بزوێنەری چوار ھەنگاوی

بزوێنەری چوار ھەنگاوی بریتییە لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی (IC engine) واتا (سووتان لەناوەوەی بزوێنەرەکە ڕوودەدات) کە تێیدا پستۆن چوار ھەنگاوی جیاواز لەیەکتر تەواو دەکات لەماوەی سووڕانەوەی کڕانک شەفت. ھەنگاو (stroke) بریتییەلە زۆرترین مەودا یان دووری کە پستۆن دەتوانێت بیبڕێت لەناو سلندەر (cylinder). چوار ھەنگاوە لەیەکتر جیاوازەکە ناوەکانیان بریتین لە:

  1. ھاتنەژوورەوە: لەھەمان کاتدا ناسراوە بە ڕاکێشان یان مژینی ھەوا. ئەم ھەنگاوە دەست پێدەکات لەو خاڵەی کە بەرزترین شوێنە کە پستۆن دەیگاتێ (top dead center) {.T.D.C} و کۆتایی دێت لەو خاڵەی کە نزمترین شوێنە (bottom dead center) {B.D.C.}کە پستۆن دەیگاتێ لەناو سلندەر. لەم ھەنگاوەدا پێویستە ڤاڵڤی (valve) ڕاکێشان کراوە بێت ئەو کاتەی کە پستۆن تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی بەیەکەوە ڕادەکێشێت بۆ ناو سلندەر بەھۆی بەرھەمھێنانی پەستانی ڕاکێشان لەناو سلندەر لەڕێگەی جووڵەی ھاتنە خوارەوەی پستۆن. ئەو کاتەی کە ھەوا ڕادەکێشرێە ناو سلندەر ئەوا پستۆن بۆ خوارەوە دەجووڵێت وەھەر لەئەنجامی ئەم ھاتنە خوارەوەیە ھەوا ڕادەکێشرێتە ناو ژووری سووتان.
  2. (پەستان): ئەم ھەنگاوە دەست پێدەکات لە نزمترین شوێن کە پستۆن دەیگاتێ لەناو سلندەر، یان دەست پێدەکات لە کۆتا خاڵی (ھەنگاوی ڕاکێشان) کە نزمترین شوێنە کە پستۆن دەیگاتێ,ھەروەھا کۆتایی دێت لە بەرزترین شوێن کە پستۆن دەیگاتێ. لەم ھەنگاوەدا پستۆن تێکەڵەی ھەواو بەنزین دەپەستێنێت و تێکەڵەکە ئەمادە دەکات بۆ سووتان (گڕگرتن) کەلە (ھەنگاوی توانا) ڕوودەدات واتا ھەنگاوی سێیەم کەلە خوارەوە باسی دەکەین. لەم ھەنگاوەدا دەبێت ھەردوو ڤاڵڤی ھاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوە داخراو بن.
سووتانی[بەستەری مردوو] سووتەمەنی بە چوار ھەنگاو بەکاردێت لەمەکینەکانی گازۆلین (گاز) و پەتڕۆڵ(بەنزین) :(١) ڕاکێشان، (٢) پەستان، (٣) توانا، (٤) دەرکردن. ڕەنگە شینەکەی لای ڕاست ڕێڕەوی ھاتنەژوورەوە نیشان دەدات و ڕەنگە قاوەیییەکەی لای چەپیش ڕێڕەوی چوونەدەرەوە نیشان دەدات.

٣. سووتان: لەھەمان کاتدا ناسراوە بە (توانا). ئەم ھەنگاوە دەست پێکردنی دووەم خولی سووڕانەوەی کڕانک شەفتە لە بزوێنەری سووتانی چوار ھەنگاوی. لەم ھەنگاوەدا کڕانک شەفت یەک خولی یان یەک سووڕی تەواوی بە ٣٦٠ پلە تەواوکردووە. ئەوکاتەی کە پستۆن لەخاڵی (.T.D.C)یە واتا (کۆتایی ھەنگاوی دووەم) تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنییە پەستێوراوەکە دەسووتێنرێ یان گڕی تێبەر دەبێ بەھۆی پلاکی سووتاندن (spark plug)یان پلاکی گڕگرتن (لە بزوێنەری گازۆلین [بەنزین])یان، تێکەڵەکە دەسووتێنرێ بەھۆی ئەو گەرمییەی کە دروست بووە لەئەنجامی بەرزترین پەستان (لە بزوێنەری دیزڵ [گاز]), گەڕاندنەوەی پستۆنەکە بۆ (.B.D.C) بەھێزەوە (ئەو ھێزەی کە لەئەنجامی سووتاندنی سووتەمەنییەکەدەردەچێت) لەم ھەنگاوەدا دەبێتە ھۆی بەرھەمھێنانی کارێکی میکانیکی (ھێز) لە سلندەری بزوێنەرەکەوە بۆ سووڕاندنەوەی کڕانک شەفتەکە.

٤. دەرکردن: لەھەمان کاتدا ناسراوە بە چوونە دەرەوە. لەماوەی ھەنگاوی دەرکردن (ھەنگاوی چوارەم) ,پستۆنەکە جارێکی تر لە (.B.D.C)یەوە دەگەرێتەوە بۆ (.T.D.C) لەم کاتەشدا ڤاڵڤی کردنە دەرەوی دووکەڵ کراوەیە. ئەم کردارەش تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی بەکارھاتوو واتا (ئەو دووکەڵەی کە دروست دەبێت لەئەنجامی سووتاندنی تێکەڵەکە و دەمێنێتەوە لەناو سلندەر) دەردەکاتە دەرەوەی مەکینەکە لەڕێگەی ڤاڵڤی دەرکردن (ڤاڵڤی دەرکردنی دووکەڵ).

دەتوانیت ئەم چوار ھەنگاوە بە بەردەوامی لەمێشکت بھێڵیتەوە واتا بە بەردەوامی لەبیرت بێت بە بەکارھێنانی ھاو واتاکانی لە زمانی باو (گشتی) کە ئەمانەن، "ڕاکێشان (مژین), گوشین، تەقینەوە، دەرکردن (فڕێدان)".

