چوونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێر بەڵام نازانین مەبەستییان چی بووە، ئەو کەسانەش ئێمە دامانناون لە نەخۆشخانەکە بۆ پاراستنی بێھزاد مۆبایلەکانیان لەو کەسانە وەرگرتووە کە ویستویانە بچنە نەخۆشخانەکەو ڕێگەیان نەداوە ڤیدیۆ و وێنە بگرن و دووریان خستوونەتەوە لە شوێنەکە "[١٩][٢٠]
  • ڕۆژی شەمە ٢١ی ئەیاری ٢٠٢١ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر سەردانی نەخۆشخانەی کرد لەو سەردانەی ڕابگەیەند " ھاتووین پێی بڵێین واھەست نەکات کە کەسی نییە لەوشارە، ئێمە کەس و کاری ئەوین، بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین ھەر پێویستییەکی ھەبێت ئەنجامی بدەین بۆ چارەسەرکردنی "[٢١]

خۆپیشاندان دەستکاری

٢٠ی ئەیاری ٢٠٢١ بەھۆی ئەم ڕووداوە بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لەسەر داوای کۆمیتەی ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر گردبووەیەکیان ئەنجام دا.[٢٢] ئامادەبووانی ئەو گردبوونەوەی ڕەخنەی توندیان لە ھەڵوێست و پەراوێزخستنی پەنابەرانی ڕۆژھەلات لەلایەن یوئێنەوە گرت و داوای جێبەجێکردنی مافەکانیان کرد.[٢٣][٢٤][٢٥] نۆ خاڵ وەک داواکاری پەنابەران لە بەردەم میدیاکاران و ڕاگەیەندکاران خوێندرایەوە.[٢٦] خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە شێوەی ئاسایی و ھێمنی بەڕێوەچوو بەڵام دواتر گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا.[٢٧][٢٨] بەرپرسانی یوئێن بە مەبەستی بە دەمەچوونی داوای خۆپیشاندەران ھاتنە دەرەوە و داواکارییەکانیان وەرگت و بریار درا کە ڕۆژی یەک شەممە جوابیان بدرێتەوە بەلام بەشێک لە پەنابەرانی ڕۆژھەلات ڕایانگەیاند تا جێبەجێنەکردنی داواکانیان بەردەم دەرگای نەتەوەیەکگرتووەکان چۆڵ ناکەن.[٢٩] ڕۆژی ٢٣ی ئەیار دووبارە خۆپیشاندان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەلامی داواکارییەکانیان لەلایەن یوئێنەوە دەستی پێکردووە بەلام بێ ئاکام بوو بە ھەمان شێوەی ڕۆژی یەکەم گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروست بوو لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران ھاواریان دەکرد نوێنەری حیزبیان ناوێ بۆیە کەسێکیان وەک نوێنەری خۆیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن قسە بکات بەڵام نەی توانی لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن کۆببنەوە لەسەر ئەو بابەتە چەند بەر پرسێکی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژھەلاتی کوردستان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن کۆبوونەوە بەڵام نەگەیشتنە ڕێکەوتنێک و بریاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن تا ئەو کاتەی دەگەن بە چارەسەرێک بۆ داواکارییەکانی پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان.[٣٠][٣١] گردبوونەوەکە دوای ٧٢ کاتژمێر کۆتایی ھات[٣٢] پاش مردنی بێھزاد محمودی ڕۆژی ٢٤ی ئەیاری ٢٠٢١ کۆمەڵێک لە پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە شاری سلێمانی وەک سۆز و وەفایەک بۆ بێھزاد محمودی و پەنابەرانی ڕۆژھەلات لە ھەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا[٣٣]

مردن دەستکاری

لە دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئمێرجنسی ھەولێر لە شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ ئەیار گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ھۆگر عەزیز لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەو ھاووڵاتییەی لە پێش بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی بەردابوو، گیانی سپارد.[٣٤][٣٥] ھەروەھا پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە پەیامێکدا مردنی بێھزاد مەحموودیان بەھۆی سەختی برینەکانییەوە ڕاگەیاند.[٣٦][٣٧] دوای مردنی ئیتلاعاتی ئێران بانگێشتی دایک و باوکی کردووە بۆ ئەوەی تەرمی کورەکەیان وەرگرنەوە و بیگەڕێننەوە ئێران.[٣٨][٣٩][٤٠] لە دوای مردنی بێھزاد محموودی سازمانی خەبات ڕۆژی چوارشەمەی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی دیاری کرد بۆ بە خاک سپاردنەکەی ھەر بۆیە ڕۆژی چوارشەمە[٤١] بە ئامادەبوونی دایک و باوکی بێھزاد محموودی ھەروەھا ئەندام و لایەنگرانی چەند ھێزێکی سیاسی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە شاری ھەولێر لە گۆرستانی کەسنەزان تەرمەکەی بەخاک سپێردرا لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لە وتەیەکدا وتی «بەھزاد بوو بە ھاوارێکی کپکراوی پەنابەرانی بێ بەش کە بەداخەوە ویستی ئەو ھاوارە کپکراوە بەگوێی گوێچکە داخراوەکاندا بگەیەنێت».[٤٢][٤٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پەنابەرێکی کورد لە بەردەم UN ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا". www.xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-18.
