بزوێنەری جێت (بە ئینگلیزی: Jet engine) جۆرێکە لە مەکینەی کارلێکەر کەوا پاڵنەرێکی بەھێزی جوڵاوەی گوزەرەی لێدەردەچێت کە پاڵنەر دروست دەکات بەبەڵاوبوونەوەی تەوژم ئەو وەسف کردنە موشەکەکان و ڕۆکێتەکانش دەگرێتەوە، بەشێوەیکەی گشتی بزوێنەری جێت پێکھاتووە لە پەستێنەرێکی خولاوەی ھەوای توانایی پێ لێدەدرێت لەلایەن تۆرباین کە توانایەکە بەڵاودەبێتەوە بەھۆی نۆزڵەوە کە ئەمەش خولی گەرمی داینەمیکی برایتۆن جێبەجێ دەکات باڵای فرۆکە ئەم جۆرە مەکینەی بەکاردەھێنن بۆ گەشتی دوورو درێژ بەئاسماندا خێرایییەکی زۆر و چووستی سوتەمەنی باش لەوچاو مەکینەی پستن بەکاردەھێندرێت.

u s ھێزی ھەوای f -15E ستریک ئێلگس
رواڵەت لێیکچوونی دابەزینی تۆربۆفانی ھەوا
بزوێنەری گەورەی ڕۆشتووی ھەوا لەماوەی داکشان

مێژوو دەستکاری

مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکانی میسر لەسەدەی یەک لەلایەن پاڵەوانی ئەلکساندەرییە کەوا توانیان توانای ھەڵم بەکاربێنن لەرێگای دوو دەرچە یاخود دەم (نۆزڵ) بۆ سوورانەوە بەدەوری تەوەرەکەی خۆی. یەکەم بەکارھێنانی بزوێنەری جێت مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ کاتی داھێنانی موشەکەکان لەلایەن چینییەکان لە سەدەی ١٣ کەسەرەتا بنەمایەکەی تەنھا سووتان بوو دواتر زیاتر پێشکەوت. پێش دەست پێکردنی جەنگی جیھانی دووەم ئەندازیارەکان پێیان وابوو بزوێنەری جێت کێشەی ھەیە لەرووی چوستی پاڵنەرەوە دواتر ھاندران ئەندازیارەکان بۆ بیرکردنەوە لە داھێنانی مەکینەی تۆرباینی گازی کە بلاوترین جۆری بزوێنەری جێت(Get Engine) بیرۆکەی بنەرەتی بزوێنەری جێت، بریتییە لەوەی کە توانا لە مەکینەکە خۆی وەردەگرێتەوە بۆ کارپێکردنی پەستێنەرەکە یەکەم مەکینەی تۆڕباینی گاز دروستکرا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە ساڵی ١٩٠٣ لەلایەن زانایەکی یاخود ئەندازیارێکی نەرویجی بەناوی (ولیەم ئیجیدیس) کە پێی دەوترا فیرعەونی تۆڕباینی گاز.

 
ھینکل ھی ١٧٨ یەکەم بوو لە جیھان بۆ باڵی فرۆکە بۆ توانایی تۆربۆجێت
 
رێگا بڕینی جەنکێرس جەمۆی ٠٠٤ مەکینە


 
گلۆستێر میتەر یەکەم بزوێنەری شەڕ بوو لەگەڵ ئەلیس بەتەنھا بزوێنەری باڵی فرۆکەی تەواکرد بۆ ئامادەکردنی بۆ بە کارھێنانی

بەکارھێنانەکان دەستکاری

بەکاردێت لە فرۆکەی موشەکی دەریاوانی و ھەروەھا بەکاردێت لە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و ھەروەھا لە موشەکی ئاسمانیش بەکاردێت. وەبەکاردێت لە تەقەمەنی یارییە ئاگرینەکان و لە کەشتی ئاسمانییەکانی مانگە دەستکردەکان و لە موشەکی سەربازی بەکاردێت، ھەروەھا لەئۆتۆمبێلی پێشبرکێش بەکاردێت ھەروەھا لە ئۆتۆمبێلی موشەکی بەکاردێت مەکینەی تەوژمی پاڵنەر بەجۆرێک شێوەکراوە کەبەکارھێنانی زۆر بێت بەتایبەت لە پیشەسازیدا یان کەشتی دەریاوانی ھەروەھا بەکاردێت لە دروستکردنی توانای کارەبا و ئاو و گازی سروشتی و پاڵنەرە فەرھەمکردنیان بۆ کەشتییەکان تۆرباینی لە گازی سروشتی دەتوانێت ھێزی ٥٠ ھەزار ئەسپ دروست بکات.