مێژوو دەستکاری

سووڕی ئۆتۆ دەستکاری

 
بزوێنەرێکی[بەستەری مردوو] ئۆتۆ کە لە ساڵی ١٨٨٠ کان لە وڵاتی ئەمریکا دروست کراوە

نیکۆڵاس ئاب ئۆتۆ Nikolaus August)(Ottoپیاوێکی گەشتیاری فرۆشیار بوو تایبەت بە فرۆبوو. لە یەکێک لە گەشتەکانیدا بزوێنەرێکی سووتانی ناوەکی بینی کە دروست کرابوو لە پاریس لەلایەن پیاوێکی ئاوارەی بەلجیکا بە ناوی جین جۆزێف ئێتین لینوار (Jean Joseph Etienne Lenoir). لە ساڵی ١٨٦٠, لینوار سەرکەوتووانە بزوێنەرێکی جووت ئاراستەی دروست کرد کە بە گازی ڕووناککەرەوە (تیشکدەر) کاری دەکرد بە چوستی ٤٪. ئەم بزوێنەرەی لینوار کە ١٨ لیتر بوو تەنھا ھێزی دوو ئەسپی بەرھەم دەھێنا. بزوێنەرەکەی لینوار بەگازی تیشکدەر کەلە خەڵووز دروست دەکرا ھەڵدەبوو، ئەم گازەش گەشەی پێدرا لە پاریس لەلایەن فیلیپ ڵێبن (Philip Lebon).

لە کاتی تێست کردنی بزوێنەری دروست کراوی ھاوشێوەی بزوێنەری لینوار بەڵام بە قەبارەی بچووکتر لە ساڵی ١٨٦١,ئۆتۆ چاودێری کاریگەری ھەنگاوی پەستان (ھەنگاوی دووەم)ی دەکرد لەسەر بڕی ئەو سووتەمەنییەی کە دەدرێت بە مەکینەکە. لە ساڵی ١٨٦٢, ئۆتۆ ھەوڵی دروستکردنی بزوێنەرێکیدا بۆ گەشەپێدان و باشتر کردنی بزوێنەرەکەی لینوار لە ڕووی زیادکردنی چوستی و زیاتر باوەڕپێکردنی چونکە بزوێنەرەکەی لینوار بەھۆی کەمی چوستییەکەی زۆر باوەڕپێکراو نەبوو. ئۆتۆ لەم ھەنگاوەیدا ھەوڵی دا مەکینەیەک دروست بکات کە تێیدا کرداری پەستان خستنەسەری تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنییەکەی باشتر بێت و ئامادەکردنی تێکەڵەکە بۆ سووتان باشتر بێت، بەڵام لەم ھەنگاوەیدا سەرکەوتوو نەبوو چونکە بەم ڕێگایە مەکینەکە لە چەند خولەکێک زیاتر کاری نەدەکرد و تێک دەچوو (لەکار دەکەوت). کۆمەڵێک لە ئەندازیارەکانی تریش لەھەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا بوون بەڵام ئەوانیش سەرکەوتوو نەبوون

. لە ساڵی ١٨٦٤,ئۆتۆ لەگەڵ ئیوگن ڵانگن (Eugen Langen)یەکەمین کۆمپانیای دروستکردنی یان بەرھەمھێنانی بزوێنەری سووتانی ناوەکیان دامەزراند بەناوی نیکۆڵاس ئاب ئۆتۆ لەگەڵ Cie. ھەر لەھەمان ساڵدا ئۆتۆ لەگەڵ Cie توانیان سەرکەوتووانە مەکینەیەکی ھەوایی (atmospheric) دروست بکەن. ئەم کارگەیە لەو شوێنەی کە لێی بوو نەماو گوێزرایەوە بۆ شارۆچکەی دیوتز (Deutz) لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٦٩,و ھەر لەم شارۆچکەیەدا ناوی کۆمپانیاکە نوێکرایەوەو گۆڕدرا بۆ (Deutz Gasmotorenfabrik AG) واتا (کۆمپانیای بەرھەمھێنەری بزوێنەری دیوتز گاز). لە ساڵی ١٨٧٢, گۆتلیب دایملەر (Gottlibe Damler) دەرھێنەری تەکنیکی ھەروەھا ویڵھەم مایباک (Wilhelm Maybach) سەرۆکی بەشی دیزاینی بزوێنەر بوو. دایملەر کە دروست کەری چەک بوو کاری کردبوو لەسەر مەکینەکەی لینوار. لە ساڵی ١٨٧٦, ئۆتۆ لەگەڵ لانگن سەرکەوتووانە یەکەمین بزوێنەری سووتانی ناوەکیان دروست کرد کە زۆر بەباشی تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنییەکەی دەپەستاند و ئامادەی دەکرد بۆ سووتان بۆئەوەی چوستی بزوێنەرەکەی پێ بەرزبکاتەوە و بزوێنەرەکە چوستییەکەی بەرزتر بوو بە بەراورد لەگەڵ ھەر بزوێنەرێکی تر کە لەو سەردەمەدا دروست کرابوو.

دایملەر لەگەڵ مایباک (Daimler and Maybach) پیشەکەی خۆیان لە کۆمپانیای (Otto and Cie) بەجێھێشت و یەکەمین بزوێنەری ئۆتۆ ی بەرزترین خێراییان گەشەپێدا لە ساڵی ١٨٨٣. لە ساڵی ١٨٨٥, یەکەمین ئۆتۆمبێلیان لە جۆری بزوێنەری ئۆتۆ دروست کرد. گوێزەرەوەی دایملەر ڕێیت وەیگن (Daimler Reitwagen) سیستەمی گڕگرتنی بۆڕی گەرمیان بەکارھێنا و جۆری ئەو سووتەمەنییەش کە تێیدا بەکاردەھات ناسرا بە لیگڕۆین(Ligroin) تاوەکو ببێتە یەکەمین گوێزەرەوەی جیھانی کەبە بزوێنەری سووتانی ناوەکی کاردەکات. جۆری بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە یان گوێزەرەوەیە بریتی بوو لە بزوێنەری چوار ھەنگاوی لەسەر بنچینەی دیزاینی بزوێنەرەکەی ئۆتۆ. .

