دەربڕە (ماتماتیک)

(لە بڕ (ماتماتیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

دەربڕە یان بڕ [١] یان دەستەواژە [٢] (بە ئینگلیزی: Expression) کۆمەڵە یان دەستەیەکی دیاریکراو لە ھێماکانی بیرکارییە، کە پێکھاتووە لە ژمارەکان، گۆڕەکەکان، و کردارە بیرکارییەکان، بەو مەرجەی ئەم پێکھاتە بە شێوەیەکی واتادار و دروست (well-formed) پێناسە کرابێت.

دەربڕەی جەبری دەستکاری

لە دەربڕەیەکی جەبری، یان ژمارەییدا، ئەگەر پتر لە یەک کردار ھەبێت، پێویستە ڕیزکردنی کردارەکان، ڕەچاو بکرێت، (بۆ نموونە لەکاتی ھەژمارکردنی دەربڕەی ژمارەیی  ، ئەگەر ڕەچاوی ڕیزکردنی کردارەکان نەکرێت، دوو بەھای جیاوازی   یان   دەست دەکەوێت (لە بیرکاریدا، دەکاتە  ).

نموونە دەستکاری

 
    (ڕادەداری ھێڵی)
    (ڕادەداری دووجا)
    (بڕێکی ڕێژەیی)

یان

 

ھەموو ئەمانە، بە شێویەکی واتادار و دروست پێناسە کراون، دەربڕەیەکی بیرکارین. بەڵام

  یان  

شێوەیەکی دروستی نییە، بۆیە لە ڕیزی دەربڕە بیرکارییەکاندا نایەتە ئەژمار.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری کتێبی قوتابی، پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی
  2. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان دەستکاری