جۆرەکانی بزوێنەری جێت دەستکاری

  • جۆری یەکەم بزوێنەری جێتی ھەوایی بەزۆری لە فرۆکە بەکاردێت زۆربەیان لە جۆری تۆربۆفانن.
  • جۆری دووەم مەکینەی تۆرباینی گاز مەکینەی خولاوەن کە وزە وەدەگرن لە گازی سوتاو پەستێنەرێکی بەرەو سەرەوەی ھەیە لەگەڵ تۆڕباینێکی بەرەو سەر بەخوار لەگەڵ ژوورێکی سووتان لەناوییاندا ھەیە بەزۆری لەباڵی فرۆکە بەکاردێت ھەمووی سیستەمەکە گاز بەکاردێنن.
  • جۆری سێیەم تۆربۆ فان و تۆربۆ جێت، تۆربۆ جێت ئەوەش جۆرێکە لە گاز تۆرباین کەوە کار دەکات بە پەستاوتنی ھەوا بەھۆی پەستێنەرێکەوە کەھەواکە تێکەل دەکات لەگەڵ سوتەمەنییەکە پاشان ئەیسوتێنێت لەژووری سووتان پاشان ھەوایەکی گەرمی لێدەردەچێت ھەروەھا ھەوایەکە پەستانێکی زۆری ھەیە لەرێگای تۆرباین و دەرچەی مەکینەکە پەستێنەرکە توانا لە تۆرباین وەدەگرێت تۆرباینەکەش وزە لە ھەوای تەقیو وەدەگرێت مەکینەکە وزەکە دەگۆڕێت بۆ وزەیەکی میکانیکی لە دەرچەی گزۆزەکە بەمەش پاڵنەرێکی گەورەی بەرەو پێشچوو وەدەگرێت.

تۆربۆفان جیاوازە لە تۆربۆجێت بەوەی پانکەیەکی ھەیە لە بەشی پێشەوەی مەکینەکە کەوا زیاتر ھەوا ڕادەکێشت ناچێت ناو تۆڕباینەکە و لێی دەرباز دەبێت و بەکارھێنانی زیاترە لە تۆربۆجێت و خێرایان زیاترە لەبەرئەوە بۆیە لە فرۆکەی سەربازی بەکاردێت.

ڕۆکێت ھەمان بنچینە فیزیاکانی تاو پێدان بەڵام جیاوازە لە مەکینەی جێت کە جیاوازە لەوەی کە پێویستی بە ھەوای ژینگە نییە بەوەی کەدەتوانن لەدەروەی بەرگە ھەوای زەوی سەرچاوەی پەیدابوونی دەنگی گاز تۆرباین کەلەمانە پەیدا دەبێت.

  1. پاکە
  2. پەستێنەر
  3. ژووری سووتان
  4. تۆرباین

جۆرەکانی بزوێنەری فڕۆکە کە دیارترینیان ئەمانەن دەستکاری

  1. بزوێنەری ئیربرێزینگ کە بەشیوەیەکی باوە لە فۆرکەکاندا بەکاردێت و چوستییەکی باشمان پێ دەدا.
  2. تۆرباین پاوەر کە پرینسبلی گاز تۆڕبین تێدا بەکار دێت.
  3. بزێنەری تۆڕبۆجێت، کاتێک ھەوا لە ڕێی دەرچەی ناوەوە دێت و کۆمپرێسەرەکە دەیپەوستێوەت وپلەی گەرمی و پەستانی بەرز دەکاتەوە پاشان دەچێتە ژووری سووتان و لە ژووری سووتانیش بەھۆی تێکەڵەی سوتەمەنی کە دەسووتێت زیاتر پلەی گەرمی و پەستانی بەرز دەکاتە.

سەرچاوەکان دەستکاری