بۆ ساڵی دواتر ١٨٨٤ کاڕڵ بێنز (Karl Benz) ئۆتۆمبێلێکی بزوێنەری چوار ھەنگاوی دروست کرد وەکو یەکەمین ئۆتۆمبێل لەو سەردەمەدا. لە ساڵی ١٨٨٤ کۆمپانیای ئۆتۆ کەلە سەرەتادا ناسرا بوو بە (Gasmotorenfabrik Deutz) [GFD] دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ سووتانی کارەبایی لەگەڵ کاربۆرێتەر (electric ignition and the carburetor). لە ساڵی ١٨٩٠ دایملەر لەگەڵ مایباک کۆمپانیایەکیان پێکھێنا کە ناسراو بوو بە دایملەر مۆتۆرن گسڵشافت (Daimler Motoren Gesellschaft). لەئێستادا ئەم کۆمپانیایە ناسراوە بە دایملەر بێنز (Daimler-Benz)

سووڕی ئاتکینسن دەستکاری

 
ئەم[بەستەری مردوو] ئۆتۆمبێلەی (Toyota Prius) ساڵی ٢٠٠٤ کە بزوێنەرەکەی بە سووڕی ئاتکینسن کاردەکات بریتییە لە بزوێنەری ھەردوو سیستەمی سووتەمەنی و کارەبایی.
 
سوری[بەستەری مردوو] گازی ئاتکینسن

بزوێنەری سووڕی ئاتکینسن (Atkinson) جۆرێکە لە جۆرەکانی بزوێنەری سووتانی ناوەکی یەک ھەنگاوی کە داھێنراوە لەلایەن جەیمس ئاتکینسن (James Atkinson) لە ساڵی ١٨٨٢. سووڕی ئاتکینسن دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی چووستی لە چڕی توانا (power density), و بەکاردێت لەھەندێک لەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی کە ھەردوو سیستەمی کارەبایی و سووتانی ناوەکی بەیەکەوە تێدا کۆبووەتەوە (hybrid electric).

بزوێنەری سووڕی ئاتکینسنی ئۆڕجیناڵ ڕێگەی دەدا بە ھەریەک لە ھەنگاوەکانی ڕاکێشان، پەستان، توانا، دەرکردن لە سووڕی چوار ھەنگاوی کە ڕووبدەن لە یەکجار سووڕانەوەی کڕانک شەفت ھەروەھا دیزاین کرابوو بۆ خۆبەدورگرتن لە (infringing certain patents) کە دەستیان بەسەر بزوێنەرەکانی سووڕی ئۆتۆ داگرتبوو. لەڕێگەی دیزاینی بێھاوتای کڕانک شەفتی ئاتکینسن دەتوانرێ ڕێژەی بڵاوبوونەوە جیاواز بێت لە ڕێژەی پەستان، ھەروەھا لەگەڵ ھەنگاوی توانای درێژتر لە ھەنگاوی پەستان، بزوێنەرەکە دەتوانێ چووستییەکی گەرمی زیاتر بەدەست بێنێت بەبەراورد لەگەڵ بزوێنەرەکەی پێشوو. لەکاتێکدا دیزاینی ئۆڕجیناڵی ئاتکینسن لەشتێکی سەرنجڕاکێشی مێژوویی سەیر زیاتر نییە، زۆرێک لەبزوێنەرە نوێیەکان ڕێکخستنی کاتی ڤاڵڤ (Valve Timing)ی جیاواز بەکاردێنن بۆ بەرھەمھێنانی گاریگەری ھەنگاوی پەستانی کورتتر لەسەر ھەنگاوی توانای درێژتر، بەم شێوەیە ھەست بەوەکرا کە سووڕی ئاتکینسن دەتوانێ دارایی سووتەمەنی (fuel economy) باشتر دابین بکات.

سووری دیزڵ دەستکاری

 
ئۆتۆمبێلی[بەستەری مردوو] جۆری ئۆدی R15 لە لی مانس (Le Mans).

بزوێنەری دیزڵ وەرگیراوی یان گەشەپێدەری بزوێنەری سووڕی ئۆتۆی ساڵی ١٨٧٦. کاتێک کە ئۆتۆ لە ساڵی ١٨٦١ ھەستی بەوە کرد کە دەتوانرێ چوستی بزوێنەر زیاد بکرێ بەوەی کە تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی لەسەرەتادا بپەستێورێت پێش گڕگرتن واتا تێکەڵە بپەستێورێت تاکو باشتر ئامادەبێت بۆ گڕگرتن، ئەوا لەو کاتەدا ڕودۆڵف دیزڵ (Rudolf Diesel) ھەوڵیدا جۆرە بزوێنەرێکی چوستی بەرزتر گەشەپێبدات بەوەی کە ئەم بزوێنەرە بتوانرێ کاربکات بە سووتەمەنی گرانتر (قورستر) [heavy fuel]. ھەریەک لە بزوێنەرەکانی لینوار، ئۆتۆی ھەوایی، ئۆتۆی پەستاندن لە ساڵانی (١٨٦١ لەگەڵ ١٨٧٦)دیزاین کرابوون بۆئەوەی بە گازی تیشکدەر (گازی خەڵوز) کاربکەن. بەھەمان شێوەی ئۆتۆ, دیزڵ ویستی بزوێنەرێک دروست بکات تاوەکو کۆمپانیا بچووکەکانی پیشەسازی (بەرھەمھێنان) بتوانن سەرچاوەی وزەی خۆیان دابین بکەن و لەپێشبڕکێدا بن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بەرھەم ھێنان، و بەھەمان شێوەی ئۆتۆ,بۆئەوەی پێویست بەوە نەکات کە ببەسترێتەوە بە سەرچاوەی سووتەمەنی شارەوانی (ناوخۆیی). بەھەمان شێوەی ئۆتۆ,ئەم کارەش زیاتر لە دە ساڵی خایاند بۆ بەرھەمھێنانی بزوێنەری بەرزترین پەستان کە تێیدا سووتەمەنی پڕژێنراو بۆ ناوسلندەر لەخۆیەوە گڕ دەگرێت بەبێ بوونی پلاکی گڕگرتن. دیزڵ سووتەمەنی پرژێنراو تێکەڵ بەھەوای بەکارھێنا لەیەکەم بزوێنەریدا.

لەماوەی سەرەتاکانی گەشەکردن، یەکێک لە بزوێنەرەکان تەقییەوەو خەریک بوو دیزڵ لەناو ببات، بەڵام دیزڵ ھەر بەردەوام بوو تا لە کۆتایدا سەرکەوتووانە بزوێنەرێکی دروست کرد لە ساڵی ١٨٩٣. بزوێنەری بەرزترین پەستان، کەتێیدا سووتەمەنی گڕ دەگرێت بەھۆی گەرمی دروست بوو لە پەستاندن، ئێستا ناسراوە بە بزوێنەری دیزڵ بەھەردوو دیزاینی دوو ھەنگاوی و چوار ھەنگاوی.

