ئێرلینگ ھاڵند

یاریزانێکی تۆپی پێی نەرویژی
(لە براوت ھاڵندەوە ڕەوانە کراوە)

ئێڕڵینگ بڕاوت ھاڵاند (بە نەرویژی: Erling Braut Haaland؛ لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٠) یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕەگەز نەرویجیە کە وەک ھێرشبەرێک یاری بۆ یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی نیشتمانی نەرویج دەکات ، ھاڵاند دەیتوانی یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات بەڵام ئەو نەرویژی ھەڵبژارد.

ئێرڵینگ ھاڵاند
ھاڵاند لە میانەی یارییەك لەگەڵ ڕێد بوڵ ساڵزبۆڕگ ′′٢٠١٩″
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ئێرلینگ براوت ھاڵاند[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٣ ساڵ)[٢]
شوێنی لەدایکبوون لیدز، ئینگلتەرا
باڵا ١٫٩٤ مەتر
جێگای یاریکردن ھێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا مانچستەر سیتی
ژمارەی یانە ٩
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٥ - ٢٠١٦ برینە
٢٠١٧ مۆڵدە
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٥ - ٢٠١٦ برینە ٢ ١٤ (١٨)
٢٠١٦ - ٢٠١٧ برینە ١٦ (٠)
٢٠١٧ مۆڵدە ٤ (٢)
٢٠١٧ - ٢٠١٩ مۆڵدە ٣٩ (١٤)
٢٠١٩ - ٢٠٢٠ ڕێد بوڵ سالتزبورگ ١٦ (١٧)
٢٠٢٠ - ٢٠٢٢ بۆروسیا دۆرتمۆند ٦٧ (٦٢)
٢٠٢٢ - ئێستا مانچستەر سیتی ٥ (٩)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٥ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ١٥ ساڵ ٤ (٤)
٢٠١٦ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ١٦ ساڵ ١٧ (١)
٢٠١٧ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ١٧ ساڵ ٥ (٢)
٢٠١٧ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ١٨ ساڵ ٦ (٦)
٢٠١٨ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ١٩ ساڵ ٦ (٦)
٢٠١٩ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ٢٠ ساڵ ٥ (١١)
٢٠١٨ هەڵبژاردەی نەرویج - خوار ٢١ ساڵ ٣ (٠)
٢٠١٩ - ئێستا هەڵبژاردەی نەرویج ٢١ (٢٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٣١ی ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

سەرەتای کاروانی وەرزشی دەستکاری

سەرەتایی یاریکردنی ھاڵاند لەگەڵ یانەی براین بوو لە وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦، ھاڵاند یاری بۆ تیپی دووەمی یانەی براین دەکرد، توانی ١٨ گۆڵ بکات لە ١٤ یاری، ئەو کات تەمەنی ١٥ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠١٦ سەرخرا بۆ تیپی یەکەمی براین.

کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەکانی دەستکاری

سەرەتایی ژیانی وەرزشی لە یانەی شارەکەی بوو یانەی براین لە ٢٠١٦ ساڵی دواتر یانەی براینی بەرەو مۆڵدە بەجێھێشت ماوەی دوو ساڵ لەوێ بوو.

لە زستانی ٢٠١٩ ڕوویکردە یانەی سالزبۆرگی نەمساوی بە بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند، لە وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩ لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆی ٦ یاری ٨ گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ سالزبۆرگ.

ھاڵاند لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ساڵزبۆرگ توانی خولی نەمساوی و جامی نەمسای بباتەوە لە ساڵی ٢٠١٩.

ئەزموونی لەگەڵ ھەڵبژاردە دەستکاری

لەکاتێکدا ھاڵاند دەیتوانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ھەڵبژێرێت بەڵام ھەڵبژاردەی نەرویجی ھەڵبژارد. چەند یارییەکی لە چەند تەمەنێکی جیاوازدا بۆ ئەنجام داوە لە مۆندیالی لاوانی ٢٠١٩ توانی ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ کە ھەر ٩ گۆڵەکە لە یاریکدا تۆماری کرد بەرامبەر ھیندۆراس. لەگەڵ ھەڵبژاردەی نەرویجی خوار تەمەن ١٩ ساڵ لە ٢٧ی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ یەکەم ھاتریکی تۆمار کرد دژی سکۆتلەندا کاتێک بە ئەنجامی ٥–٤ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا یارمەتی وڵاتەکەیدا بۆ سەرکەوتن بۆ یۆرۆی خوار تەمەن ١٩ ساڵ. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھاڵند گۆڵی بۆ نەرویج کردووە لە یارییەک کە ١ بە ١ بەرامبەر ئیتاڵیا بووە لە ٢٠١٨ لە جامی یۆرۆی خوار تەمەن ١٩ ساڵان. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩ ھاڵاند توانیویەتی ٩ گۆڵ بۆ نەرویژ بکات لە کۆی ١٢ گۆڵ بەرامبەر ھیندۆراس کە نەرویژ براوە بووە لە ٢٠١٩ لە جامی مۆندیالی ھەڵبژاردەکان بۆ خوار ٢٠ ساڵان لە لوبلین، پۆلەندا. ئەو بردنەوەی نەرویژ گەورەترین بردنەوەی جامەکە بوو بەرامبەر ھیندۆراس. لە بەرامبەریش گەورەترین دۆران بوو لە مێژووی ھەڵبژاردەی ھۆندووراس. ئەم ئامارانە ھەموو لەلایەن یەک یاریزانەوە تۆمار کراون لە ١ یاری بتوانێ ئەوەندە گۆڵە بکات لەو جامە و ھەروەھا گەورترین بردنەوەی مێژووی ئەو جامەش بووە. سەڕەڕای سەرنەکەوتی نەرویژ بۆ قۆناغی ١٦، بەڵام ھاڵاند توانی ببێتە گۆڵـکاری پاڵەوانێتییەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Derfor byttet han fra Håland til Haaland" [The reason he changed from Håland to Haaland]. Dagbladet (بە نەرویجی). 19 September 2019. Archived from the original on 3 February 2020. Retrieved 19 December 2019.
  2. ^ "Erling Haaland: Overview". ESPN. Archived from the original on 27 November 2020. Retrieved 27 November 2020.