  2. ^ ئ ا "پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژھەڵات لە ھەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2021-05-18.[بەستەری مردوو]
  3. ^ Sorani, Basnews. "سەرۆکی ڕێکخراوێکی مرۆیی ھۆکاری خۆسوتاندنی بێھزاد مەحموودی ئاشکرا دەکات". www.basnews.com. Retrieved 2021-05-18.
  4. ^ "کوردێکی ڕۆژھەڵات لەشاری ھەولێر لەبەردەم بارەگای UN ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا". www.sharpress.net. Retrieved 2021-05-20. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "حرق نفسە أمام الکامیرات والصحفیین لم یوقفوە.. ما قصة الشاب الکردی الإیرانی؟". سکای نیوز عربیة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-19.
  6. ^ "ئەو گەنجەی لە بەردەم نووسینگەی یوئێن لە ھەولێر خۆی سووتاند "تەندروستیی خراپە"". rudaw. Retrieved 2021-5-20. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "قاتل جوان بووکانی، در کردستان عراق خود ڕا آتش زد". پێگەی ھەواڵیی موکریان (بە فارسی). Retrieved 21ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "ئەو گەنجەی لە بەردەم نووسینگەی یوئێن لە ھەولێر خۆی سووتاند "تەندروستیی خراپە"". www.rudaw.net. Retrieved 21ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی كاك بێهزادی مەحمودی". xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-24.
  10. ^ Corporation, Nalia. "گەنجێک لەبەردەم بارەگای یو ئێندا ھەوڵی خۆ سوتاندنیدا". nrttv.com. Retrieved 2021-05-18.
  11. ^ "دۆخی جەستەیی". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2021-05-20.[بەستەری مردوو]
  12. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180520217. Retrieved 2021-05-18. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  13. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1805202121. Retrieved 2021-05-18. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  14. ^ Admin, IHRCKR (2021-05-18). "دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەکات ڕێککاری یاسایی بگیرێتەبەر سەبارەت بە خۆسوتانی پەنابەرێک لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان". دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەھەرئمی کوردستان. Retrieved 2021-05-18.[بەستەری مردوو]
  15. ^ Sorani, Basnews. "سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نیگەرانی خۆی لە ڕووماڵی ڕاستەوخۆی خۆسووتاندنی گەنجێک دەردەبڕێت". www.basnews.com. Retrieved 2021-05-18.
  16. ^ "وەزارەتی ڕۆشنبیری: ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-05-18.
  17. ^ "پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتییەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر". حکومەتی ھەرێمی کوردستان (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-18.
  18. ^ "نامەی کاک بابەشێخ خوسەینی سکتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ ئانتونیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان". www.sazmanixebat.com. Retrieved 2021-05-19.