بزوێنەری دیزڵی چوار ھەنگاوی لەبوارێکی بەرفراوانی کارە قورسەکان بەکاردەھێنرا بۆ ماوەی دەیەھا ساڵ. ئەم بزوێنەرە سووتەمەنی قورسی بەکاردەھێنا کە وزەیەکی زیاتری ھەبوو و پاڵاوتن یان پوختەکردنێکی کەمتری پێویست بوو بۆ بەرھەمھێنان. باشترین یان چوست ترین بزوێنەرەکانی سووڕی ئۆتۆ کاردەکەن بە چوستی گەرمی (٣٠٪).

شیکردنەوەی داینەمیکی گەرمی دەستکاری

 
ھێڵکاری[بەستەری مردوو] پەستان و قەبارە (p-v diagram)ی سووڕی ئۆتۆی چوار ھەنگاوی خەیاڵی: (A) ھەنگاوی ڕاکێشان جێبەجێ دەکرێت بە فراوانبوون بە پەستانی جێگیر، بەدوایدا (B) ھەنگاوی پەستان جێبەجێ دەکرێت بە پەستانی ئادیاباتیکی (adiabatic compression). لەڕێگەی سووتانی سووتەمەنییەکە پڕۆسەیەکی قەبارە جێگیر بەرھەم دێت، بەدوایدا فراوان بوونێکی ئادیاباتیکی، ھەنگاوی (c) توانا دابین دەکەن. سووڕەکە کۆتایی دێت بە پڕۆسەیەکی قەبارە جێگیر لەگەڵ پەستانی جێگیر، کە ھەردوکیان بەیەکەوە ھەنگاوی (D) دەرچوون دابین دەکەن.

شیکردنەوەی داینەمیکی گەرمی ھەریەک لە سووڕەکانی دوو ھەنگاوی و چوار ھەنگاوی کارێکی ئاسان نییە. بەھەرحاڵ, شیکردنەوەکە دەتوانرێ بەشێوەیەکی بەرچاو سادە بکرێ ئەگەر گریمانەکانی ستانداردی ھەوا بەکاربێت. لەئەنجامدا، سووڕێک دەست دەکەوێت کە بەنزیکەیی لێک دەچن لەگەڵ سووڕە ڕاستەقینەکە، کە ئەویش بریتییەلە سووڕی ئۆتۆ.

لەکاتی کارکردنی ئۆتۆمبێل لەحاڵەتی ئاسایی، کە تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی دەپەستێورێت، پریشکی کارەبایی دروست دەبێت بۆ گڕگرتنی تێکەڵەکە. لەخێرایی نزم ئەم کردارە لەنزیک (TDC) ڕوودەدات. ئەو کاتەی کە خێرایی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات، ئەوا خێرایی flmae ی پێشەوە ناگۆڕێت بۆیە خاڵی گڕگرتنی سووتەمەنییەکە بەھۆی چەرخەوە زووتر کارا دەبێت لە سووڕەکە کە ڕێگە دەدات ڕێژەیەکی زیاتری تێکەڵەکە ئامادەبێت بۆ سووتان پێش ئەوەی ھەنگاوی توانا دەست پێبکات. ئەم کردارە بەسوودە بەکاردێت لە دیزاینە جیاوازەکانی بزوێنەری ئۆتۆ؛ بزوێنەری ھەوایی (نەپەستێنراو) کاردەکات بە چووستی ١٢٪ لەکاتێکدا بزوێنەری وزە بۆ دابین کراو بە پەستان کاردەکات بە چووستی نزیکەیی ٣٠٪.

سووتەمەنییە پێشنیارکراوەکان دەستکاری

کێشەی ئەو بزوێنەرانەی کە لەڕێگەی پەستانەوە توانا دابین دەکەن ئەوەیە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەئەنجامی پەستان دەبێتە ھۆی ڕوودانی گڕگرتنی پێش وەختە (pre-ignition). ئەگەر ئەم کردارە ڕووبدات لەکاتێکی ھەڵە کە زۆر وزەبەخشە، دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە بزوێنەرەکە. بەشە جیاوازەکانی پەتڕۆڵ خاڵی گڕکرتنی جیاوازیان ھەیە (ئەو پلە گەرمییەی کە تێیدا سووتەمەنییەکە ئەگەری ئەوەی ھەیە کە لەخۆیەوە گڕ بگرێت). ئەم کێشەیەش پێویستە ببرێتە ڕیزی ئەو کێشانەی کەلە دیزاین کردنی سووتەمەنی و بزوێنەردا ھەن.

تێکەڵەی سووتەمەنی و ھەوای پەستێنراو بۆ گڕگرتن دیاریکراوە بە پێکھاتەی کیمیایی سووتەمەنییەکە. پۆلی جیاواز لە سووتەمەنی ھەن کە ئاستی جیاوازی(performance)ی بزوێنەرەکان دابین دەکەن. پێکھاتەی کیمیایی سووتەمەنییەکە دەگۆڕدرێ بۆ گۆڕینی ئەو پلە گەرمییەی کە تێیدا گڕگرتنی لەخۆ (self-ignition) ڕوودەدات؛ و ڕێگای جیاواز ھەیە بۆئەنجامدانی ئەو کارە. ئەو بزوێنەرانەی کە دیزاین کراون بەڕێژەی پەستانی بەرزتر تێیان دا کرداری گڕگرتنی پێش وەختە زۆربەی جار ئەو کاتە ڕوودەدات کە تێکەڵەی سووتەمەنی و ھەوای پەستێنراو بۆ پلەیەکی گەرمی بەرزتر زووتر دەیەوێ گڕ بگرێت. پلەی گەرمی بەرزتر بەشێوەیەکی کاریگەرتر و باشتر سووتەمەنییەکان دەھەڵمێنێت وەک گازۆلین، کە چووستی پەستانی بزوێنەر زیاد دەکات. لەھەمان کاتدا ڕێژەی پەستانی بەرزتر مانای ئەوەیە کە ئەو دوورییەی کە پستۆن دەتوانێت بێبڕێت بۆ بەرھەمھێنانی توانا زیاتر دەبێت (کە پێی دەوترێت ڕێژەی بڵاوبوونەوە [Expansion ratio]).

