ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی
ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی ناسراو بە کائەڵڵا (١٩٥٠ لە سنە – ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ لە سنە) ھونەرمەند و ئەکتەرێکی کورد بوو. ئەو لە فیلمەکانی نیوەمانگ و جێھێڵراو لە عێراق لە دەرھێنانی بەھمەن قوبادی ڕۆڵی گێڕا.

ژیانی سەرەتایی
دەستکاریئەڵڵاموراد ڕەشتیانی لە ساڵی ١٩٥٠ لە شاری سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. ئەو لە منداڵییەوە خولیای میوزیکی ھەبوو و ئامێرەکانی دەف و دایرەی بەکاردەھێنا.[١]
فیلمەکان
دەستکاری- جێھێڵراو لە عێراق (٢٠٠٢) لە ڕۆڵی ھونەرمەندێکدا
- نیوەمانگ (٢٠٠٦) لە ڕۆڵی کاکۆدا
مردن
دەستکاریڕەشتیانی لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥دا، بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کاتێک تەمەنی نزیک دەبووە لە ٧٥ ساڵ، لە شاری سنە کۆچی دواییی کرد.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی کۆچی دوایی کرد». ئاڤا. ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ژیلا ئەسعەد (١٩ی شوباتی ٢٠٢٥). «هونەرمەند ئەڵڵاموراد رەشتیانی کۆچی دواییکرد». ڕووداو. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |