بانگەشەی پەیوەندیی نێوان سەددام حوسێن و ئەلقاعیدە

بانگەشەی پەیوەندیی نێوان سەددام حوسێن و ئەلقاعیدە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکاوە کرا کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییەکی زۆر نھێنی لە نێوان سەددام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٠٣ ھەبووە، بە تایبەتی لە ڕێگەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە بەپێی زانیارییەکان پەیوەندییان بە دەزگای ھەواڵگری عێراقەوە ھەیە. لە پێش جەنگی عێراقدا، بەرپرسانی ئیدارەی جۆرج بوش بانگەشەیان کرد کە ڕژێمی سەددام حوسێن پەیوەندییەکی ئۆپەراسیۆنی لەگەڵ قاعیدەدا ھەبووە (ھەرچەندە لەو کاتەدا بەڵگەی باوەڕپێکراو کەم ھەبووە لەسەر پەیوەندییەکی لەو شێوەیە)، ئیدارەی جۆرج بۆش ئەم بانگەشەیی وەک بەشێک لە بانگەشەکانی تر بۆ ھۆکاری جەنگی عێراق دەھێنەیەوە.

ڕاپۆرتێکی پشکنەری گشتی پنتاگۆن لە ساڵی ٢٠٠٧دا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە نووسینگەی دۆگلاس فیس لە وەزارەتی بەرگری «ھەڵسەنگاندنی ھەواڵگری بەدیل لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و قاعیدە پەرەی پێداوە، بەرھەمی ھێناوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، کە ھەندێک دەرەنجامی لەخۆگرتبوو کە لەگەڵ کۆدەنگی کۆمەڵگەی ھەواڵگریدا ناتەبا بوون، بۆ بڕیاردەرانی باڵا.»[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Official's Key Report On Iraq Is Faulted".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)