ڕێژەی ئۆکتانی سووتەمەنییەکی دیاریکراو بریتییەلە پێوانی بەرگری سووتەمەنییەکە بۆ گڕگرتنی لەخۆ. سووتەمەنییەک بە ژمارەی ئۆکتانی بەرزتر ڕێگەدەدات بە ڕێژەی پەستانی بەرزتر، کە وزەیەکی زیاتر لە سووتەمەنییەکە دەردەھێنێت ھەروەھا بەشێوەیەکی باشترو کاریگەرتر ئەو وزەیە دەگۆڕێت بۆ کاری بەسوود لەھەمان کاتدا ڕێگە دەگرێت لەوەی کە بزوێنەر زیانی پێ بگات بەھۆی گڕگرتنی پێش وەختە. لەھەمان کاتدا سووتەمەنی بە ژمارەی ئۆکتانی بەرز نرخەکەشی گرانترە.

بزوێنەرەکانی دیزڵ بەسروشتی خۆیان گرینگی نادەن بە گڕگرتنی پێش وەختە. بەڵکو گرینگی دەدەن بەوەی کە سووتان دەکرێ دەست پێبکرێ یاخود نا. باسکردنی ئەوەی کە چۆن سووتەمەنی دیزڵ لەوانەیە گڕ بگرێت ناودەنرێت بە ڕێژەی سێتان (cetane rating). لەبەر ئەوەی سووتەمەنییەکانی دیزڵ لە پلەیەکی بەھەڵم بوونی نزمدان، بۆیە زۆر بەئەستەم گڕ دەگرن ئەو کاتەی کە ساردن (پلەی گەرمیان نزمە). تەکنیکی جیاواز بەکاردەھێنرێت بۆ کارپێکردنی بزوێنەری دیزڵی سارد، باوترینیان بەکارھێنانی پلاکی گەرمکردنە (glow plug).

دیزاین و بنەما ئەندازیارییەکان دەستکاری

سنووردارکردنەکانی توانای بەرھەم ھاتوو دەستکاری

 
سووڕی[بەستەری مردوو] چوار ھەنگاوی ١=TDC ٢=BDC A:ڕاکێشان B:پەستان C:توانا D:دەرچوون

گەورەترین بڕی توانا کە بەرھەم دێت بەھۆی بزوێنەر دیاریدەکرێت بە گەورەترین بڕی ھەوا کە ڕادەکێشرێ بۆ ناو بزوێنەر. بڕی ئەو توانایەی کە بەرھەم دێت بەھۆی پستۆنی بزوێنەر پەیوەنددارە بە قەبارەی پستۆنەکە (قەبارەی سلندەر), ئەگەر دیزاینی بزوێنەرەکە دوو ھەنگاوی بێت یان چوار ھەنگاوی، چووستی قەبارەیی، بەفیڕۆچووەکان، ڕێژەی ھەوا بۆ سوتەمەنی، نرخی گەرمی سووتەمەنی، ڕێژەی ئۆکسجین لە ھەوا لەگەڵ خێرایی (RPM). بەرزترین خێرایی دیاریدەکرێت بەھۆی ھێزی ماددە بەکارھاتووەکان لەگەڵ سیستەمی چەورکردن. ڤاڵڤەکان، پستۆنەکان، لەگەڵ قۆڵە بەگنەکان ھێزە سەختەکانی تاودان لەخۆیاندا کۆدەکەنەوە. ئەو کاتەی کە بزوێنەر لەخێرایی بەرز دایە، شکانی فیزیایی لەگەڵ لەرزینی ئەڵقەی پستۆن ڕوودەدات، لەئەنجامدا توانا ون دەبێت یان تەنانەت بزوێنەرەکەش زیانی پێدەگات. لەرزینی ئەڵقەی پستۆن ڕوودەدات ئەو کاتەی کە ئەڵقەکان بەشێوەیەکی ستوونی دەلەرنەوە بە لەرینەوەیەکی دووبارە لەناو چاڵەکانی پستۆن. لەرزینی ئەڵقەی پستۆن بەیەکەوە بەسترانی نێوان ئەڵقەکە و دیواری سلندەرەکە چارەسەر دەکات، کە ھۆکاری بەفیڕۆدانی توانا و پەستانی ناو سلندەرە. ئەگەر بزوێنەرێک بە خێرایییەکی یەکجار زۆر بسووڕێتەوە، ئەوا سپرینگی ڤاڵڤەکان ناتوانن بەخێرایی پێویست بجوڵێن بۆ داخستنی ڤاڵڤەکان. ئەم کردارەش بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی ڤاڵڤ (valve float), ھەروەھا ئەم کردارە دەتوانێ ببێتە ھۆی بەریەککەوتنی ڤاڵڤ و پستۆن زۆر بەسەختی و وێرانکردنی بزوێنەرەکە. لە خێرایییە بەرزەکان چەورکردنی نێوان پستۆن و دیواری سلندەر بەرەو نەمان دەچێت. ئەم کردارەش خێرایی پستۆن سنووردار دەکات لە بزوێنەرە پیشەسازییەکان بۆ دە مەتر لە چرکەیەک (10 m/s).

ڕێڕەوی ڕاکێشان و دەرکردنی لێشاو دەستکاری

توانای بەرھەم ھاتوو لە بزوێنەر پشت دەبەستێت بە جۆری (ماددە)ی ڕاکێشراو (تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی) ھەروەھا ماددەی دەرچوو لە بزوێنەر کە بتوانن بەخێرایی بجووڵێن بەناو ڕێڕەوی ڤاڵڤەکاندا، کە بەزۆری جێگیر دەکرێن لە سەری سلندەر (cylinder head). بۆ زیادکردنی توانای بەرھەم ھاتوو لە بزوێنەر، ئەوا ناڕێکی لە ڕێڕەوەکانی ڕاکێشان و دەرکردن وەک ناڕێکی لەشێوازی قاڵب گرتنی ڕێڕەوەکە دەتوانرێ لاببرێت، ھەروەھا بە یارمەتی ئامێری لێشاوی ھەوا (air flow bench), گۆڕینی نیوەتیرەی ڕێڕەوی ڤاڵڤ, ھەروەھا شوێنی جێگیرکردنی ڤاڵڤ (valve seat) دەتوانرێ بگۆڕدرێت و باشتر بکرێت بۆ کەمکردنەوەی بەرگری. ئەم پڕۆسەیە ناودەنرێت بە پۆڕتینگ (porting), ھەروەھا دەتوانرێ ئەنجام بدرێ بە بەکارھێنانی دەست یاخود ئامێری (CNC).

