ئێگزیستانسیالیزم

(لە بوونگەریەوە ڕەوانە کراوە)

ئێگزیستانسیالیزم زاراوەیەکە بۆ ئاماژە بە ڕوانگەی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتاییی سەدەی ١٩یەم و سەدەی ٢٠ەم کە سەرەڕای جیاوازییەکانیان لەسەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە فەلسەفە دەبێ بە لێکۆڵینەوە لە ئێگزیستانس یا ھەبوونی تاکی ئینسانییەوە دەست پێ بکا.[١] ئێگزیستانسیالیزم قوتابخانەیەکە کە جەخت لە گرینگی و ڕەسەنایەتی مرۆڤ دەکاتەوە و بەو پێیەوە ھەر کەس ئازادە لە ئەنجامدانی ھەر کارێک و لە کردەوەکانی خۆی بەرپرسە.[٢][٣] بە ئاوڕدانەوە لە بەرھەمەکانی نیچە و کیەرکێگۆر، بزووتنەوی ئێگزیستانسیالیزم لە سەدەی بیستەم لەلایەن ھایدگەر، سارتر و مێرلۆ پۆنتی پەرەی پێدرا و بڵاوبووە. ھایدگێر ڕای خۆی لە دژی فەلسەفەی دیاردەناسی ھوسێرل بە دەربڕینی ئەوەیکە مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتی جێدەگرێ و نەتوانینی ئێمە بۆ تیۆریزەکردن لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە، باسکردووە. سارتر و پۆنتی، ئێگزیستانسیالیزمیان بە پرۆسەی باڵادەست و ئەقڵانەی سەردەمی پاش شەڕ لە ئەورووپا دەگۆڕن.[٤]

ئێگزیستانسیالیزم
جێبەجێکارexistentialist
لە چەپەوە بۆ ڕاست، لە سەرەوە بۆ خوارێ: سۆرێن کیەرکێگۆر, فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی, فریدریش نیچە, ژان پۆل سارتر

سۆرێن کیەرکێگۆر بە گشتی وەک ھەوەڵین فەیلەسووفی ئێگزیستانسیالیزم لەقەڵەم دەدرێ،[٥] گەرچی ئەو، دەستەواژەی ئێگزیستانسیالیزمی بەکار نەھێناوە.

فەلسەفەی ئێگزیستانسیالیزمی سارتر

دەستکاری

بە پێی تێڕوانینەکانی ژان پۆل سارتر، مرۆڤ ئەو شتەیە کە بۆخۆی دەیھەوێ. گوڵێک، یان خود کرمێک ناتوانێ بۆ خۆی، خۆی ساز بکات؛ لە بەر ئەوەی کە ئەمانە دوو لایەنیان ھەیە، لایەنی گەوھەر و لایەنی ھەبوون. لێرەدا گەوھەر بەر لە ھەبوون دێ. گوڵ ئەو کاتە دەبێتە گوڵ کە خۆی لە گەڵ گەوھەری گوڵ ڕێک بخات. بەڵام مرۆڤ جیاوازە. لە مرۆڤدا ھەبوون بەر لە گەوھەر دێ. مرۆڤ سەرەتا ھەیە و پاشان بچم دەگرێ. مرۆڤ بۆخۆی گەوھەری دەروونی خۆی دەخوڵقێنێ.[٦]

وتەکانی سارتر لەسەر ئێگزیستانسیالیزم[٧]

دەستکاری
«ئێگزیستانسیالیزم فەلسەفەیەکە کە ژیانی مرۆڤ ڕەخساو دەکات و لەلایەک ڕادەگەیەنێ کە ھەر ڕاستییەک و ھەر کردەوەیەک لەخۆگری چوارچێوە و دەروونخوازییە»
«بە باوەڕی ئێگزیستانسیالیزم، خراپە لەپێشدا دەبێ بدیترێتەوە پاشان بگۆڕدرێ.»
«لە قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیزم، بەوھۆیەوە مرۆڤ پێناسەھەڵگر نییە چوونکو مرۆڤ لەپێشدا ھیچ نییە، یانی نە چاکە نە خراپ.»
«ئێگزیستانسیالیزم باوەڕی بە توانای ھەستەکان و ھەوەسەکان نییە، بە باوەڕی مە مرۆڤ بەرپرسی ھەست و ھەوەسەکانی خۆیەتی.»

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی [١]
  2. ^ «existentialism» (بە ئینگلیسی). فەرھەنگی ئاکسفۆرد. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ فەرھەنگی ھەژیر، وەرگێڕان و ئامادەکردن: ھەژیر عەبدوڵاپوور/ چاپی ھەولێر/ ٢٠٠٨
  4. ^ «ھمە چیز دربارە مکتب اگزیستانسیالیسم» (بە فارسی). ماڵپەڕی پارسینە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  5. ^ «Existentialism» (بە ئینگلیسی). ئینسایکلۆپیدیای ستانفۆرد. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ ئەنوەر حەسەن پوور. «فەلسەفەی ئەخلاق» (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر؛ ژان پل سارتر (فارسی)/ وەرگێڕان: مستەفا رەحیمی/ چاپ چواردەھەم، ١٣٩١