باوەڕی دروستی پاساودار

باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو((Justified True Belief - JTB)یەکێکە لە پێناسەکانی زانین کە لە لایەن ئەفڵاتونەوە داڕێژراوە کە دەبێژێت بۆ ئەوەی کەسێک لەبارەی شتێکەوە بزانێت، پێویستە شتەکە دروست بێت، پێویستە باوەڕبکرێت کە دروستە، وە باوەڕەکە پێویستە پاساوی ھەبێت. بە زمانێکی تر، S دەزانێت کە وتەی P دروستە ئەگەر و تەنھا ئەگەر:

  • P دروست بێت
  • S باوەڕی ھەبێت کە P دروستە
  • S لەو باوەڕەدا کە P دروستە دڵتێرکرابێتەوە (پاساوی بۆ ھێنرابێتەوە).