دووبارە بەکارھێنانەوەی گەرمی بەفیڕۆچوو لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی دەستکاری

بزوێنەری سووتانی ناوەکی لەتوانایدایە بەتێکڕای ٤٠–٤٥٪ لە وزەی ھاتوو (تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی) بگۆڕێت بۆ کاری میکانیکی. بەشێکی زۆر لە وزەی بەفیڕۆچوو لەم بزوێنەرە لەسەرشێوەی گەرمییە کە دەگوازرێتەوە بۆ ژینگە لەڕێگەی ساردکەرەوە، پەڕەکان، .... . ئەگەر ئێمە بتوانین بەشێوەیەک گەرمی بەفیڕۆچوو لە بزوێنەر دووبارە بەکاربێنینەوە ئەوا دەتوانین performance ی بزوێنەر باشتر بکەین. ئەوە دۆزرایەوە کە ئەگەر بێت و تەنھا لە ٦٪ ی تێکڕای گەرمی بەفیڕۆچوو لە بزوێنەر دووبارە بەکاربھێنرێتەوە ئەوا دەتوانێت چووستی بزوێنەر بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر بەرزبکاتەوە. .

زۆر ڕێگەی جیاواز دادەھێنرێن بۆ پوختە کردن و جیاکردنەوەی گەرمی بەفیڕۆچوو لە بزوێنەر پاشان بەکارھێنانی بۆ ئەنجامدانی چەند کارێکی تری بەسوود، و لەھەمان کاتدا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گازە پیسکەرەکانی ژینگە. بەکارھێنانی سووڕی ڕانکین (Rankine cycle), تۆربۆچاڕجینگ، لەگەڵ ھاندان بە کیمیای گەرمی (thermoelectric generation) دەتوانرێ زۆر سوودبەخش بێت وەک سیستەمێکی دووبارە بەکارھێنانەوەی گەرمی بەفیڕۆچوو

سوپەرچارجینگ دەستکاری

یەکێک لەڕێگاکان بۆزیادکردنی توانای بزوێنەر ئەوەیە کە بەھێزەوە ھەوایەکی زیاتر بخەینە ناو سلندەر تاوەکو بتوانرێ توانایەکی زیاتر بەرھەم بھێنرێت لەھەر ھەنگاوێکی توانا. ئەم کارەش دەتوانرێ ئەنجام بدرێ بەبەکارھێنانی ھەندێک لەئامێرەکانی پەستانی ھەوا کە ناسراون بە سوپەرچارجەر، کە دەتوانرێ بەکاربخرێن (بجوڵێنرێن) بەھۆی کرانک شەفتی بزوێنەر.

سوپەرچارجینگ (زیادکردنی ھەوای نێردراو بۆ ناو مەکینە بەھۆی ھێزەوە) توانای دەرچوو لەبزوێنەری سووتانی ناوەکی پەیوەنددار بە لادانە (دوورییە) بڕاوەکەی زیاددەکات. لەزۆربەی کاتدا، سوپەرچارجەرەکە بەبەردەوامی کاردەکات، بەڵام لەئێستادا دیزاینی وا بۆ سوپەرچارجەر دروست دەکرێ تاوەکو لەخێرایی جیاواز و دیاریکراو کاربکات بەگوێرەی (خێرایی بزوێنەر). زیادکردنی ھەوای نێردراو بۆناو بزوێنەر بەشێوەی میکانیکی زیانێکی ھەیە ئەویش ئەوەیە ھەندێک لەتوانای دەرچوو لە بزوێنەر بەکاردێت بۆ کارپێکردنی سوپەرچارجەرەکە، لەکاتێکدا توانا بەفیڕۆدەچێت لەئەنجامی دەرچوون بەبەرزترین پەستان ئەوکاتەی کە ھەوا دوو جار دەپەستێورێت و پاشان قەبارەیەکی زیاتر بۆ سووتان بەدەست دێت لەژووری سووتان بەڵام ئەم کردارە تەنھا لەیەک قۆناغدا ڕوودەدات و درێژەی پێدەدرێت.

توربۆچارجینگ دەستکاری

ئامێری توربۆچارجەر بریتییە لە سوپەرچارجەر کە کاردەکات بەھۆی گازە دەرچووەکانی بزوێنەر، بەواتایەکی تر بریتییە لە تۆرباین. توربۆچارجەر یەکدەگرێت (دەبێت بە بەشێک) لە سیستەمی دەرچوونی ئۆتۆمبیل بۆ بەکارھێنان و سوود وەرگرتن لە دووکەڵی دەرچوو لە ئۆتۆمبێل. ئەم ئامێرە لە دوو بەش پێک دێت، تۆرباینی بەرزترین خێرایی کەلە لایەکییەوە پەستان دەخاتە سەر ئەو ھەوایەی کە دەچێتە ناو بزوێنەر، لەلاکەی تریشەوە کاردەکات بەھۆی گازە دەرچووەکان لە بزوێنەر.

لەکاتی نەبوونی قورسایی(load) لەسەر بزوێنەر، ھەروەھا لەکاتی زیادکردنی خێرایی لە خێرایی کەمەوە بۆ خێرایی مام ناوەند ئەوا تۆرباینەکە توانایەکی کەم بەرھەم دەھێنێت لە قەبارەیەکی بچووکی دەرچوونی دووکەڵ,لەم کاتەدا تۆربۆچارجەرەکە کاریگەرییەکی کەمی ھەیە ھەروەھا بزوێنەرەکەش بەنزیکەیی کاردەکات بەڕێگای چوونەژوورەوەی ھەوای سروشتی (بەبێ ھێز). ئەو کاتەی کە پێویستمان بەتوانای دەرچووی زیاتر ھەیە لە بزوێنەر، ئەوا ئەو کاتە خێرایی بزوێنەرەکە لەگەڵ ڤاڵڤی ڕێکخستنی چوونەژوورەوەی ھەوای ناو بزوێنەر زیاددەکات تا ئەوکاتەی گازە دەرچووەکانی بزوێنەر بەشی ئەوە دەکەن کە پەڕەکانی تۆرباینی تۆربۆچارجەرەکە بسووڕێننەوە تاوەکو بەھێزەوە پاڵ بەھەواوە بنێت بۆئەوەی بچێتە ناو ڕێڕەوی چوونەژوورەوەی ھەوا کە زیاترە لەبڕی ئەو ھەوایەی کە بەبێ ھێز و بەشێوەیەکی سروشتی دەچێتە ناو ڕێڕەوی چوونەژووەوەی ھەوای بزوێنەر. بەم شێوەیە توانای بزوێنەر لەگەڵ خێرایییەکەی زیاددەکات بەھۆی تۆرباین.