  19. ^ ""ھەوڵی ڕفاندنی ئەو پەنابەرە ڕۆژھەڵاتییە دەدرێت کە خۆی سوتاند"". کوردی - RojNews.News. 2021-05-19. Retrieved 2021-05-19.[بەستەری مردوو]
  20. ^ "ھەوڵێک بۆ 'ڕفاندن'ی ئەو پەنابەرەی ڕۆژھەڵات ئاشکرا دەکرێت کە خۆی سوتاند". nasnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-19. ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو گەنجە پەنابەرەی کرد کە لەبەردەم بارەگای UN خۆی سوتاند". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-26. ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر بەرێوەچوو". www.sazmanixebat.com. Retrieved 2021-05-20.
  23. ^ "تجمع اعتراضی پناهندگان کرد ایرانی در مقابل دفتر کمیساریای عالی سازمان ملل | سیمای آزادی" (بە فارسی). Retrieved 2021-05-26.
  24. ^ "ھەولێر.. پەنابەرانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای UN گردبوونەتەوھ". www.peyam.net. Retrieved 2021-05-20. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ Corporation, Nalia. "پەنابەرانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکاندا گردبوونەتەوە". nrttv.com. Retrieved 2021-05-20.
  26. ^ rezgartahir2 (2021-05-20). "پەنابەرانی کوردستانی ئێران لە ھەولێر بە خۆپیشاندان داوای مافەکانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن،". دەزگای سەتەلایتی کوردستان (بە کوردی). Retrieved 2021-05-20.[بەستەری مردوو]
  27. ^ "ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران". www.sharpress.net. Retrieved 2021-05-20. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Corporation, Nalia. "خۆپیشاندانەکەی بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت". nrttv.com. Retrieved 2021-05-20.
  29. ^ "پەنابەرانی کوردی ئێران لە هەولێر بە خۆپیشاندان داوای مافەکانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-05-26.
  30. ^ دۆخی پەنابەرانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق (بە کوردی), retrieved 2021-05-26
  31. ^ "نیگەرانی پەنابەران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لەمەڕ گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی سیاسی". VOA (بە کوردی). Retrieved 2021-05-26.
  32. ^ "نوێنەری حدکا لە هەولێر: داوا لە خۆپێشاندەرانی بەردەم نووسینگەی UN دەکەین هێمن و ئارام بن". www.rudaw.net. Retrieved 2021-05-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  33. ^ "گردبوونەوەی په‌نابه‌رانی سیاسی کوردستانی ئێران له شاری سلێمانی". www.sazmanixebat.com. Retrieved 2021-05-26.
  34. ^ "هەولێر.. ئەو گەنجەی لەبەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا". تۆڕی میدیایی خەڵک. 2021-05-23. Retrieved 2021-05-24. ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ "بێهزاد مەحموودی گیانی لەدەستدا". nasnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-24. ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ "أحرق نفسه أمام الكاميرات.. وفاة اللاجئ الإيراني بهزاد محمودي في إقليم كردستان – إرم نيوز". www.eremnews.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-26.
  37. ^ shwan (2021-05-24). "سازمانی خەبات: بێهزادی مەحموودی پێشمه‌رگه‌ی پارته‌كه‌مان بە جوانەمەرگی شەهید بوو،". مؤسسة كوردستان الفضائية (بە کوردی). Retrieved 2021-05-24. ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "ئێران داوای تەرمی بێهزاد مەحموودی دەکاتەوە.. ناس کورد زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات". nasnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-24. ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "ئەو پەنابەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەبەردەم UN خۆی سووتاند، گیانی لەدەستدا".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  40. ^ "پناهجوی سیاسی ایرانی که در اربیل، خودسوزی کرده بود، متأسفانه جان باخت". mojahedin.org (بە فارسی). Retrieved 2021-05-26.
  41. ^ "شوێنی بەخاکسپاردنی بێهزاد مەحموودی دیاری کرا". nasnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-26. ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ rezgartahir2 (2021-05-26). "تەرمی پەنابەرەكه‌ی كوردستاني ئێران لە هەولێر بەخاک سپێردرا،". ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان (بە کوردی). Retrieved 2021-05-26.
  43. ^ "دایکى بێهزاد بۆ ڕۆژنامەنوسان: وێنەم مەگرن کوڕەکەمتان بکوژاندایەتەوە". nasnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-26. ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.