تۆربۆچارجینگ ڕێگە بەزیادبوونی چوستی بزوێنەر دەدات چونکە ئامێری تۆربۆچارجەر کاردەکات بەھۆی پەستانی گازە دەرچووەکان لە بزوێنەر کە ئەگەر ئەم ئامێرە نەبوایە زۆربەی بەفیڕۆ دەچوو، بەڵام دیزاینێکی دیاریکراو ھەیە کە ناسراوە بە دواکەوتنی تۆربۆ (turbo lag). توانای بزوێنەری زیادکراو ڕاستەوخۆ بەردەست نابێت ئەگەر پێویستمان بەوەبوو کە زۆر بەپەلە خێرایی بزوێنەر زیادبکەین، بۆ دروستکردنی پەستان و سووڕاندنەوەی تۆربۆ, پێش ئەوەی کە تۆربۆکە دەست بکات بەئەنجامدانی ھیچ کردارێکی پەستانی ھەوای بەسوود. قەبارەی ھاتنەژوورەوەی ھەوای زیادکراو ھۆکارێکە بۆ زیادکردنی قەبارەی دەرچوونی دووکەڵ و خێراتر سووڕانەوەی تۆربۆکە، و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کرداری بەرھەمھێنانی بەرزترین توانا بەدەست دێت. یەکێکی تر لەکێشەکان ئەوەیە کە دووکەڵی دەرچوو بە پەستانی بەرزتر وا لە گازی دەرچوو دەکات کە گەرمییەکی زیاتری خۆی بگوازێتەوە بۆ بەشە میکانیکییەکانی بزوێنەرەکە.

ڕێژەی بەگن و پستۆن بۆ ھەنگاو دەستکاری

ڕێژەی بەگن بۆ ھەنگاو بریتییەلە ڕێژەی درێژی قۆڵە بەگن (connecting rod) بۆ درێژی ھەنگاوی پستۆن. بەگنێکی درێژتر پەستانی پستۆنەکان لەسەر لاکانی دیواری ناوەوەی سلندەر لەگەڵ ھێزە فشارکەرەکان کەم دەکاتەوە، ھەروەھا تەمەنی بزوێنەریش درێژتر دەکات؛ و لەھەمان کاتدا نرخی بزوێنەر لەگەڵ کێشەکەی و بەرزییەکەی زیاد دەکات.

بزوێنەری چوارگۆشەیی (square engine) بریتییە لەو بزوێنەرەی کە تیرەی سلندەرەکەی یەکسانە بە درێژی ھەنگاوی پستۆن. ئەو بزوێنەرەی کە تیرەی سلندەرەکەی گەورەترە لە درێژی ھەنگاوی پستۆن پێی دەوترێت بزوێنەری ژوور چوارگۆشەیی (oversquare engine), و بەپێچەوانەوە، ئەو بزوێنەرەی کە تیرەی سلندەرەکەی بچووکترە لە درێژی ھەنگاوی پستۆن پێی دەوترێت بزوێنەری ژێر چوارگۆشەیی (undersquare engine).

ڕێبازی ڤاڵڤ دەستکاری

ڤاڵڤەکان بەشێوەیەکی گشتی دەجووڵێنرێن بەھۆی سووڕانەوەی کام شەفت (camshaft) بەخێرایییەک کە یەکسانە بە نیوەی خێرایی کڕانک شەفت. ڕێبازی ڤاڵڤ (valve train) پێکھاتووە لە زنجیرەیەک کام شەفت بەدرێژایی ڕێبازەکە، و ھەریەک لەم کام شەفتانە دیزاین کراون بۆ کردنەوەی ھەر ڤاڵڤێک لەکاتی گونجاوی خۆی لەھەرییەک لە ھەنگاوەکانی ڕاکێشان و دەرچوون. تاپێت (tappet) بریتییەلە ڕووی بەریەککەوتن لەنێوان کام شەفت و ڤاڵڤ کە تێیدا کام شەفتەکە لەسەر تاپێتەکە دەخلیسکێت بۆ کردنەوەی ڤاڵڤەکە. زۆرێک لە بزوێنەرەکان ڕیزێک یان زیاتری کام شەفتیان ھەیە کە دەکەونە سەر سلندەرەکان، بەشێوەیەک کە ھەر دانەیەک لە کامەکانی (cam) ئەم کام شەفتانە ڕاستەوخۆ ڤاڵڤێک دەجووڵێنێت لەڕێگەی تاپێتێکی تەختەوە. لەھەندێک بزوێنەر کام شەفت وا دیزاین کراوە کە دەکەوێتە ناو کڕانک کەیس (crankcase), کە تێیدا ھەر دانەیەک لە کامەکان پاڵ بە شەفتی پاڵنان (push rod) دەنێت، ئەویش پاڵ بە قۆڵی ڕۆکەر (rocker arm) دەنێت، قۆڵی ڕۆکەریش ڤاڵڤەکە دەکاتەوە، یاخود ئەگەر ھاتوو بزوێنەرەکەمان لەجۆری بزوێنەری سەرتەخت (flathead engine) بوو ئەوا پێویستمان بەبەکارھێنانی (push rod) نابێت. دیزاینی (overhead cam) ڕێگە دەدات کە خێرایی ئۆتۆمبێل زیاتر بێت، چونکە ئەم جۆرە دیزاینە باشترین ڕێڕەوی ڕاستەوخۆ دابین دەکات لەنێوان کام و ڤاڵڤەکە.

بۆشایی ڤاڵڤ دەستکاری

بۆشایی ڤاڵڤ(valve clearance) بریتییە لەو بۆشایییە بچووکەی نێوان بەشی سەرەوەی ڤاڵڤ و ئەو بەشەی کە پاڵ بە سەری ڤاڵڤەکەوە دەنێت بۆ خوارەوە (نووکی ڕۆکەر) کە دڵنیای دەکاتەوە کە ڤاڵڤەکە بەتەواوی داخراوە. لەو بزوێنەرانەی کە بورغی میکانیکی ڕێکخەری ڤاڵڤیان ھەیە، زیادبوونی لەڕادەبەدەری بۆشایی ڤاڵڤ دەبێتە ھۆی دروستبوونی دەنگ لە ڕێبازی ڤاڵڤ (valve train). بۆشایییە زۆر بچووکەکەی ڤاڵڤ دەتوانێت وابکات کە ڤاڵڤەکان بەتەواوی دانەخرێن، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەفیڕۆچوونی performance و لەوانەشە ببێتە ھۆی گەرم بوونی لەڕادەبەدەری ڤاڵڤی دەرچوونی دووکەڵ. بەشێوەیەکی گشتی، پێویستە بۆشایییەکە ھەر (٢٠٠٠٠)میل واتا (٣٢٠٠٠)کم جارێک دووبارە ڕێک بخرێتەوە بەھۆی گێچی نیشاندەر (feeler gauge). ڕۆنی پیس بووی بزوێنەر لەوانەیە ببێتە ھۆی شکانی بەرزکەرەوەکان.

ھاوسەنگی وزە دەستکاری

شیکردنەوەی داینەمیکی گەرمی

بزوێنەرەکانی ئۆتۆ چووستییەکەیان ٣٠٪ , بە واتایەکی تر تەنھا ٣٠٪ ئەو وزەیەی کە بەرھەم دەھێنرێت بەھۆی سووتان دەگۆڕدرێت بۆ وزەی سووڕاوەی بەسوود لەسەر شەفتی دەرەوەی بزوێنەر (کڕانک شەفت), لەکاتێکدا بەشە ماوەکەی تر بەفیڕۆ دەچێت بەھۆی گەرمی، لێکخشان، ھەروەھا بەشەکانی تری بزوێنەر. چەند ڕێگایێک ھەیە بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی ئەو وزەیەی کە بەفیڕۆ دەچێت بەشێوەی گەرمی. بەکارھێنانی تۆربۆچارجەر لە بزوێنەری دیزڵ زۆر کاریگەرە بە زیادکردنی پەستانی ھەوای ڕاکێشراو بۆ ناو سلندەر کە لەئەنجامدا، ھەمان زیادبوونی performance لە بزوێنەر زیاد دەکات وەک ئەوەی کە دوورییەکی زیاتر ببڕێت. کۆمپانیای ماک تڕەک (Mack truck) دەیان ساڵ پێش ئێستا، سیستەمێکی تۆڕباینیان گەشەپێدا کە گەرمی بەفیڕۆچووی دەگۆڕی بۆ وزەی جووڵاو کە دەگەڕێندرایەوە بۆ گێڕی بزوێنەر. لە ساڵی ٢٠٠٥, کۆمپانیای (BMW) گەشەپێدانی تۆربۆستیمەر (turbosteamer)یان ڕاگەیاند، کە سیستەمێک بوو کە بە دوو ھەنگاو گەرمی بەفیڕۆچووی دووبارە بەکاردەھێنایەوە کە ھاوشێوە بوو لەگەڵ سیستەمەکەی ماک کە ٨٠٪ وزەی گازە دەرچووەکانی دووبارە بەکاردەھێنایەوە ھەروەھا چووستی بزوێنەری ئۆتۆی بەرز کردەوە بەڕێژەی ١٥٪. بەپێچەوانەوە، بزوێنەری شەش ھەنگاوی لەوانەیە بڕی سووتەمەنی بەکارھاتوو کەم بکاتەوە بەڕێژەی زیاتر لە ٤٠٪.

بزوێنەرە نوێیەکان بەزۆری وا دروست دەکران کە کەمێک چووستییەکەیان کەمتر بێت لەو چووستییەی کە بەھەر شێوەیەکی تر دەتوانن ببن. ئەم کردارەش پێوست بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دووکەڵ وەک دووبارە بڵاوبوونەوەی گازە دەرچووەکان ھەروەھا بگۆڕەکانی کاتالیتیک (catalytic converters) کە ڕێژەی تەمی دووکەڵاوی و ژینگە پیسکەرەکانی تریان کەم دەکردەوە. کەمکردنەوە لە چووستی لەوانەیە بژمێردرێ لەلایەن یەکەی کۆنتڕۆڵی بزوێنەر (ECU) بە بەکارھێنانی تەکنیکی سووتانی لاواز.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوی ناوەندی دارایی سووتەمەنی (corporate average fuel economy) فەرمانیدا کە پێویستە گوێزەرەوەکان تێکڕای ٣٤٫٩ میل لەھەر گالۆنێک(mpg-us) بەدەست بێنن (6.7L/100 km;41.9mpg-imp) بەراورد کرا بە داتای ستانداردی پێشوو کە ٢٥ میل بوو لەھەر گالۆنێک (mpg-us) (9.4L/100 km;30mpg-imp). ئەو کاتەی کە دروست کەرەکانی ئۆتۆمبێل سەیری ئەم ستانداردانەیان کرد لە ساڵی ٢٠١٦, ڕێگای نوێی ئەندازیاری بزوێنەری سووتانی ناوەکی (ICE) کۆنی پێشنیار کرد. ھەندێک لە چارەسەرەکان بۆ زیادکردنی چوستی سووتەمەنی (fuel efficiency) بووە ھۆی دەرکردنی فەرمانی نوێ کە تێیدا گڕگرتن ڕووبدات ئەو کاتەی کە پستۆن دەگاتە دوورترین خاڵ لە کڕانک شەفت، کە ناسراوە بە (top dead center), ھەروەھا بەکارھێنانی سووڕی میلەر (Miller cycle). ئەم دوو کردارەی سەرەوە بەیەکەوە لە دووبارە دیزاین کردنەوەی بزوێنەر توانیان بەشێوەیەکی ئاشکرا بڕی سووتەمەنی بەکارھاتوو لەگەڵ گازە دەرچووەکانی NOX کەم بکەنەوە.

شوینی دەست پێکردن، ھەنگاوی ڕاکێشان، لەگەڵ ھەنگاوی پەستان.

گڕگرتنی تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی، ھەنگاوی توانا، لەگەڵ ھەنگاوی دەرکردن.

      https://en.wikipedia.org/wiki/File:Four_stroke_cycle_power.png

ھەروەھا ئەمانەی خوارەوەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری